عادل موراد : ده‌بێت وریا بین توركیا به‌ده‌ردی شای ئێرانمان نه‌بات
نوچە نێت
– SNN سامان حه‌مه‌غه‌ریب
ئێستا عێراق و كوردستان به‌قه‌یرانێكی سیاسی قوڵدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، یه‌كێتیش به‌و پێیه‌ی خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی به‌هێزه له‌كوردستان و عێراقدا ده‌بێت قسه‌ی خۆی هه‌بێت، له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا بارودۆخی یه‌كێتی و ته‌ندروستی سه‌رۆك مام جه‌لال و بارودۆخی سیاسی عێراق و كوردستان بوون به ته‌وره سه‌ره‌كیه‌كانی گفتوگۆیه‌كی ڕاشكاوانه له‌گه‌ڵ عادل موراد سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان .
ته‌ندروستی مام جه‌لال
:SNNئێستا هه‌موان په‌رۆشی ته‌ندروستی مام جه‌لالن، تۆ وه‌ك كه‌سێكی نزیكی ئه‌و پێمان ئه‌ڵێت ته‌ندروستی چۆنه؟
-ئێستا ته‌ندرووستی زۆر باشه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌یه بۆ ده‌رمانه‌كان، به‌ڵام مام جه‌لال ده‌بێت پشوو بدات، پزیشكه‌كانی ئه‌ڵێن ئه‌بێت لایه‌نی كه‌م ئه‌بێت دوو مانگ پشوو بدات .
جاری پێشوو كه نه‌خۆش كه‌وت ئێمه هه‌موومان له به‌رلین له‌گه‌ڵی بووین،دكتۆره ئه‌ڵمانیه‌كان پێیان خۆش بوو مام جه‌لال پشوو بدات، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و گرژیه‌ی له‌ئه‌نجامی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله دروست بوو مام جه‌لال په‌رۆشی ئه‌وه‌بوو زوو بگه‌ڕێته‌وه، رۆژێك پێكه‌وه‌نانمان ئه‌خوارد،له‌سه‌رنان خواردنه‌كه سێ جار ته‌له‌فونی كرد بۆ مالكی و كاك مه‌سعود،ئیتر چۆن ئه‌و نان خواردنه زیانی نابێت.؟ !
مام جه‌لال له‌خه‌می ئه‌وه‌دابوو شه‌ڕ نه‌بێت و كێشه و گرفت دروست نه‌بێت، ئه‌و یه‌كێتی كورد و عێراقی به‌لاوه گرنگ بوو .
جاری وا هه‌بوو هه‌تا سه‌عات 10 و 11 شه‌و له كۆبوونه‌وه‌دا بوو، به‌راستی ئه‌ركه‌كه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی مام جه‌لال له‌توانای كه‌سی ئاسایی به‌ده‌ربوو ئه‌و ئه‌وه‌نده‌ی 10 كه‌س خۆی ماندوو ئه‌كرد .
:SNN هه‌ندێك پێیان وایه له‌ڕووی ئه‌خلاقیشه‌وه گونجاونییه له‌ئێستادا باس له‌دوای مام جه‌لال بكرێت، به‌ڵام هه‌ندێكی تر پێیان وایه ده‌بێت یه‌كێتی خۆی بۆ ئاماده بكات، رای یه‌كێتی له‌م باریه‌وه ؟
– ئێمه وه‌ك یه‌كێتی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیرمان لێ نه‌كردۆته‌وه و كاك مه‌سعود له كوردستان و نوری مالكیش له به‌غدا، جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوته‌وه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیرله‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه به‌دیلی مام جه‌لال هه‌بێت، ئه‌بێت ئیش بكه‌ین به‌و شێوه‌ی كه سبه‌ی مام جه‌لال ده‌گه‌ڕێته‌وه ناومان .
