نوچە.نێت
ئەکتەری بەناوبانگی مصری لەیلا علوی،لە پێگەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ، ” پشتگیری خۆی بۆ یانەی تۆپی پێی مصر لە موندیالی روسيا 2018 رادەگەیەنێت”.
لەیلا، وەک پشتگیری لە یانەی تۆپی پێی مصر لە موندیال، جل و بەرگی وەرزشی دەپۆشێت و تۆپێکی یاری لەدەستدەگرێت، ئاشکرایدەکات کە ” دوای ئەو هەموو ساڵە خۆشحاڵە کە یانەی تۆپی پێی مصری گەشتونەتە ئاستی موندیالی روسيا 2018 “.
ئەو هونەرمەندە دەشڵێت” کۆتایی یاریەکە هەرچیەک بێت یانەی تۆپی پێی مصر، سەربەرزمان دەکەن، لە هەمان کاتدا هیوای سەرکەوتن بۆ یانەکە دەخوازێت”.