نوصه‌نێت: سلێمانی
له راگه‌یاندنی ژماره دووی لیژنه‌ی داكۆكی كردن له مافی رۆژنامه‌نوسان، جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌و مه‌ترسیانه كراوه‌ته‌وه، كه له (17/2/2011 تا 3/3/2011) رووبه‌ڕووی رۆژنامه‌نووسان بۆته‌وه، له‌و راگه‌یاندنه‌داا ئاماژه به‌وه دراوه، كه ره‌وشی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان، پێیناوه‌ته دۆخێكی مه‌ترسیداره‌وه.
ده‌قی راگه‌یاندنه‌كه
راگه‌یاندنی ژماره (2)ی لێژنه‌ی داكۆكی
له ئازادی رۆژنامه‌نووسی له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌رباره‌ی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی به‌رانبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان كراوه
پێشه‌كی
پاش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاماری پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان له (17/2/2011 تا 3/3/2011) به‌داخه‌وه كه پێشێلكارییه‌كان سه‌ره‌رای به‌رده‌وامیان، چۆته حاڵه‌تێكی توند و مه‌ترسیداره‌وه، به‌وه‌ی كه ئاماره‌كانی توندوتیژی دژی رۆژنامه‌نووسان روو له زیادبوونه، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان لێ ده‌كرێت و چه‌ند كه‌س له‌وانه برینداركراون و لێیاندراوه و به‌ده‌یان رۆژنامه‌نووس هه‌ره‌شه‌یان لێكراوه.
به‌پێی زۆربه‌ی ئه‌و سكاڵایانه‌ی دراوه به‌لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان، ژماره‌یه‌ك له‌په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندنی لایه‌نه سیاسییه‌كان. له‌لایه‌ن به‌شێك له‌هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌رانه‌وه په‌لامار دراون و رێگایان پێ نه‌دراوه روماڵی هه‌واڵی شه‌قام و نوێژی هه‌ینی هه‌ندێ له‌مزگه‌وته‌كان و خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن و ئازاریان دراوه و كاسێت و ریكۆرده‌ره‌كانیان لێ سه‌ندوون، به‌هه‌مان شێوه ژماره‌یه‌ك له‌رۆژنامه‌نووسان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه له‌شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان له‌كاتی كاركردندا هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر و سووكایه‌تیان پێكراوه.
ئێمه ئه‌م جۆره هه‌ڵسوكه‌وته به دژی یاسا‌و ئازادییه‌كان ده‌زانین و رایده‌گه‌یه‌نین هیچ كه‌س بۆی نیه رێگری له‌هه‌ر كه‌ناڵ و رۆژنامه‌نووسێك بكات ده‌چێته كوێ و چۆن هه‌واڵه‌كان ده‌گوازێته‌وه. ئه‌وه مافی گشت كه‌ناڵه‌كانه بێ جیاكردنه‌وه.
لێژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان, به‌توندی ئیدانه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و پێشێلكارییانه ده‌كات له‌هه‌ر لایه‌كه‌وه كرابێت، به‌تایبه‌تیش هه‌وڵی تیرۆركردنی هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس (قادر ئه‌حمه‌د، ناسراو به هه‌ڵگورد) سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (زنار) و (به‌رقی ئیسلام)ی په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده، داوا ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكرێت و بۆ دۆزینه‌وه‌ی تاوانباران و راده‌ستكردنیان به دادگا.
لێژنه‌ی داكۆكی له ئازادی رۆژنامه‌نووسی له سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان به‌رده‌وام ده‌بێ له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كانی و داواش ده‌كات كه هه‌موو لایه‌ك رێز له‌رۆژنامه‌نووسان بگرن و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، ئه‌وه‌ش دووباره ده‌كه‌ینه‌وه كه رۆژنامه‌نووسان به‌شێك نین له كێشه‌كان و نابێ تێكه‌ڵ به ره‌وشی سیاسی بكرێن.
هه‌ر لێره‌وه رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌م پێشێلكاریانه له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه بكرێته سه‌ر هه‌ر كه‌ناڵێكی راگه‌یاندن، خزمه‌ت به پرۆسه‌ی دیموكراسی ناكات و مه‌ترسی گه‌وره‌ش له‌سه‌ر ئه‌زموون و به‌رژه‌وه‌ندی باڵای گه‌لی كوردستان دروستده‌كات.