قه‌یرانه‌كانی عێراق
:SNN باس له‌بارودۆخی ئێستای عێراق بكه‌ین به‌تایبه‌ت له‌دوای درووستبوونی ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله؟
-ئۆپراسیۆنه‌كانی دیجله بۆ تاقیكردنه‌وه‌ی كورد بوو، پێمان وایه گێچه‌ڵێكه‌ی مالكی بوو، به‌ڵام بۆی نه‌چووه‌سه‌ر، ئێستا مالكی له‌عێراقدا ده‌یه‌وێت تاكڕه‌وانه حوكمی عێراق بكات و به‌ته‌نها خۆی و حزبه‌كه‌ی له‌عێراقدا حوكمڕان بن .
:SNN له دۆخێكی ئه‌وا كورد ئه‌بێت چی بكات؟
-كورد ئه‌بێت به‌رده‌وام بێت له دیالۆگ و دانوستان له‌گه‌ڵ شیعه و مالكی، چونكه ئێمه قازانج له‌شه‌ڕ ناكه‌ین، ئێمه ده‌بێت ئاگاداربین جارێكی تر نه‌كه‌وینه ته‌ڵه‌ی هێزێكی ئیقلیمیه‌وه به‌تایبه‌ت توركیا، چونكه ئه‌وه‌ی ئێستا توركیا ئه‌یكات زۆر له‌و سیاسه‌ته‌ی سه‌رده‌می شای ئێران ئه‌چێت، ئه‌ویش نه‌یهێشت له‌گه‌ڵ به‌غدا رێبكه‌وین و به‌ڵێنیدا حكومه‌تمان بۆ دروست بكات، به‌لام كاتێك خۆی له‌گه‌ڵ عێراق رێكه‌وت، شۆرشه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانداوه و پشتی تێكردین، له‌ئێستادا ده‌بێت ئاگامان له‌وه‌بێت توركیا هه‌ڵمان نه‌خه‌ڵه‌تێنێت و دواجار خۆی رێ بكه‌وێت و ئه‌وه‌شی هه‌مانه له‌ده‌ستمان ده‌ر بچێت .
ئێمه ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا، داوای مافه‌كانی خۆمان بكه‌ین و مالكی و جه‌نابی مام جه‌لالیش رێكه‌وت بوون كێشه‌كان به‌دیالۆگ چاره‌سه‌ر بكرێت .
كورد له به‌غدا
:SNN رای تۆ له‌سه‌ر نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا،زۆر كه‌س پێیان وایه هه‌ندێكیان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵ نه‌ساون؟
-نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا به‌شێكیان زۆر چالاكن و كاره‌كانیان دیاره، به‌شێكی تریشیان زۆر ناچالاكن و بڕوا بكه‌ن ڕه‌نگه منیش نه‌یان ناسم، ئێمه له‌ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی بڕیارمانداوه بانگیان بكه‌ین و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ین .
یه‌كێتی له‌حكومه‌تی هه‌رێمدا
:SNN ئه‌ی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مانیش بانگ ده‌كرێن ؟
-بێگومان كاك عیماد خۆی به‌ڵێنیداوه دوای سه‌ری ساڵ، وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی بێنێته ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی و قسه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت و ئێمه پێشتریش كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌زیره‌كانی یه‌كێتی ئه‌نجام داوه و به‌رده‌وامیش ئه‌بین له‌گه‌ڵیان .
:SNN له به‌شداریكردن و به‌شی یه‌كێتی له‌پۆسته‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕازین ؟
– بێگومان نه‌خێر، ئێمه ڕاشكاوانه ئه‌وه‌مان به‌برایانی پارتی وتووه و ته‌نانه‌ت كاك نێچیرڤان به‌شه‌خسی وتی خۆم ئه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌م تائێستا نه‌كراوه،هه‌ست ده‌كه‌ین یه‌كێتی مه‌غدووره، بانموونه‌یه‌كت بۆ بێنمه‌وه له‌فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه ئێمه ته‌نها 8كارمه‌نمان هه‌یه، له‌زۆر فه‌رمانگه و شوێنتر به‌هه‌مان شێوه .
