ھەڵەكەی كەناڵی “ئێن ئاڕ تی” و پێداویستی پاراستنی پیرۆزییەكانی كۆمەڵگە
خالد ڕەنجدەر
ئەگەر بە ویژدانەوە سەیری ھەڵەكەی كەناڵی “ئێن ئاڕ تی” بكەین كە بواری بۆ كەسێك كردەوە كە لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا سوكایەتی بە مەلا مستەفای بارزانی بكات لە كاتێكدا ھەمو كورد كۆكن لەسەر ئەوەی ئەو كەسایەتیە وەك سیمبولی نەتەوەیی سەیری دەكرێت، ناتوانین بێدەنگ بین یان شوێن بەسیاسی كردنی ئەو مەسەلەیە بكەوین لە لایەن لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن و ھەندێك سەنتەری میدیاوە كە دەبو مافی مەلا مستەفای بارزانی پێشێل نەكەن.
ڕاستە دەبێ ھۆیەكانی ڕاگەیاندن بە یاسا بپارێزرێن، بەڵام ئەركی ھۆیەكانی ڕاگەیاندیشە كە پابەند بن بە یاسا و ڕێساوە و ڕێز لەو ڕێسایانە بگرن كە بونەتە داب و نەریتێكی نەنوسراو لەناو كۆمەڵگەدا. با لێرەدا بپرسین: ئایا مەلا مستەفای ڕەحمەتی ھێندەی ڕۆژنامەنوسێك نرخی نیە كە ئاوا داكۆكی لە ڕۆژنامەنوس دەكرێت و كەسایەتیەكی وەك ئەئەویش كە بە شاھیدی دۆست و دوژمن بۆتە سیمبولی نەتەوەیەك سوكایەتی پێبكرێت؟
ڕێكخراوی چاو بۆ ئازادی و مافەكانی مرۆڤ لە ڕونكردنەوەی خۆیدا ئیدانەی ھێرش كردنە سەر كەناڵی “ئێن ئاڕ تی” دەكات و دەڵێ: نابێ حكومەت ڕێگا بدات لە ژێر ھیچ پاساوێكدا كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنوسان ڕوبەڕوی توندوتیژی ببنەوە.
مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكگرتوی ئیسلامی لە بەیانێكدا ئیدانەی ھێرش كردنە سەر كەناڵی “ئێن ئاڕ تی” دەكات و دەڵێ: لەكاتێكدا چاوەڕێ دەكرا كە هەرێمەكەمان ئاڕاستەیەكی دیموكراسی وەرگرتبێت و سەرەتایەك بۆ ئازادی بیروڕا و كاری میدیایی ڕەخسابێت، گوێبیستی هێرشكردنە سەر ئۆفیسی سەرەكی كەناڵی NRT بوین لە ڕێی بۆمبەوە. بۆ خۆڵ كردنە چاوی ڕای گشتیەوە دەڵێ: ئێمە لە مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە توندی دژی سوكایەتی و تەشهیر پێكردنی هەر كەس و لایەنێكین بە هەر پاساو و ناوێكەوە بێت لە هەمانكاتدا ئیدانەی ڕێگری كردن و دژایەتی كردنی كاری میدیایین لە ژێر هەر ناوێكدا بێت و بە كارێكی نایاسایی دەزانین، هەر بۆیە ئیدانەی هێرشكردنە سەر كەناڵی NRT دەكەین كە كەناڵێكی میدیای ئەهلیە، ئەم هێرشكردنە گەڕانەوەیە بۆ خاڵی سفر لە پرۆسەی دیموكراسی و كاری میدیایی.
محمد حەكیم جەباری وتەبێژی فەرمی كۆمەڵی ئیسلامی بەم جۆرە لە ڕوداوەكەی كەناڵی “ئێن ئاڕ تی” دوا: ئێمە لە کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ئیدانەی هێرشکردنە سەر کەناڵی NRT و هەر کەناڵێکیتری راگەیاندن دەکەین و داواکارین بە زووترین کات حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە لەم رووداوە بکەن و ئەنجامەکەی ئاشكرا بکەن و یاسا کاری خۆی بکات و حکومەت رێوشوێنی پاراستنی گیانی راگەیاندکاران بگرێتە بەر.
عەبدوڵای مەلا نوری نوێنەری گۆڕانیش لە پەرلەمانی كوردستان لە ڕاپۆرتێكدا بۆ پەرلەمان دەڵێ: ئهگهر ههر لایهنێك پێیانوابێت دهزگایهكیراگهیاندن زیانیپێگهیاندون ئهوا مافیخۆیانهپهنا بۆ دادگا ببهن و داوایرێكارییاساییبكهن، بهڵام هیچ پاساوێك نیهبۆ ئهوهیبهم شێوهیهخهڵك بڕواتهسهر دهزگاكانیراگهیاندن، ئهوهیرویداوهپێشیلكردنیدهستوریعێراق و یاسایكاریرۆژنامهوانیهو ئهمرۆ بۆ سهر كهناڵی NRT بێت ، دهشێت سبهیبۆ سهركهناڵیتر چهند بارهببێتهوه، واتههیچ گهرهنتیهك نیهبۆ دوبارهنهبونهوهیئهو روداوانه.
من لێرەدا ئاماژە بۆ ڕوداوەكەی ناو كۆمەڵی ئیسلامی دەكەم كە ڕۆژنامەنوسێكی خۆیان لە لایەن پاسەوانەكانی مامۆستا عەلی باپیری ئەمیرەوە لێی درا لەبەر ئەوەی باسی كوڕەكەی مامۆستا عەلی باپیری كردبو. ئایا كام لایەنەی ئۆپۆزیسیۆن بێدەنگ دەبێت لە جنێودان و سوكایەتی كردن بە سەركردەكەی یان بە ئەندامێكی سەركردایەتیان؟ بۆ دەبێ مەلا مستەفای بارزانی ببێتە پرۆژەی ھێرش كردن و سوكایەتی پێكردن لە كاتێكدا بۆ چركە ساتێك خیانەتی لە میللەتەكەی نەكرد و تەنازولی لە كەركوك نەكرد و ڕازیش نەبو بە ئۆتۆنۆمیەكی كارتونی كە دەیتوانی بە ڕێككەوتن لە گەڵ ڕژێمی عێراق لەسەر تەختی پاشایەتی دابنیشێت و لە ھیچی كەم نەبێت؟
ئەمڕۆ ئەگەر ڕێگا بدرێت بەو جۆرە سوكایەتی بە كەسایەتیەكی نیشتمانی وەك مەلا مستەفا بكرێت، دەبێ لایەنەكانی ئۆپۆزیسیۆن ئەوە بزانین كە ڕێگا بۆ خەڵكانی ھەڵپەرست دەكرێتەوە و سوكایەتی بەوانیش دەكرێت.
من پێموایە كاتی ئەوە ھاتوە كە كوردستان ببێتە خاوەنی یاسا و ڕێسایەكی تۆكمە بۆ پاراستنی پیرۆزییەكانی كۆمەڵگە و كەساتیە نیشتمانیەكان و ڕێگری بكرێت لە سوكایەتی پێكردن و شكاندنیان و نابێ پەرژینی ئەم كۆمەڵگەیە ئاوا بە ئاسانی لە لایەن خەڵكانی ھەلپەرست و نەزانەوە بشكێنرێت.