ئاماری پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان
سه‌باره‌ت به‌رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی هه‌رێمی كوردستان
1. به‌پێی سكاڵایه‌ك كه‌له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری رادیۆی زاگرۆس و ئاژانسی په‌یامنێر دراوه به‌لیژنه‌ی داكۆكی رایده‌گه‌یه‌نن به‌هۆی روداوه‌كانی (17/2/2011) شاری سلێمانی و شار و شارۆچكه‌كانی تر رێگا نادرێ به‌رۆژنامه‌نووسان و په‌یامنێرانی رادیۆكه‌یان و ئاژانسی په‌یامنێر و ناتوانن به‌لۆگۆی ئه‌م دوو كه‌ناڵه‌وه كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن ته‌نانه‌ت هێرشیانده‌كرێته‌سه‌ر و سوكایه‌تیان پێ ده‌كرێت.
2. به‌پێی سكاڵایه‌ك كه له‌لایه‌ن كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس، دراوه به لیژنه‌ی داكۆكی له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان له‌رۆژانی (17-20/2/2011) له‌شاری سلێمانی له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌رانه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر چوار په‌یامنێر و وێنه‌گری كه‌ناڵه‌كه و ئازاردراون و رێگریان لێ كراوه بۆ روماڵكردنی هه‌واڵه‌كان كه‌پێكهاتبوون له (نه‌به‌ز محه‌مه‌د شكور، هۆشه‌نگ جه‌لال، جه‌مال محه‌مه‌د، تارا بایز ئاغا) سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی سوكایه‌تیان پێكراوه. هه‌وڵدراوه لێیانبدرێ و ئازاریان بدرێ.
3. به‌پێی سكاڵایه‌ك كه له‌لایه‌ن رادیۆ و كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی نالیا (NRT) دراوه به‌لیژنه‌ی داكۆكی، شه‌وی (20/2/2011) له‌شاری كه‌ركوك له‌لایه‌ن پۆلیسێكی بنكه‌ی ره‌حیماوا هێرشده‌كرێته سه‌ر (رۆكان محمود عه‌بدوڵڵا) په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه كه‌ده‌یویست راوپۆچونی هاوڵاتیان له‌سه‌ر سوتانی كه‌ناڵه‌كه‌یان له‌سلێمانی وه‌ربگرێت. پاشان لێیده‌ده‌ن و جوێنی سووك و ناشیرینی پێ ده‌ده‌ن و ئازاری جه‌سته‌یی ده‌ده‌ن.
4. به‌پێی نوسراوی ژماره (176)ی رۆژی (24/2/2011) له‌لایه‌ن به‌رێز (كه‌ریم سنجاری) وه‌زیری ناوخۆ كه بۆ سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان و لیژنه‌ی داكۆكی ناردوه ئاماژه‌ی داوه به‌وه‌ی پاش به‌دواداچوون له‌به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی هیچ كه‌س و لایه‌نێك له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێنمایی ده‌رنه‌كردوه به‌قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتن یان كۆكردنه‌وه‌ی هیچ رۆژنامه و گۆڤارێك له‌هه‌ولێر.
5. به‌پێی سكاڵایه‌ك كه‌له‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس (ته‌ها حاجی عه‌بدوڵڵا) په‌یامنێری ته‌له‌فزیۆنی كه‌ركوك له‌كاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كانی شاری كه‌ركوك له‌رۆژی (25/2/2011) له‌لایه‌ن له‌چه‌ند پۆلیسێكی به‌ره‌گه‌ز عه‌ره‌ب هێرشده‌كرێته سه‌ری و سوكایه‌تی پێ ده‌كرێت و ده‌ستی چه‌پی له‌دوو جێگاوه ده‌شكێنن ته‌نها له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌یویست روماڵی خۆپیشاندانه‌كان بكات.
6. رۆژی 25/2/2011 له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كانی شاری چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه په‌لاماری (بێستون حه‌مید فه‌ره‌ج) په‌یامنێری سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌درێت و ئازاری ده‌ده‌ن.
7. به‌پێی سكاڵایه‌ك كه‌له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، گۆڤاری ستاندار و رۆژنامه‌نووسه‌كه‌وه دراوه به‌لیژنه‌ی داكۆكی رۆژی (27/2/2011) رۆژنامه‌نووس (ئالان فریاد یونس) كه په‌یامنێری هه‌ردوو كه‌ناڵه‌كه‌یه له‌شاری هه‌ولێر له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت و دواتر ئازاد ده‌كرێت.