:SNN بارودۆخی یه‌كێتی له‌ئێستادا چۆنه؟
– وه‌زعی سیاسی ناو یه‌كێتی ده‌توانین بیكه‌ین به‌دوو قۆناغ، پێش نه‌خۆشیه‌كه‌ی مام جه‌لال و دوای نه‌خۆشیه‌كه‌ی مام جه‌لال، پێش نه‌خۆشیه‌كه‌ی مام جه‌لال، له ناو یه‌كێتیدا چه‌ند كێشه‌یه‌ك هه‌بوو كه‌سه‌ركردایه‌تی لێ به‌رپرسیاربوون و هه‌ر خۆشیان درووستیان كردبوو .
:SNN واته ئه‌ندامانی خواره‌وه به‌شدارنه‌بوون له دروووستبوونی ئه‌و كێشانه .
– نه‌خێر به‌ته‌نها سه‌ركردایه‌تی لێی به‌رپرس بوون و بۆخۆیان دروستیان كردبوو،من چه‌ندینجار وتوومه یه‌كێتی ده ئه‌وه‌نده‌ی حزبه عێراقیه‌كان كادری هه‌یه، به‌ڵام كێشه ئیداره‌دانی ئه‌م كادرانه‌یه .
:SNN هۆكاری كێشه‌كان چین؟
-كێشه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هه‌ندێ كه‌س به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزبه‌كه و میلله‌ته‌كه‌ش به‌گه‌وره‌تر ده‌زانن، به‌ڵام له‌دوای نه‌خۆشكه‌وتنی مام جه‌لاله‌وه، وه‌رچه‌خانێكی گه‌وره دروست بوو، هه‌ركه‌سه‌وه ده‌یه‌وێت به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه بكات .
مام جه‌لال نه‌ك هه‌ر بۆ یه‌كێتی و بۆ كورد به‌ڵكو بۆ عه‌ره‌ب و ناوچه‌كه‌ش چه‌ترێك بوو بۆ كۆكردنه‌وه .
من بیرمه جۆ بایدن پێش سێ ساڵ كه سه‌رۆك كۆمار دانرا له به‌غدا بوو ده‌یویست عه‌ره‌بێكی سونه ببێت به سه‌رۆك كۆمار، تاریق هاشمی بۆ ئه‌و پۆسته دانرابوو، به‌ڵام مالكی و شیعه‌كان به‌گشتی و كاك مه‌سعود پێداگریان كرد له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته بدرێت به مام جه‌لال، ئه‌وه بوو له دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان هه‌موو عێراقیه‌چونه ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان كه‌چی هه‌ر مام جه‌لال ده‌رچوو. ئه‌مریكیه‌كان دواتر په‌شیمان بوون و له‌و هه‌ڵوێسته‌یان و ده‌یان وت مام جه‌لال پیاوێكه توانی یه‌كێتی عێراق بپارێزێت، مام جه‌لال هه‌م كورد بوو هه‌م شیعه بوو هه‌موو سونه‌بوو هه‌مویانی ڕازی ئه‌كرد.له‌هه‌ر شوێنێك ئاگری شه‌ڕێك هه‌بوایه مام جه‌لال ئه‌یكوژانه‌وه، ئێستا هه‌موو عێراق و ناوچه‌كه پێویستیان به مام جه‌لاله نه‌ك هه‌ر به‌قسه به‌ڵكو به‌كرده‌وه ده‌ركه‌وت .
:SNN پێش نه‌خۆش كه‌وتنی هه‌ڤاڵ مام جه‌لالیش یه‌كێتی باسی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه گۆنگره ده‌به‌ستێت، ئاماده‌كاری بۆكراوه ؟
-به‌ڵێ بڕیاره له‌حوزه‌یرانی 2013 له‌كاتی دیاریكراوی خۆی یه‌كێتی كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت. ئاماده‌كاری بۆكراوه،گۆڕانكاری له‌هه‌یكه‌لی رێكخراوه‌یی و په‌یڕه‌و پڕۆگرامدا ئه‌كه‌ین .
