“گۆڕان داکۆکی لە مافی پێشمەرگە کرد، پارتی و یه‌كێتی پێشمه‌رگه‌یان فرۆشت”

0

Goran“گۆڕان داکۆکی لە مافی پێشمەرگە کرد، پارتی و یه‌كێتی پێشمه‌رگه‌یان فرۆشت”

نوچەنێت

حاکم شێخ لەتیف ئەندامی پەڕلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان، رایدەگەیەنێت، پارتی و یەکێتی دوو مانگە کۆسپ دەخەنە بەردەم پەسەندکردنی بودجەی عێراق، تەنها لەبەرخاتری پارەی کۆپانیا نەوتیەکان، ئاشکرای دەکات تەنها بزوتنەوەی گۆڕان داکۆکی لەمافی پێشمەرگە کردووە دەشڵێت

ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی عێراق لەسەر پەیجی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی”پارتی و یه‌كێتی پێشمه‌رگه‌ ده‌فرۆشن بۆ پاره‌ی كومپانیا نه‌وتیه‌كان. پارتی و یه كێتی به‌تایبەتی پارتی كه زۆر خۆیان وا پێشان دەدەن له به‌غدا شەڕ له سەر مافەكانی كورد ده‌كه‌ن به تایبه تی مادەی 140و مافه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نیە،‌ ئه‌وان ته‌نها و ته‌نها داوای پارەی كۆمپانیا نه‌وتییه‌ بیانیه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن”.

حاکم شێخ لەتیف زیاتریشی نوسیوە کە”دوو مانگه‌ كۆسپ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌م په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی عیراق، ته‌نها بو پاره‌ی كۆمپانیاكان، له‌ كۆبونه‌وه‌ی رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، له‌گه‌ل كوتله‌ سیاسیه‌كان، به‌ ئاماده‌بونی هه‌ردوو وه‌زیری دارایی و نه‌وتی عیراق، ته‌نها باسی پاره‌ی كومپانیا نه‌وتیه‌كانیان كرد”.

ئەندامەکەی پەڕلەمانی عێراق ئاشکرای دەکات”ته‌نها فراكسیۆنی گوڕان داوای بودجه‌و ماف و ئیمتیازاتی پێشمه‌رگه‌ی كرد، به‌ڵام ئه‌وان واته‌ یه‌كێتی و پارتی ته‌نانه‌ت بشتگیریشیان نه‌كردین، ته‌نها په‌رله‌مانتاریكی عیراقیه،‌ به‌رێز جابر الجابری كه‌ خۆی وه‌ك شەخص زور هاوسۆزی كورده،‌ پشتگیری له‌داواكه‌ی ئیمه‌ كرد”.

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com