8. به‌پێی سكاڵایه‌ك كه‌له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی دراوه به‌لیژنه‌ی داكۆكی رۆژی (28/2/2011) له‌شاری هه‌ولێر و له‌به‌رده‌م ته‌لاری په‌رله‌مانی كوردستان له‌لایه‌ن هێزێكی ئاسایشه‌وه په‌لاماری په‌یامنێرێكی راگه‌یاندنی بزوتنه‌وه ده‌درێت به‌ناوی (نه‌جمه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د) پاش ئه‌وه‌ی هێرشده‌كه‌نه سه‌ری و سوكایه‌تی پێ ده‌كه‌ن ده‌یبه‌نه ئاسایش و ریكۆرده‌ره‌كه‌شی لێ ده‌ستێنن.
9. به‌پێی سكاڵایه‌ك كه‌له‌لایه‌ن كه‌ناڵی ئاسمانی كوردساته‌وه ده‌راوه به‌لیژنه‌ی داكۆكی چه‌ندین په‌یامنێر و وێنه‌گر و رۆژنامه‌نووسیان له‌رۆژانی (22/2-5/3/2011) كه‌وتونه‌ته به‌ر هێرش و په‌لاماری هاوڵاتیان و خۆپیشانده‌ران و هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. به‌پێی سكاڵاكه رۆژی (22/2/2011) (هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر و هاوكار سه‌ید گوڵ) له‌چه‌مچه‌ماڵ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه به‌چه‌قۆ په‌لامار ده‌درێن، هه‌روه‌ها (26/2/2011) له‌سه‌رای شاری سلێمانی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه هێرشده‌كرێته سه‌ر (مه‌ریوان عه‌بدوڵڵا و گۆڤار محه‌مه‌د) له‌كاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كاندا، له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ر ئه‌و دوو په‌یامنێری كوردسات رۆژی (28/2/2011) له‌ناو زانكۆی سلێمانی په‌لامار ده‌درێن و هێرش ده‌كرێته سه‌ریان. هه‌روه‌ها به‌پێی سكاڵاكه‌ی كه‌ناڵی كوردسات رۆژانی (1و5/3/2011) له‌سه‌رای شاری سلێمانی هێرشده‌كرێته سه‌ر په‌یامنێره‌كانیان (ئاواره جومعه، ئاری نه‌وزاد، مه‌ریوان عه‌بدوڵڵا، ئاسۆ عه‌لی) كه‌له‌لایه‌ن دوو هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ناوی (یادگار ره‌فیق و به‌رهه‌م حه‌مه ساڵح شه‌ریف) په‌لامار ده‌درێن و هێرشیان ده‌كرێته سه‌ر و كاسێته‌كه‌یان لێ ده‌سێندرێت و رێگا نادرێت روماڵی خۆپیشاندانه‌كان بكرێت. به‌پێی سكاڵاكه‌ی كه‌ناڵی كوردسات هه‌موو ئه‌و هێرشانه به‌تۆماركراوی لایانه و ئاماده‌ن بیده‌نه دادگا و سه‌ندیكا و لیژنه‌ی داكۆكی بۆ سه‌لماندنی راستیه‌كان.
10. به‌پێی سكاڵایه‌ك كه‌له‌لایه‌ن كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌وه دراوه‌ته لیژنه‌ی داكۆكی له رۆژی (25/2/2011 تا 9/3/2011) چه‌ندین پێشێلكاری جۆراوجۆر به‌رامبه‌ر به‌رۆژنامه‌نووسان و په‌یامنێرانی كه‌ناڵی سپێده ئه‌نجامدراوه له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌نووس (سه‌نگه‌ر حه‌مید ئه‌حمه‌د) له كه‌لار له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك سه‌ربازه‌وه لێی ده‌درێت و سوكایه‌تی پێ ده‌كرێت و كامێراكه‌ی لێ ده‌ستێنن و كاسێته‌كه‌ی بۆ ناگێڕنه‌وه. هه‌روه‌ها په‌لاماری (سه‌ركه‌وت سه‌لام سدیق) په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه ده‌درێت و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت و سوكایه‌تی پێ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها له‌خۆپیشاندانه‌كانی كه‌لار په‌لاماری هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس( پشتیوان جه‌لال و سه‌نگه‌ر حه‌مید) ده‌درێت و ده‌ستڕێژی گولله‌یان لێ ده‌كرێت. له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی سكاڵاكه‌ی كه‌ناڵی سپێده له‌لایه‌ن ئاسایشی گه‌رمیانه‌وه هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس (ئه‌سعه‌د محه‌مه‌د و سه‌نگه‌ر حه‌مید) ده‌ستگیر ده‌كرێن و لێیان ده‌درێت. هه‌روه‌ها سوكایه‌تی به (سه‌ركه‌وت سه‌لام) ده‌كرێت له‌كه‌لار و له‌ده‌شتێك فڕێی ده‌ده‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێ ده‌كه‌ن.