:SNN ئه‌و گۆڕانكاریانه‌چین و چۆن ئه‌بێت؟
-ئێستا له‌سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نوێنه‌ری هه‌موو ناوچه‌كانی تێدا نییه نه بادینان و نه كورده فه‌یلیه‌كان، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌ی ئێمه داماناوه، ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی به‌پێی ژماره‌ی ئه‌ندامانی رێكخستن له‌شاره‌كاندا هه‌ڵده‌بژێردرێن، ده‌مانه‌وێت ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی زیاد كه‌ین و لێپرسراوی مه‌كه‌ته‌به‌كان و ده‌سته‌ی كارگێڕی له‌ناو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌بێت و پێشمان باشه پۆسته‌باڵاكانی ناو یه‌كێتی به‌شێوه‌ی خول و به‌هه‌ڵبژاردن بێت بۆئه‌وه‌ی هه‌موان چانسی ئه‌وه‌یان هه‌بێت بتوانن له پۆسته باڵاكاندا خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه و كار بكه‌ن .
:SNN ئاینده‌ی یه‌كێتی چۆن ده‌بینیت؟
-ئاینده‌ی یه‌كێتی دڵخۆشكه‌ره به‌هه‌زاران گه‌نج پێگه‌یشتوون كه ده‌توانن ئاڵه هه‌ڵگری یه‌كێتی بن و گیانێكی سه‌رده‌میانه‌ی به به‌ردا بكه‌ن، ئێمه كه یه‌كێتیمان دامه‌زراند حه‌وت كه‌س بووین ئێستا به‌س شه‌هیده‌كانمان هه‌زاران كه‌سه، به‌سه‌دان هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگر و كادری هه‌یه .
نمونه‌یه‌كی مێژوویت بۆ ده‌گێڕمه‌وه، كاتێك یه‌كێتیمان دروستكرد مام جه‌لال نامه‌یه‌كی نوسی وتی بیبه بۆ(جۆرج حه‌به‌ش) كه سه‌ركرده‌یه‌كی فه‌له‌ستینه‌یه‌كان بوو خۆیان(حه‌كیم)یان پێ ئه‌وت،شوێن كه‌وتووه‌كانی ده‌یانوت هه‌موو شۆڕشێك حه‌كیمێكی هه‌یه و حه‌كیمی شۆڕشه‌كه‌ی ئێمه‌ش جۆرج حه‌به‌شه، به‌هه‌رحاڵ كاتێك نامه‌كه‌ی خوێنده‌وه پێی سه‌یربوو جه‌لال تاڵه‌بانی ئه‌ڵێت حزب دروست ده‌كه‌م و دژی سه‌دام شۆڕش ده‌كه‌م، حه‌كیم وتی:”ئێوه ئه‌زانن چی هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، سه‌دام حوسێن هه‌مووعێراق و عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵدایه و منیشی له‌گه‌ڵدام”. منیش وتم ئێمه شۆڕش ده‌كه‌ین و له‌سوریا خۆمان رێك ده‌خه‌ینه‌وه و له توركیاوه داخڵی عێراق ده‌بین و شۆڕشی خۆمان ده‌ست پێ ده‌كه‌ین،ئێمه شۆڕشمان كرد و له‌هه‌شتاكانه حكومه‌تی عێراقیمان شپرزه‌كردبوو، جۆرج حه‌به‌ش له‌نه‌خۆشخانه‌ی به‌یروت كه‌وتبوو كاتێك چووم بۆلای وتیان نوێنه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی هاتووه یه‌كسه‌ر هه‌ڵسایه‌وه و پێی وتم به‌راستی قسه‌ی خۆتان برده‌سه‌ر و شۆرشێكی گه‌وره‌تان كرد