د. ئەکرەم میهرداد
هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می پارله‌مانی عیراق یه‌كێك له ڕووداوه گرنگه‌كانی كوردستانی لێكهوتهوه، ئه‌ویش شكستی گه‌وره‌و چاوه‌ڕوانكراوی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی بوو له باشووری كوردستان. هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2014 سه‌ره‌تای ئه‌م شكسته ده‌ركه‌وت، ئه‌ویش ئه‌وه بوو كه ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم هیچ كورسیه‌كیان به‌ده‌ست نه‌هێنا.
ئه‌مجاره‌ش هه‌روا بوو كه هه‌مان ڕه‌وش سه‌باره‌ت به‌وان روویدایه‌وه. هه‌رچه‌ند دوو قه‌واره‌ی دیكه بۆ ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه زیاد بوو، كه جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی‌و دادپه‌روه‌ری چوونه لیستی ئۆپۆزیسیۆنه‌كانی گۆڕان‌و كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووی ئیسلامی، به‌ڵام نه‌ك ته‌نیا هیچ كورسیه‌كیان به‌ده‌ست نه‌هێنا، به‌ڵكو ژماره‌ی دهنگو كورسیه‌كانیان له‌ئاستی ههرێمو ناوچه دابڕێنراوه‌كانی كوردستانیش زۆر له‌ئاستی چاوه‌ڕوانی خۆیان كه‌متر بوو.
زه‌مینه‌و هۆكاره‌كانی ئه‌م شكست‌و پاشه‌كشه‌یه زۆرن، به‌ڵام وا چاكتره كه ئهناتۆمیهكی ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه بكه‌ین له‌به‌ر رۆشنایی مێژووی بزاڤه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له سیسته‌مه دیموكراتی‌و ههژموونخوازهكاندا، دواتریش باسی ئه‌و هۆكارو زه‌مینانه ئه‌كه‌م كه ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه فره‌و ره‌نگاوڕه‌نگانه‌ی شێواز‌و چوون یه‌ك له ناوه‌ڕۆك‌و پێكهاته‌دا بۆچی شكستیان خوارد.
شێوازه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له رژێمه دیموكراتی‌و ههژموونخوازهكاندا
له‌مێژووی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگی سیسته‌می مۆدێرن به‌هه‌ردوو لایه‌نی دیموكراسی‌و هه‌ژموونخوازیدا، تائێستا چه‌ند جۆرێك لهحزبو بزاڤه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن په‌یدا بوون‌و به‌ئاڕاسته‌ی پۆزه‌تیف و نێگه‌تیف كاریگه‌ریان له‌و ده‌سه‌ڵات و سیسته‌مانه كردووه.
سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ئۆپۆزسیۆنه‌كان، به نه‌یارانی نایاسایی ده‌ست پێده‌كات، كه ئه‌م جۆره له نه‌یاری و ئۆپۆزسیۆن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بووه، كه ته‌واوی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می سیاسی له‌ناو به‌رن و هه‌رسێ شێوه‌ی جه‌ماوه‌ری و شۆرشگێری و سه‌ربازی ویستویانه ئه‌و دهسهڵاتو رژێمانه لهناوبهرنو خۆیان بچنه سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات. ئه‌م نه‌یاری و ئۆپۆزیسیۆنه نایاسایی و یاخیه له زۆرێك له‌م وڵاتانه‌ی رۆژهه‌ڵات هه‌بوون و ئێستاش هه‌ن و مێژووی عیراق و كوردستانیش چه‌ندین له‌و حزب و بزاڤانه‌ی ئۆپۆزیسیۆنی به هه‌موو ئاراسته‌كانی ئیسلامی و نه‌ته‌وایه‌تی و سیاسیه‌وه، خستۆته رابردووی خۆی.
ئه‌م شێوازه له ئۆپۆزسیۆن، به‌شێك نین و نه‌بوون له رژێم و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و رژێمهكانیش، هیچ بوار‌و مه‌ودایه‌كیان نه‌داونه‌تێ بۆ به‌شداری و كاریگه‌ری، بۆیه به‌ناچاری له‌ودیو سنوره‌كانه‌وه و به پشتیوانی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ و هێزه جیهانیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، به‌شێك بوون له پیلان و سازوكاری ڕوخانی ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراق.
