بەرپرسێکی ئەمریکی: ئەمریكا جگە لە مەسعود بارزانی لەعیراقدا هاوپەیمانێكی بەهێزی نیە

0

بەرپرسێکی ئەمریکی: ئەمریكا جگە لە مەسعود بارزانی لەعیراقدا هاوپەیمانێكی بەهێزی نیە

نوچەنێت . ڕووداو

هەوراز گوڵپی

واشنتن لە سیاسەتەكانی نوری مالكی سەرۆك وەزیر نیگەرانەو بەدوای هاوپەیمانێكی نوێدا دەگەڕێت لە عیراقدا.

رۆژنامەی ڕەئی كوەیتی لەزاری بەرپرسێكی باڵای ئەمریكای گواستووەتەوە كە، مەحاڵە هەر بەرپرسێكی ئەمریكی لەگەڵ سیاسیەكی عیراقیدا كۆببێتەوەو نیگەران نەبێت لە رەفتارو سیاسەتە تاكڕەویەكانی نوری مالكی سەرۆك وەزیر.

وتیشی، زیادكردنی هەناردەی نەوت بۆ بازارەكانی جیهان لەلایەن حكومەتی عیراقیەوە وای كردووە نرخی نەوت داببەزێت و ئەوەش كاریگەری ئیجابی دەبێت لەسەر ئابووری جیهان بەگشتی و ئەمریكا بەتایبەتی، لەبەر ئەوەی نوری مالكی پێشوەختە دەركی بەوە كردووە كە ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی ڕازی كردنی باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا و بەوەش سەرۆك وەزیری عیراق  پێگەی خۆی لای ئیدارەی كۆشكی سپی بەهێز دەكات.

بەرپرسەكەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەشكرد، هەناردەكردنی نزیكەی دوو ملیۆن بەرمیل نەوتی عیراق  لە رۆژێكدا بۆ بازارەكانی جیهان ئێرانی نیگەران كردووە، بەو واتایەی ئەم كارە لەژێر كۆنترۆڵی نوری مالكیدا نیە، بەڵكو دۆسیەی عیراق لەلایەن ئەنتۆنی بلینكن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی جۆبایدنی جێگری سەرۆكی ئەمریكاوە بەڕێوە دەبرێت.

بەرپرسە ئەمریكیەكە دەڵێت، پشتگیری كەمبوونەوەی رۆڵی  ئەنتۆنی بلینكن  دەكات لەعیراقدا كە بەردەوام پشتگیری لە نوری مالكی سەرۆك وەزیری دەكرد، پێشی وایە، ئێستا ئەمریكا جگە لە مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەعیراقدا هاوپەیمانێكی بەهێزی نیە.

روونیشی كردەوە، ئەوەی زیاتر قەیرانی نێوان واشنتن و عیراقی قوڵتر كردووەتەوە، رەفتارە نابەجێكانی نوری مالكی سەرۆك وەزیر تەنها لەناوخۆی عیراقدا نیە ، بەڵكو بەشێوەیەكی گشتی لەناوچەكەدایە كە رێگە دەدات فرۆكەی ئیرانی بەئاسمانی وڵاتەكەیدا چەك بگوازنەوە بۆ سوریا. 

هەروەك نوری مالكی ئێستا خۆی كردووەتە دوژمنی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك وەزیری توركیا كە  یەكێكە لە هاوپەیمانە بەهێزەكانی ئەمریكا لە ناوچەكەدا و هاوكات پەیوەندیەكانیشی لەگەڵ عەرەبستانی سعودیە لەخراپترین ئاستدایە.

ئەو بەرپرسە ئەمریكا كە ناوی ئاشكرا نەكراوە لەدرێژەی قسەكانیدا بۆ رۆژنامەی ڕەئی كوەیتی باس لەوە دەكات، لەدوای نەمانی ئەنتۆنی بلینكن ئەو كەسەی كە جێگەكەی دەگرێتەوە، یەكەم هەنگاوی جگە لە نوری مالكی بەدوای هاوپەیمانێكی دیكەدا بۆ ئەمریكا دەگەرێت.

ڕاشیدەگەیەنێت، ئیئتلافی عیراقیە لە ڕووی سیاسیەوە لاواز بووە، جگە لە كورد، تاكە كوتلەی پەرلەمانی بەهێز رەوتی سەدرە كە ئەویش مەحاڵە ببێتە هاوپەیمانی ئەمریكاو مێژوویەكی  خراپ لەنێوان هەردوولایاندا هەیە.

ئەو بەرپرسە ئەمریكیە ئاشكراشی دەكات كە ئیدارەی كۆشكی سپی  بەدوای هاوپەیمانێكی عیراقیدا دەگەڕێت، لەبەر ئەوەی ئیران دەیەوێت لە عیراقدا حزبێكی وەكو حزبوڵای لوبنان درووست بكات و ئەوەش بەئاشكرا لەپەیوەندیەكانی نێوان قاسم سلێمانی فەرماندەی سوپای قودس و قەیس خەزعەلی سەرۆكی گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەقدا بەدی دەكرێت.

پرسیاری ئەوەش دەكات، كێیە ئەو كەسەی كە هاوپەیمانی ئەمریكایەو لەهەمان كاتیشدا پەیوەندی لەگەڵ كوردو سوننەدا باشە؟ خۆشی وەڵامی ئەو پرسیارە دەداتەوەو دەڵێت” ئەمریكا ئێستا دەیەوێت گرێبەستە نەوتیەكان بەدەستبهێنێت، لەگەڵ ئەوەشدا تەنها پێویستی بە نەوتی عیراق نیە، بەڵكو پێویستیشی بەو سیاسیانە هەیە كە پێگەی جەماوەری بەهێزیان هەیە.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com