نوچە.نێت
ئەکتەری بەناوبانگی ترکی بيرين سات، دوای ئەوەی لەگەڵ کنان دوغلوی هاوسەری کێشە دەکەوێتە نێوانیان و ، دەست بەجێ داوای جیابونەوە دەکات.
بەپێی رۆژنامەی Haber Turk،بیرین سات، لەلایەن هاوسەرەکەیەوە، کنان دوغلو، دەست درێژی دەکرێتە سەری بە لێدان، ناوبراوو دەست بەجێ داوای جیابونەوە لە دوغلو دەکات.
بەپێی هەمان سەرچاوە، ماوەیەک لەمەوبەر دوغلو لە کاتی وێنەگرتنی کلیپێکدا بەناوی Issiz Ada أو “الجزيرة المهجورة” بیرین ساتی هاوسەری بەشداری کلیپەکەی دەکات، ئەوەش بۆ وەڵام دانەوەی راگەیاندنەکان ،کە گوایا کێشە لەنێوان هەردوو هونەرمەندی ناوبراودا هەیە ، نزیک بونەتەوە لە جیابونەوە، بەڵام دوای وێنەگرتنی کلیپەکە دەبێت بە دەنگە دەنگیان ، سات دەست بەجێ داوای جیابونەوە لە دوغلو دەکات.
سەرچاوەی ناوبراو ئەوە ئاشکرا دەکات کە “هۆکاری جیابونەوەی هەردوو هونەرمەند بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە دوای هەوڵێکی زۆری هەردوو هونەرمەند بۆ دروست بونی مناڵ شکستیان هێناوە، کێش دەکەوێتە نێوان هەردوو هونەرمەندی ناوبراوو کێشکەیان دەبرێتە دادگا”.