یان له‌دوای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عیراق، له‌ساڵی 1921 هه‌تا ساڵی 2003، به‌رده‌وام به‌شێك له ده‌سه‌ڵات و سوپا هه‌وڵیانداوه به كۆدتای سه‌ربازی ده‌سه‌ڵاتی كۆن بڕوخێنن و خۆیان بچنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات. به‌ڵام ئه‌وه‌ی، كه جێگای مه‌به‌ست و لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه، كه ئه‌م ئۆپۆزسیۆنه به‌رده‌وام له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه به‌شێوه‌كانی جه‌ماوه‌ری، سه‌ربازی و سیاسی، ئه‌و ده‌سه‌ڵات و رژێمانه بڕوخێنێ.
شێوازی دووه‌می ئۆپۆزسیۆن، یان دیارده‌ی ئۆپۆزسیۆنی یاسایی و دیموكراتیه، كه نه‌یارانی یاسایی ناو خودی كۆمه‌ڵ و سیسته‌می سیاسی و یاسایی، ئه‌یانه‌وێت به‌شێوه‌ی جه‌ماوه‌ری، یاسایی و رێكخراو یان به‌شدار بن له ده‌سه‌ڵاتدا، یان خۆیان ببنه جێگره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات. ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه به‌شێكه له خودی سیسته‌می یاسایی و سیاسی ئه‌و وڵاتانه‌ی، كه به دیموكراسی لیبرالی یان رۆژئاوایی ناویان ده‌ركردووه و كاریگه‌رییه‌كی زۆریشیان له‌سه‌ر ڕووبه‌ری ئازادی و فره‌یی و لێبوردنی سیاسی و جه‌ماوه‌ری هه‌بووه، كه وایان كردووه بیروڕای سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی به‌شێك بێت له سامانی سیاسی و بیركردنه‌وه‌ی گشتی وڵات.
بێگومان شێوازه‌كانی هه‌ڵبژاردن و كاری سیاسی و جه‌ماوه‌ری و رێكخستنی جیاوازییه‌كان، له‌م زه‌مینه‌یه‌دا گرنگترین هۆكار و هێزی ئاڵۆگۆڕی ده‌سه‌ڵات یان به‌شدارییه له‌ناو ده‌سه‌ڵاتدا.
شێواز یان دیارده‌ی سێیه‌می ئۆپۆزسیۆن و نه‌یاری ئه‌و دیارده و شێوازه‌یه، كه پێیان ده‌ڵێن نیمچه ئۆپۆزسیۆن. ئه‌م شێوازه له نه‌یاری بریتییه له‌و كه‌س و هێزانه‌ی، كه له‌ناو خودی ده‌سه‌ڵات یان حزبێكدا ده‌یانه‌وێ ده‌سه‌ڵاتی كۆنی ئه‌و حزب و حكومه‌ته بگۆڕن و له هه‌موو ئاراسته‌كانی سیاسی، حزبی، جه‌ماوه‌ری، سه‌بازی و رێكخستن، سوود وه‌رئه‌گرن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆیان بكرێت كۆدتا و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ربازی و سیاسیش ئه‌كه‌ن. ململانێی نێوان باڵه‌كانی حزبی به‌عس له ساڵی 1968 هه‌تا 1979 به‌م شێوه‌یه مێژووی سیاسی و ده‌سه‌ڵاتدارێتی له عیراقدا گۆڕی.
شێواز و دیارده‌ی چواره‌می ئۆپۆزسیۆن ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌یه، كه به ئۆپۆزسیۆنی هه‌ژموونخواز ناسراوه و كۆپیه‌كه له ده‌سه‌ڵاتی هه‌ژموونخوازی ئه‌و وڵات و ده‌وڵه‌تانه‌ی، كه كاریان تێدا كردوووه. یان له‌ناو خودی سیسته‌مێكی دیموكراسی لاوازدا ویستویانه به‌شێوه‌ی هه‌ژموونخوازی و كۆنترۆڵی به‌شه‌كانی وڵات و ده‌وڵه‌ت، ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست و حكومه‌ته‌كان بگۆڕن. هه‌ندێك جار ته‌نانه‌ت له‌ڕێگای هه‌ڵبژاردن و ڕای گشتیشه‌وه هاتوونه‌ته سه‌ر ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می هه‌ژموونخوازی و پاوانكردنی ده‌سه‌ڵاتیان سه‌پاندووه، دیارترین نموونه‌ی ئه‌مه‌ش سه‌رهه‌ڵدانی نازیزم و فاشیزمه له ئەوروپای ساڵانی 1930 هه‌تا كۆتایی جه‌نگی جیهانی دووه‌م، له‌ساڵی 1945.
