د ڕیدار محەمەد ئەمین
پسپۆڕی نەخۆشیە دەرونییەکان
ڕۆژانە بەهۆی ڤایرۆس و بەکتیریاو مشەخۆری تری ئەگەری تووشبوونمان بە چەندین نەخۆشی هەیە.
هاوشێوەی ئەم میکرۆبانە، قسەو ڕەفتاری خەڵک میشکمان ژەهراوی دەکەن،و تووشی فشارو دڵەڕاوکێ وخەمۆکی و گرفتی ترمان دەکەن.
هەروەک چۆن شەرممان پێ نیە،بەهۆی نەخۆشیەکی جەستەیی سەردانی پزیشک بکەین،ئەوا نابێت سڵ لە نەخۆشی دەروونی بکەینەوە،چونکە خۆمان هۆکاری نین.
بەڵام بەدڵنیاییەوە ئیمە بەرپرسین لە خۆ پاراستن و چارەسەر وەرگرتن.
خۆت لە ژەهرەکانی کۆمەلگا بپارێزە. رۆژانە ئەم کارانە ئەنجام بدە:
۱_هەوڵبدە کات لە گەڵ خێزانت و هاوڕێکانت بەسەر ببەیت.
۲_وەرزش بکە.
۳_هەمیشە دەم بەخەندەو پێکەنین بە.
٤_ساتێک بۆ پشووی دەرون دانێ.
٥_هەموو ڕۆژێک کارێکی چاک بکە.
٦_سەردانی نەخۆش بکە
۷_هەوڵبدە لە بۆنە کۆمەڵایەتیە کان بەشدار بیت.
۸_خەمەکانت لای ئازیزانت باس بکە.
۹_ئەگەر هەستت کرد پێویستت پێیە،سەردانی ڕاوێژکارو پزیشکی دەروونی بکە.