یوسرا، ئەیەوێت بگەرێتەوە، بزانە بۆ کوێ

0

نوچە.نێت

 

 

هونەرمەندی مصری یوسرا، ، ئارەزووی گەرانەوە و بەشداری کردنی هەیە لە فیلم و بواری سینەما، هەر بۆیە چەند پرۆژەیەکی سینەمایی بۆ پێشنیار دەکرێت، بەڵام لە ئێستادا بریار نادات، چونکە ماوەیەک لەمەوبەر بەشدار بوە لە درامەیەک لە مانگی رەمەزاندا، لەئێستادا ئەیەوێت پشوو بدات.

 ئەو هونەرمەندە  سەبارەت بە کارە هونەریەکانی  پێشتر،رەتی کردەوە کە رەخنەی ئاراستە کرا بێت، بە پێچەوانەوە زۆر سەرکەوتوو بوە و پێی وایە ئەو قسانە بێ بنەمان.

یوسرا ئاماژە بەوە دەکات کە حەز بە هەڵسوکەت کردن ناکات لەگەڵ کەسانێک کە فزولی بن و ئەوانەش کە لە بەشی خۆیان زیاتریان دەوێت شوێنیان نیە لای یوسرا.

ئەو هونەرمەندە لە گۆڤارێکی هونەریدا ئاشکرایکردوە کە ئارەزووی گەرانەوەی سینەما دەکات،جارێکی تر ئەیەوێت بەشداری بکاتەوە بەڵام بە دەقێکی بەهێز، بۆ ئەوەی زیاتر خزمەت بە هونەرو بواری سینەما بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com