نوێترین شێواز و ئاراسته‌ی ئۆپۆزسیۆن، ئه‌و شێوازه‌یه له ئۆپۆزسیۆن، كه پێی ده‌وترێ (ئۆپۆزسیۆنی نه‌وه‌ی نوێ) یان (ئۆپۆزسیۆنی نوێ)، كه ئه‌م دیارده‌یه له‌دوای ساڵانی ناوه‌ڕاستی ده‌یه‌ی 1960 له ئەوروپای رۆژئاوا به‌شێوه‌ی بزاڤه‌كانی لاوان و ژنان و ژینگه‌پارێزان و سه‌ندیكاكان و رووناكبیران و سه‌رئه‌نجام ئه‌وه‌ی، كه له كۆمه‌ڵناسی سیاسی‌دا پێیان ئه‌وترێ (بزاڤی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ).
بزاڤه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ، ئه‌و ههوڵو بزووتنه‌وانه‌ن، كه نایانه‌وێ بچنه سه‌ر ده‌سه‌ڵات، یان به‌شداربن له ده‌سه‌ڵات، یان به‌شێك بن له حزب و كۆمه‌ڵه سیاسییه‌كان، به‌ڵام ده‌خوازن له روانگه‌ی ماف و ئازادی و دادپه‌روه‌ری بۆ تاكه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و یاسایی هه‌بێت، له به‌رژه‌وه‌ندی خۆشگوزه‌رانی و دادپه‌روه‌ری و ئازادی زیاتر بۆ هه‌موو خه‌ڵك.
ئێستاش له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌م ئاراسته و مێژووانه‌ی شێوازه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، هه‌وڵ ئه‌ده‌م، كه شیكاری و ئاناتۆمیهكی ئۆپۆزسیۆنی كوردستان بكه‌م و دواتریش باسی زه‌مینه و هۆكاره‌كانی ئاراسته و كار و شكستی ئه‌و لایه‌نه سیاسیانه بكه‌م، كه به ئۆپۆزسیۆنی كوردی خۆیان ناساندووه یان له‌راستیشدا وا ناسراون.
ناسین و شیكاریی ئۆپۆزیسیۆنی كوردی
سه‌ره‌تای پێكهێنانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌رێمی كوردستان، له‌ساڵی 1992 له لایه‌ن هه‌ردوو حزبی براوه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌و ساڵه (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان)، هیچ یه‌كێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی (شیوعی، زه‌حمه‌تكێشان و سۆسیالیست)، نه‌بوونه ئۆپۆزسیۆن، به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌ك بوونه به‌شێك له سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی كوردستان. به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان (كه ئه‌و كاته هه‌موو باڵه‌كانی بزاڤی ئیسلامی تیا بوو) پاش دوو ساڵ و به‌پشتیوانی ئێران، بوونه ئۆپۆزسیۆنی نایاسایی و هه‌ژموونخواز و سه‌ربازی، كه ده‌یانویست ده‌سه‌ڵاتدارێتی هه‌رێم بروخێنن و خۆیان ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست.
ئه‌م شێوازه له ئۆپۆزسیۆن، كه به‌شێك بوو له میراتی سیاسی و ئیسلامی ناوچه‌كه به پشتیوانی ده‌وڵه‌تانی عیراق، ئێران و توركیا، هه‌رچیان له‌ده‌ستهات له دژی ده‌سه‌ڵاتدارێتی كوردی كردیان.
له‌ساڵی 1994 به‌دواوه، شێوازێكی دیكه‌ی یاسایی نه‌یاری و ئۆپۆزسیۆن له كوردستان سه‌ریهه‌ڵدا و دامه‌زراندنی رابیته و یه‌كگرتووی ئیسلامی، له‌و زه‌مینه‌یه‌دا هۆكارێك بوو بۆ دروست بوونی نه‌یارییه‌كی ئیسلامی و یاسایی به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له كوردستان.
له‌سه‌ره‌تای ساڵانی 2000، له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ندێك كه‌س و سیاسی، ده‌یانویست شێوازێك له ئۆپۆزسیۆن له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان دروست بكه‌ن، ئه‌وه بوو له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2004 ویستیان فراكسیۆنێك به‌ناوی ریفۆرم دروست بكه‌ن و له‌ساڵی 2004 هه‌وڵیاندا له‌دژی ده‌سه‌ڵاتی مام جه‌لال، ره‌وتێك به‌ڕێبخه‌ن و ئیمزایان كۆكرده‌وه بۆ لابردنی مام جه‌لال.