11. به‌پێی چه‌ند سكاڵایه‌ك كه دراون به‌لیژنه‌ی داكۆكی له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی له‌لایه‌ن سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستانه‌وه له‌رۆژانی (3/3/2011 تا 29/3/2011) چه‌ندین پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به رۆژنامه‌نووسان و وێنه‌گر و په‌یامنێرانی كه‌ناڵه‌كه كراوه و له‌شاری سلێمانی له‌مزگه‌وتی حاجی حه‌سه‌نی گڵه زه‌رده له سه‌ركارێز په‌لاماری تیمێكی كه‌ناڵه‌كه ده‌درێت كه‌پێك هاتبوون له (زمناكۆ عه‌لی وێنه‌گر، ئارام عه‌بدوڵڵا یاریده‌ده‌ری كامێرا، شۆفێری ئۆتۆمبیلی تیمه‌كه) له‌كاتی تۆماركردن و وێنه‌گرتنی وتاری هه‌ینی له‌و مزگه‌وته كه له‌لایه‌ن به‌شێك له نوێژ خوێنانی ئه‌و مزگه‌وته‌وه په‌لامار ده‌درێن و روبه‌روی هه‌ڕه‌شه و ئیهانه‌كردن ده‌بنه‌وه و كاسێتی تۆماركراوی وتاره‌كه‌شیان لێ ده‌ستێنن. له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌پێی ئه‌و سكاڵایانه چه‌ند تیمێكی سه‌ته‌لایت له‌ناو مزگه‌وته‌كانی شاری سلێمانی و شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان په‌لامار دراون و رێگریان لێ كراوه.
12. به‌پێی سكاڵایه‌ك كه‌له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده‌وه دراوه‌ته لیژنه‌ی داكۆكی رۆژی (5/3/2011) له‌شاری رانیه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی چه‌كداره‌وه په‌لاماری هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس (بارزان ئازاد و عومه‌ر محه‌مه‌د) ده‌درێت و هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر .
13. به‌پێی سكاڵایه‌ك له‌كه‌لایه‌ن رۆژنامه‌نووس (مه‌ریوان عه‌بدوڵڵا عه‌زیز) په‌یامنێری كه‌ناڵی كوردسات له‌شاری سلێمانی دراوه‌ته لیژنه‌ی داكۆكی رۆژی (5/3/2011) له‌كاتی روماڵكردنی هه‌واڵه‌كان له‌به‌رده‌م سه‌رای شاری سلێمانی له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ری و په‌لامار دراوه و كه‌ره‌سه‌كانی بواری رۆژنامه‌وانی لێیده‌ستێن و ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌یویست روماڵی هه‌واڵ و خۆپیشاندانه‌كان بكات.
14. به‌پێی سكاڵایه‌ك كه له‌لایه‌ن سه‌ته‌لایتی گه‌لی كوردستانه‌وه دراوه به‌لیژنه‌ی داكۆكی شه‌وی (7/3/2011) له‌شاری پێنجوێن هه‌ڕه‌شه له (ئاكۆ كه‌ریم) په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كه له‌پێنجوێن كراوه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك كه‌باس له‌ته‌قه‌كردنی دوو هه‌ڵسوڕاوی گۆڕان له‌ئاسایش و پۆلیس ده‌كات. به‌پێی قسه‌كانی ئاكۆ چه‌ندین جاری تر هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی لێكراوه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵانه به‌رده‌وام بێت.
15. به‌پێی سكاڵایه‌ك كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی به‌رێوه‌بردنی رادیۆی ده‌نگ دراوه به‌لیژنه‌ی داكۆكی رۆژی (9/3/2011) هێزێكی ده‌مامكداری ئاسایش په‌لاماری رادیۆ و كارمه‌نده‌كانی ده‌ده‌ن و سوكایه‌تیان به‌كارمه‌نده‌كانیان كردوه، له‌كاتێكدا پێش دوو رۆژ هه‌ر رادیۆكه‌ی ئێمه له‌لایه‌ن هێزێكی چه‌كداره‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و تاڵان كراوه، له‌م باره‌یه‌وه رادیۆی ده‌نگ داوای هاوكاری كردوه كه له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا دوو جار هێرشده‌كرێته سه‌ر رادیۆكه‌یان و داوای به‌سزا گه‌یاندنی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه سوكایه‌تیان به‌رامبه‌ر رادیۆ و كارمه‌ندانی كردووه.
