جەنگی سارد لە نێوان جولی ئامال کلونی

0

نوچە.نێت

 

بە پێی رۆژنامەی “ذا صن”رۆژانە، ئاشکرایدەکات کە  ئەستێرەی هولیوود،ئەنجلینا جولی دوای بابەتی جیابونەوە لەگەڵ براد بیت، هەموو شت بەلایەوە ئاسایی بوەتەوە، جگە لە لیستی ئەو ناوانەی کە کاتێک کێشەی جیابونەوەی هەبوو لەگەڵ براد بێت ، ئەوان خیانەتکار بوون بەرامبەر بەجولی ، بۆیە دەیەوێت تۆڵەیان لێبکاتەوە.

جورج وئامال كلونی، لەلیستی  ئەو ناوانە کە بەلای جولیەوە خیانەتکار بوون، چونکە کاتێک جولی کێشەی هەبوو لەگەڵ براد بێت ئەوان بە ئاشکرا دژی جولی وەستابونەوە.

 

لەلایەکی تر جولی پێی وابوو کە جورج کلونی، هاورێیەکی دڵسۆز بوە بۆ براد بیت، بەڵام بە سەرسورمانەوە، چەند وقسە باسێک لەلایەن ئەمال کلونی هاوسەریەوە کە پیشەی پارێزەرە ،بە ئەنجلینا دەگاتەوە کە گوایا ، ئەمال کلونی بە بەڵگەوە دەڵێت ”  کاتێک جولی کێشەی جیابونەوەی هەبوو لەگەڵ براد بیت، هەڵسوکەوتی جولی شێتانە بوە “، ئەم قسانەی ئەمال، جولی زۆر تورە دەکات ، جولی هەستی بە هەرەشە کردوە بۆ پێگەکەی. هەربۆیە جولی پێی وایە، ئەمال کلونی مونافسێکی زۆر بەهێزە بۆ بردنی کار وپیشەی جولی کە کاری خێرجوازیە. 

سەرچاوە نزیکەکانی جولی،  ئاشکرایدەکەن کە” جولی خاوەن خەڵاتی ئوسکار ،جگە لەوە ناسراوە بە ئەنجامدانی کاری خێرخوازی، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا جولی، هەست بە رقێکی زۆر دەکات بەرامبەر بە کلونی، چونکە پێی وایە ئەم پارێزەرە ئەیەوێت پێگەی جولی وەک خانمی یەکەمی هولیوود، و ئەنجامدانی کاری خێرخوای لە جیهانی مرۆڤایەتیدا داگیر بکات، بۆیە جولی رق و تۆلە سەندنەوەی بەرامبەر بە ئامال کلونی لا دروست بوەو ئەیەوێت تۆڵەی لێبکاتەوە.

 

 




Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com