ئه‌م شێوازه له ئۆپۆزسیۆن به‌شێوازی تێكه‌ڵاوی ئۆپۆزسیۆنی هه‌ژموونخواز و نیمچه ئۆپۆزسیۆن ده‌ناسرێ، كه ده‌یانه‌وێ له‌ناو هه‌مان قه‌واره‌ی سیاسی‌دا له‌دژی كه‌سێك یان كۆمه‌ڵێكی دیكه ئاڵۆگۆڕ ساز بده‌ن.
ئه‌مانیش هه‌موو ڕێگاكانی جه‌ماوه‌ری، رێكخستن، هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی، لیست و فراكسیۆنی جیایان به‌كارهێنا، زۆریش هه‌وڵیاندا هێزی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتییان له‌گه‌ڵ بێت، به‌ڵام له‌م كاره‌دا ناكام مانه‌وه. ئه‌وه بوو سه‌ره‌نجام له‌ساڵی 2008 له هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌نده‌كان شكستی گه‌وره‌یان هێنا و ئه‌م شێوازه‌یان له نه‌یاری و ئۆپۆزسیۆن به‌رهه‌مێكی نه‌بوو.
له‌ساڵی 2009 ئه‌م ڕه‌وته له یه‌كێتی جیابوونه‌وه و بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی سیاسی، جه‌ماوه‌ری و رێكخستنیان دروست كرد، به‌ناوی (بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان). به‌ڵام به‌هه‌مان ئاڕاسته‌ی ههژموونخوزازی و نیمچه ئۆپۆزسیۆن كاریان كرد و ته‌نانه‌ت له‌ساڵی 2013 -ش، كه چوونه ناو حكومه‌تی بنكه فراوانی هه‌رێم، به‌هه‌مان سازوكار ئیشیان كرد و هه‌ر خه‌یاڵیان له‌لای ئه‌وه‌بوو، كه ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌كێتی بروخێنن و خۆیان به‌پشتیوانی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، حكومه‌تێکی دیكه دروست بكه‌ن.
ئه‌وان نه‌یانویست و نه‌یانتوانی شێوازی هاوبه‌ش بوون له‌هه‌مان حكومه‌تدا به‌ڕێوه به‌رن و هه‌ر وه‌كو چۆن نه‌یانتوانی پێش 2013، به‌شێوازی ئۆپۆزسیۆنی یاسایی له ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت كار بكه‌ن.
كێشه‌ی ئه‌م جۆره له ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی و دواتریش یه‌كگرتووی ئیسلامی) ئه‌وه‌یه، كه به‌هه‌مان عه‌قڵیه‌تی هه‌ژموونخوازی سیاسی، كه له‌م وڵاتانه به‌شێكه له فه‌رهه‌نگی گشتی هێزه سیاسییه‌كان كاریان كردووه. یان نازانن یان نایانه‌وێت، كه به‌شێوه‌ی ئۆپۆزسیۆنی یاسایی له‌ناو خودی یاسا و سیاسه‌ته‌كانی هه‌رێمدا كار بكه‌ن.
ئه‌وان، كه به‌شێك بوون له حكومه‌تی بنكه فراوان، به‌رده‌وام له‌دژی ئه‌م حكومه‌ته كرایان كردووه و خۆیان وه‌زیر و سه‌رۆكی پارله‌مان و پله و پایه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی بڵندیان هه‌بوو، به‌ڵام وه‌كو ئۆپۆزسیۆنێكی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت، له دژی حكومه‌ت كاریان كردووه و ته‌نانه‌ت به‌شێوه‌ی ئۆپۆزسیۆنی نایاسایی و هه‌ژموونخوازی نه‌یار، كه ده‌یانه‌وێت كه‌سێك یان به‌شێك له ده‌سه‌ڵات لابه‌رن.
گۆران هه‌وڵه‌كه‌ی بۆ لابردنی مام جه‌لال، له سكرتێری گشتی، له‌دوای جیابوونه‌وه‌یان، كردیان به هه‌وڵی لابردنی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان و كۆی ئاراسته و هه‌وڵی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و رێكخراویی خۆیان له‌م ئاراسته‌یه، وا خسته‌ڕوو. بێگومان كه‌سی یه‌كه‌می ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمیش، كه سه‌رۆكی هه‌رێمه ئه‌م هه‌وڵ و سیاسه‌ته په‌سه‌ند ناكات و سه‌ره‌نجام گۆڕان له حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی پەرله‌مان ده‌ركران. كۆمه‌ڵ‌و یه‌كگرتووش ماوه‌یه‌ك پێش هه‌ڵبژاردنی 2018ی پەرله‌مانی عیراق له‌و حكومه‌ته كشانه‌وه.