16. به‌پێی سكاڵایه‌ك كه‌له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ی چه‌تره‌وه دراوه به لیژنه‌ی داكۆكی پاشنیوه‌ڕۆی (16/3/2011) له‌كاتی وێنه‌گرتن و به‌دواداچوونی كێشه‌ی چه‌ند كه‌سێك له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات له‌لایه‌ن چه‌ند پاسه‌وانێكی نشینگه‌ی سلێمانیه‌وه هێرشده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رددوو رۆژنامه‌نووس (كاروان سالار سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌كه، یاسر گوڵی) و پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ ئاسایش و پاش سڕینه‌وه‌ی وێنه‌كانی كامێراكه‌یان ئه‌و شه‌وه ئازاد ده‌كرێن.
17. رۆژی 22/3/2011 رۆژنامه‌نووس (به‌رقی ئیسلام) په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی له نزیك (شیلادزێ) ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌و هه‌شت گولله به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كه‌وێت, خۆشبه‌ختانه خۆیان سه‌ڵامه‌ت ده‌بن.
18. به‌پێی سكاڵایه‌ك كه‌له‌لایه‌ن گۆڤاری زنار و سه‌رنوسه‌ره‌كه‌یه‌وه دراوه به‌لیژنه‌ی داكۆكی شه‌وی /3/2011 له‌شاری رانیه ته‌قه له‌رۆژنامه‌نووس (قادر ئه‌حمه‌د عومه‌ر) ناسراو به هه‌ڵگورد ده‌كرێت دوو فیشه‌كی به‌رده‌كه‌وێت و به‌سه‌ختی برینداری ده‌كه‌ن و به‌وته‌ی ناوبراو هه‌وڵدراوه بیكوژن. لیژنه‌ی داكۆكی په‌یوه‌ندی به ناوبراو كرد و ئاماده‌یی هه‌موو هاوكاریه‌كی بۆ ده‌ربڕی.
19. به‌پێی سكاڵایه‌ك كه‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو رۆژنامه‌نووس و په‌یامنێری رادیۆی مه‌ڵبه‌ندی 2ی (ی.ن.ك) (نوێنه‌ر فاتح ئه‌حمه‌د و خاڵدار قاوه‌ڵی) دراوه‌ته لیژنه‌ی داكۆكی و له‌لایه‌ن سكرتێری لقی كه‌ركوكی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان پشت راستكراوه‌ته‌وه له‌كاتی روماڵكردنی خۆپیشاندانه‌كانی به‌رده‌م پارێزگای كه‌ركوك له‌لایه‌ن پۆلیسه‌كانی دیوانی پارێزگاوه ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ریان و كامێراكه‌یان لێ ده‌ستێنن و به‌گێره‌شێوێن ناویان ده‌به‌ن و ئازاریان ده‌ده‌ن.
20. به‌پێی سكاڵایه‌ك كه‌دراوه‌ته لیژنه‌ی داكۆكی رۆژنامه‌نووس (سه‌ڵاح سه‌دباری) به‌لیژنه‌كه‌ی راگه‌یاند:
به‌هۆی پێشكه‌شكردنی به‌رنامه‌یه‌ك له‌ته‌له‌فزیۆنی زاگرۆس چه‌ندین هه‌ڕه‌شه و سوكایه‌تیم پێ كراوه ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیشیان لێ كردوم. به‌پێی وته‌ی ناوبراو به‌ڵگه‌ی راستی له‌به‌رده‌ستدایه له‌م باره‌یه‌وه.
21. به‌پێی سكاڵایه‌ك كه‌له‌لایه‌ن سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری چركه‌وه دراوه به لیژنه‌ی داكۆكی له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌والێك له ژماره (43)ی گۆڤاره‌كه‌یاندا، له‌لایه‌ن راگه‌یاندنی پارتی پارێزگارانی كوردستانه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ریان و هه‌ره‌شه له‌په‌یامنێره‌كه‌یان (كه‌نار كۆیی) ده‌كرێت و له‌لایه‌كی تره‌وه له‌به‌ر ده‌ركی سه‌رای سلێمانی هه‌ڕه‌شه له‌په‌یامنێری گۆڤاره ده‌كه‌ن و گۆڤاره‌كه‌ی ده‌سوتێنن و رێگا ناده‌ن روماڵی هه‌واڵه‌كان بكات.
لیژنه‌ی داكۆكی
له‌ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان
له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان