نوچە.نیت
ئەکتەرێکی بەناوبانگی سعودی حلا نوره ، لە ووڵاتی کوێت نیشتەجێ یە، دایکی بە مردوو ناو دەبات بە بیانوی واز هێنان لە هونەر.
حلا، دوای ئەوەی وێنەکانی لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان دەسرێتەوە، واز هێنانی خۆی لە هونەر رادەگەیەنێت، دەڵێت” بە هۆی کۆچی دوای دایکیەوە فتحية محمد الكيلاني، حلا داوای لێبوردن لە جەماوەرەکەی دەکات و ئاشکرایدەکات کە بەهۆی ناوبانگەوە دەبێت سزاکانیش قبوڵ بکرێت،ئەو ئەیەوێت بۆ لەمەودوا پشوو بدات، وازهێنانی خۆی لە کاری هورنە رادەگەینێت” .
حلا ئاماژە بەوە دەکات کە، بێدەنگی هەڵدەبژێرێت، دورکەوتنەوە لە سوشیاڵ میدیا ئەوە فەوزا و بیزارکەرەی کە لە میدیا وراگەیاندندا هەیە، وازی هێنان لە هونەری پێ باشترە. وە لە داهاتودا روو دەکاتە ماڵی خودا حەجی عومرە جی بەجێ دەکات.
بەڵام دایکی حلا نورە، هەواڵی کۆچ کردنەکەی کچەکەی کە رایگەیاندبوو توشی شۆکی دەکات هەر بۆیە بە درۆی دەخاتەوە کە گوایا، ئەو زیندوە و نەمردوە.
فەتحیە دایکی حلا، لە گرتە ڤیدیویەکدا باس لەوە دەکات کە ئەو نەمردوە و زیندوە ، لە ئێستادا ئەو لە فەلستینە، حلا نورەی کچی بە درۆ دەخاتەوە.