گۆڕان، كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو، به كشانه‌وه‌یان له حكومه‌ت و به نه‌یارییان به‌رامبه‌ر به‌و حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاته‌ی، كه خۆیان به‌شێك بوون له دروستكردنی، بڕوایان وا بوو، كه ئه‌م ئاراسته و بڕوایه هه‌لێكی باشه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی نه‌یار و زیاد بوونی لایه‌نگر و ده‌نگه‌كانیان و ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره، بتوانێ لایه‌نگران و ده‌نگده‌رانی سه‌رسه‌خت و وه‌فاداری ئه‌و هێزه سیاسیانه رازی بكات. به‌ڵام زۆرینه‌ی ده‌نگده‌ران و لایه‌نگرانی ئاسایی و بێلایه‌ن، رازی ناكات و متمانه‌یان به‌و لایه‌نه سیاسیانه ناهێڵێت و ته‌نانه‌ت به‌شێك له رێكخستن و لایه‌نگره دڵسۆزه‌كانیش قه‌ناعه‌ت پێناكات، چونكه زۆرینه‌ی خه‌ڵك، پرۆسه‌ی سیاسی نه‌یاری و ئۆپۆزسیۆنی ئارام و یاساییان ده‌وێت، نه‌ك ئه‌م هه‌موو ئاكسیۆن و نه‌یاری و هاتوهاوار، كه ئه‌و لایه‌نانه له‌م چوار ساڵه‌ی دواییدا كوردستانیان پێوه خه‌ریك و نائارام كردووه.
پرسێكی دیكه ئه‌وه‌یه، كه ئۆپۆزسیۆن و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یاریی سیاسی له یاسایی بوون، فره‌یی و دیموكراسیدایه، نه‌ك له پیلان و هه‌ژموونخوازی، كه ئه‌و لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنانه سه‌ریان كرد به كۆشی هه‌موو لایه‌نه نه‌یاره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌وڵه‌تانی ههرێمیایهتیشیان بێبه‌ش نەده‌كرد له‌په‌نابردن بۆیان له‌پێناوی دژایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم. ئه‌م كاره‌ش له‌گه‌ڵ بڕوا و ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی سیاسی و ئاسایی‌دا ناگونجێ، چونكه دیسان زۆرینه‌ی خه‌ڵك حه‌زیان له‌م ساتوسه‌ودا، پیلان و ئاژاوه و كاره نهێنیانه نییه، كه گۆڕان له نۆ ساڵی رابردوودا له‌م كێشه‌یه‌دا هیچ درێغی نه‌كرد و ئیسلامیه‌كانیش له‌ساڵی 1994 هه‌تا ئێستا هه‌ر خه‌ریك بوون.
پرۆسه‌ی سیاسی، دیموكراسی یاسایی و فره‌یی، باشترین زه‌مینه و هۆكاره بۆ گه‌شه‌ی فراوانی نه‌یاری و ئۆپۆزسیۆنی یاسایی، چونكه زۆرینه‌ی خه‌ڵك ئه‌گه‌ر نه‌یار و ئۆپۆزسیۆنیش بن، به‌ڵام ده‌خوازن، كه به‌شێك بن له یاسا، ئارامی و فره‌یی وڵات.
جه‌ماوه‌ر به‌گشتی، به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو نائارامی و خۆپیشاندان و نه‌یارییه تونده ناگرن، كه هه‌ر سێ لایه‌نی كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو و گۆڕان، له 17ی شوباتی 2011 هه‌تا ئێستا، كردوویانه‌ته ڕێگای سه‌ره‌كی كار و سیاسه‌تی خۆیان. ته‌نانه‌ت له‌م پرسدا ئه‌حزابی عه‌ره‌بی و شیعی له عیراقدا، به‌رامبه‌ر حكومه‌تی عیراق یاسایی و دیموكراتی تر كار و سیاسه‌تیان كردووه، له‌م پرسه‌دا ته‌نیا یه‌كجار تاریق هاشمی، به پشتوانی توركیا و سوننه‌ی عه‌ره‌بی، كار و سیاسه‌تیان كرد و سه‌ره‌نجام حكومه‌ت ده‌ری كرد و ئه‌ویش بووه په‌نابه‌ر له توركیا. ئه‌م كاره‌ی تاریق هاشمی، نایاسایی و نادیموكراتی بوو، سزاكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش یاسایی و دروست بوو به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌یاره هه‌ژموونخواز و پیلانگێره.
به‌داخه‌وه زۆربه‌ی كار و كرده‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كوردی، له بازنه‌ی هه‌ژموونخوازی و ئیرهابی فیكری و پیلانی دژی ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و ته‌نانه‌ت له دژی كوردیش له‌ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌هات و ده‌چوون. زه‌مینه‌ی گشتی فره‌یی و لێبوردن و كاری یاسایی هێنده‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هێزه سیاسییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆندایه، له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تدا نییه.
ئه‌گه‌ر هۆكاری ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌ت یاسا و پاوانكردنی ڕه‌وایی هێزه، بێگومان باشترین زه‌مینه و هۆكاری گه‌شه و فراوانبوونی نه‌یاری و ئۆپۆزسیۆن، فره‌یی، دیموكراسی و به‌ڕێوه‌چوونی یاسا و رێسا سیاسییه‌كانی دیموكراسییه. ئۆپۆزسیۆنی كورد زۆر نامۆ و دژه، به‌رامبه‌ر به فره‌یی، ئازادی، یاسایی بوونی جیاوازی و نه‌یاری.
كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كوردی به هه‌رسێ باڵه كۆنه‌كه‌ی (گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو) له‌گه‌ڵ (جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانی دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری) ئه‌وه‌یه، كه سه‌رانی ئه‌م هێزه سیاسی و قه‌واره هه‌ڵبژاردنانه، به‌شێكن له‌و ئیمتیاز و ده‌سكه‌وته سیاسی و ئابوورییانه‌ی، كه هه‌موو رژێمه ههژموونخوازهكانی وه‌كو عیراق و هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌ویان كردووه. واتا هه‌ژموونی سیاسی و ئابووری له‌م وڵاتانه بۆ خاوه‌ن حزب و هێزه سیاسییه‌كان رێگەپێدراوه و هه‌موو به‌رپرسه‌كانی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه له كه‌سه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستانن و ته‌نانه‌ت ئیمیتازی نهێنی و نایاساییشیان له‌لایه‌ن خودی حكومه‌تی عیراق و كوردستان، بۆ دابین كراوه.
ئه‌م ئاسته‌نگه ئه‌گه‌ر بۆ كه‌سان و لایه‌نگرانی سه‌رسپارده و سوودمه‌ندی ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه كێشه نه‌بێت، بێگومان بۆ خه‌ڵكی گشتی و جه‌ماوه‌ری ده‌نگده‌ر جێگای گومان و پرسیاره، كه بۆچی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره سیاسییه نه‌یار و ئۆپۆزسیۆنانه ملیۆنێر و ملیاردێر بن و بۆچی كه‌سه‌كانی ده‌وروبه‌ریان له ژیانی خۆش و كه‌یف و سهفادان و خه‌ڵكیش له‌م ژیانه ناخۆشه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه و بێكاریدا وه‌گیان هاتوون.
بێگومان ئه‌م ئاسته‌نگه به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی و پارتیش هه‌ر راسته و ته‌نانه‌ت له‌ناوخودی ئه‌و هێزه سیاسییانه، ئه‌مه جێگای گومان و پرسیار و نه‌یارییه. ئه‌م كێشه‌یه چه‌ند به‌رامبه‌ر سه‌رانی سیاسی هێزه كۆنه‌كان راست بێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌رامبه‌ر سه‌رانی هه‌ردوو جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ و هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریش راسته، چونكه سه‌رانی ئه‌م دوو لایه‌نه‌ش له ده‌وڵه‌مه‌ند و ده‌سه‌ڵاتداره له پێشه‌كانی كوردستانن.
ئاسته‌نگێكی دیكه‌ی ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وان هیچ به‌رنامه و سیاسه‌ت و دیدێكی باشیان بۆ كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان نییه و هه‌رگیز له‌و ناوچانه نابن به هێزی سیاسی و جه‌ماوه‌ری. له‌كاتێكدا هێزی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌ت (یه‌كێتی و پارتی) له‌و ناوچانه له‌چه‌ند ساڵی رابردوودا، خه‌ڵكیان پاراستووه و شكستیان به داعش هێناوه. هه‌ر بۆیه‌ش له‌م هه‌ڵبژاردنه ئۆپۆزسیۆن شكستیان هێنا و جارێكی دیكه یه‌كێتی و پارتی له‌و ناوچانه بردیانه‌وه.