نوچە.نێت
هونەرمەندی مصری ناهد سباعی لاسایی هونەرمەندی کۆچ کردوو مارلین مونورو دەکاتەوە
هونەرمەندی مصری ناهد سباعی، چەند وێنەیەک بۆ بەرگی گۆڤارێکی عەرەبی دەگرێت، ناهد لە وێنەکەدا کراسێکی لەبەردایە کە زينة حسنی دیزانی بۆ کردوە هاوشێوەی هونەرمەندی کۆچ کردوو مارلین مونورو دەردەکەوێت، لایەنگرانی پێێان وایە کە ناهد لاسایی مونورو دەکاتەوە لە رووی دیزاینی جل وبەرگ و رازاندنەوەی قژی و وەستانی لەکاتی وێنەگرتندا.
شایەنی باسە، ئەم گرتەیە بەشێکە لە دراما تازەکەی ناهد بەناوی “هبة رجل الغراب”، کە بۆ بەرگی گۆڤارێک عەرەبی گرتوە و بڵاو کراوەتەوە.