نێچیرڤان بارزانی
- هیوای كورد له عێراقی دوای ٢٠٠٣
پێش ساڵی 2003 ڕاسته ئێمه وه‌ك كوردستان ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نه‌بووین، به‌ڵام شێوه‌یه‌ك لهدهوڵهتمان هه‌بوو، زۆر شتمان له عێراق جیاوازبوو، دامه‌زراوه، ئیداره، ئاسایش و پێشمه‌رگه و هه‌موو شتێك، ته‌نانه‌ت ئه‌و دراوه‌ى له هه‌رێمی كوردستان كارى پێ ده‌كرا ده‌كرا جیاوازی هه‌بوو له‌گه‌ڵ به‌غدا.
ساڵی 2003 به هیواوه گه‌ڕاینه‌وه به‌غدا، عێراقی نوێمان له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق دامه‌زراند، نه‌ك ته‌نیا كورد و شیعه، به‌ڵكو كورد و شیعه و سونه و مه‌سیحی و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه، هیوامان به‌وه هه‌بوو كه ئاینده‌یه‌كی باش بۆ گه‌لی كوردستان له چوارچیوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت و به‌و هیوایه‌وه چوینه‌وه به‌غدا.
كورد بەو هیوایە گەڕایەوە بۆ عێراق کە عێراق عێراقێکی نوێیە، دوای نووسینەوەی دەستوور پێمان وابوو قۆناغێکی نوێ لەم وڵاتە دەستپێدەکات بۆ هەموو پێکهاتەکان، نەک تەنیا بۆ کورد، چونكه له دەستووری عێراقدا کورد و عەرەب وەک شەریک و هاوبەش لەم وڵاتەدا پێناسە کراوە، ماف به‌هه‌موو پێكهاته‌كان دراوه.
به‌و شێوه‌یه بنه‌مای دامه‌زراندنی عێراق له دوای ساڵی 2003 ه‌وه له‌سه‌ر شه‌راكه‌ت بووه، به‌پێی ده‌ستووری عێراق ده‌بێت مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی دابین بكرێت و ده‌ستوور ڕێگه‌چاره‌ی بۆ ئه‌م بابه‌تانه داناوه، هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو عێراقییه‌ك، ده‌نگیان به‌و ده‌ستوره داوه.
بۆیه له‌عێراقی نوێ‌دا، ئێمە وه‌ك كوردستان لەگەڵ عێراق و بەغدا، بنەمایەکمان هەیە بۆ پەیوەندییەکانمان کە ئەویش دەستووری عێراقە. ، به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره‌ش قەوارەی هەرێمی کوردستان قەوارەیەکی دەستوورییە، دەستووری عێراق ئەرک و دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستانی دیاری کردووە، دەسەڵاتەکانی كوردستان دەسەڵاتی دەستوورین، دەستووریش گەلی عێراق دەنگی بۆ داوە و هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو دەستوورە مامەڵە لەگەڵ بەغدا دەکات.
له‌لای خۆشمانه‌وه، ئێمه له‌پێناو مانه‌وه‌ی عێراقی نوێ به یه‌كگرتوویی، ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان هات ئه‌نجاممان دا، چونكه وه‌ك گوتمان به‌و هیوایه ڕۆیشتینه‌وه به‌غدا، كه ئاینده‌یه‌كی باشتر و ڕووناكتر له‌گه‌ڵ به‌غدا چاوه‌ڕوانی گه‌لی كوردستان ده‌كات.
- پێچه‌وانه‌ی هیواكان
كورد له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوری عێراق و به‌هیواوه گه‌ڕایه‌وه به‌غدا، به‌ڵام ڕەوشەکە وادەرنەچوو کە خەڵکی کوردستان دەیویست، ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ی کە لە پرۆسەی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوردا بەشدار بوون و بەڵێنی جێبەجێکردنیان بە کورد دابوون، لەگەڵ جەختکردنەوەی وڵاتانی دەرەوەش لە جێبەجێکردنی بڕگەکانی دەستوور، ده‌ستوریان جێبه‌جێ نه‌كرد، لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تا ئێستا داوای خەڵکی کوردستان جێبەجێکردنی دەستوور بووە وەک ئەوەی کە هەیە، به‌ڵام گوێی بۆ نه‌گیرا.
له‌ساڵی ٢٠٠٥ له‌نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراقی نوێیوه، زۆر جار لە عێراق باسی دەستوور دەکرێت، بەوەی کە گوایە دەستوور بەلایانەوە زۆر پیرۆزە، به‌ڵام هه‌وڵیانداوه تەنیا ئەو بەشانەی دەستوور جێبەجێ بکرێت کە لە بەرژەوەندیی خۆیاندا بێت، ئه‌وانه ٥٢ ماددەی دەستووری هەیە لە عێراق، هه‌ر باسی ناكه‌ن، چونکە لە بەرژەوەندیی ئەواندا نییە، بەڵام کە ئێمە باس له‌مافێكی خۆمان دەکەین، وه‌ك هه‌وڵی رێگری دەڵێن دەستووی نییه، به‌وه كوردیان بێهیواكرد له عێراق لە ئەنجامی ١٣ ساڵ بێهیوایی لەگەڵ بەغدا بڕیاریدا بیر له‌وه بكاته‌وه نه‌بێته به‌شێك له سیاسه‌تێكی سه‌رنه‌كه‌وتوو له به‌غدا.
جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستور، پێشێلكردنی بنەمای هاوبەشی لە دەسەڵات، پشتگوێخستنی بنەمای تەوافوق لە بڕیاردان و بەڕێوەبردنی كاروباری عێراقدا، كە دوو بنەمای بنچینەیی و سەرەكیی دەستووری عێراق بوون، نه‌ك به‌ته‌نها كوردی بێهیواكردبوو له به‌غدا، بووە هۆكاریش بۆ وێرانبوونی عێراق و گیانلەدەستدانی سەدان هەزار هاووڵاتیی عێراق و ئاوارەبوونی ملیۆنان.
- ئه‌سڵی كێشه‌كان
هۆكاری ئه‌وه‌ی كه بۆچی لە ڕۆژی دامەزراندنی عێراقه‌وه تائێستا، کێشەکانی چارەسەر نەکراون ئه‌وه بووه، کەس بە جددی بیری لە چارەسەر نەکردووەتەوە، هەمیشە لەسەر ئەو بنەمایە عێراق به‌ڕێوه‌براوه کێ لاوازە و کێ بەهێزە. ، بۆیه عێراق هه‌میشه له‌كێشه‌دا بووه.
به‌ڵام بۆ رزگاربوون له‌وه، له دامه‌زراندنه‌وه‌ی عێراق له ساڵی 2003 له‌نێوان هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌م وڵاته، كورد و شیعه و سونه و مه‌سیحی و هه‌موو پێكهاته‌كانی دیكه‌دا شه‌راكه‌ت كرا به بنه‌ما و له ده‌ستوردا چه‌سپێنرا، ، ده‌ستوور بو به بنه‌مایه‌ك بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی كوردستان لەگەڵ عێراق و بەغدا.
به‌پێیی ده‌ستور ئه‌و بنه‌ما و پره‌نسیپه‌ی له عێراقدا ده‌بوو په‌یڕه‌و، پره‌نسیپی شه‌راكه‌ت و ته‌وافق و لێكگه‌یشتن بوو، ده‌بوو به‌غدا زۆر به جددی بیری له‌وه بكردبایه‌وه كه ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات، زۆر بە داخەوە بەغدا پابەند نه‌بوو به‌ده‌ستوور و بە شەراکەت و زۆر بۆی گرنگ نه‌بوو، هەروەها نیشانیان دا کە به‌رژوه‌ندیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانیان بایه‌خی نییه لایان، پابه‌ندنه‌بوونیش به ده‌ستوور كێشه‌كانی دروست كرد.
كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی له‌جێی شه‌راكه‌ت “ به زۆرینه و كه‌مینه بڕیار له‌سه‌ر مه‌سه‌له گرنگ و جدییه‌كان بدرێت، ئه‌وه‌ش جێی نیگه‌رانی هاووڵاتیان و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو، چونكه ئێمه له هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كورسیشمان له‌په‌ڕله‌مانی عێراق هه‌بێت، ئه‌گه‌ر كار گه‌یشته سه‌ر زۆرینه و كه‌مینه و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بدرێت، بێگومان زه‌ره‌مه‌ند هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بن “، بڕیاردان به زۆرینه‌و كه‌مینه‌ش له عێراقدا ده‌ستوریی نییه، “ به‌ڵام لای ئه‌وان تەنیا ئەو بەشانەی دەستوور گرنگبوو کە لە بەرژەوەندیی خۆیاندا بوو “.
وێڕای جێبه‌جێ نه‌كردنی ده‌ستور، نه‌دانی مافه ده‌ستورییه‌كانی كورد، ره‌چاونه‌كردنی پره‌نسیپی ته‌وافق كه بنه‌مایه‌كی ده‌ستورییه له‌م وڵاته، هاوكاتی ئه‌وه‌ی كه ئێمه له به‌غدابووین بۆ گفتوگۆ و له‌یه‌ك گه‌یشتن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور “ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانی دا، ئه‌وه‌ش موفاجه‌ئه‌یه‌كی گه‌وره بوو، چونكه ئێمه بۆ گفتوگۆ و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌وێ بووین “ موفاجهئهبوو چونكه “ له مێژووی وڵاتاندا یه‌كه‌مجار بوو، به بڕیارێكی تاكه‌كه‌سیی سه‌رۆك وه‌زیران، بودجه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی به‌شێك له وڵات ببڕدرێت، سه‌رۆك وه‌زیران به‌و بڕیاره سته‌مێكی زۆری له فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكی كوردستان كرد، و وه‌ك له دانوستاندنهكانیشدا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵی‌دا پێمگوتن، به‌و ڕه‌فتاره، وانه‌یه‌كیان پێداین كه هه‌رگیز جارێكی دیكه نه‌توانین وه‌ك پێشتر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ین“.
ئه‌وه‌ی له عێراق به‌رانبه‌ر به‌خه‌ڵكی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرا، به‌درێژایی دروستكردنه‌وه‌ی عێراق له ساڵی 2003 ه‌وه جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره بوو بۆ هه‌موان “ نیگه‌رانی ئێمه ته‌نها بڕینی بودجە و پارە نه‌بووه، به‌ڵكو بابه‌تێكی بنه‌ڕه‌تیی بوو، كه بریتی بوو له تێكدانی شەراکەت له عێراقدا، له‌كاتێكدا لە ساڵی 2003 عێراق لەسەر ئەو بنەمایە دروستکرایه‌وه، ئێمه ئه‌وه‌مان به‌مه‌ترسی زانیووه نه‌ك پارە ناردن، یان نه‌ناردن، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان له تێكدانی مەبدەئی شەراکەت و تەوافوق له عێراق نیگه‌ران بوون “ چونكه ده‌یانزانی ئه‌گه‌ر ئه‌و مهدهئه تێكدرا و بێ متمانه‌یی دروست بوو “ ئه‌سته‌مه جارێکی تر متمانه دروست بکرێتەوە“.
- من بێهیوا نیم
- گه‌لی عێراقیش دژایه‌تی كوردیان هه‌ڵنه‌بژارد
راسته كار نه‌كردن به‌ده‌ستور و “ تێكدانی شەراکەت له عێراقدا، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستانی نیگه‌ران كرد“. “ بووه هۆی “ بێهیوایی كور له عێراق “ به‌ڵام ئه‌وكاتیش و له‌گه‌رمه‌ی گرفته‌كاندا “ من بێهیوا نه‌بووم له‌گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر، تا ئه‌م ساته‌ش بێ هیوا نیم و پێموایه ڕێگه هه‌یه كه كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا پێ چاره‌سه‌ر بكرێن “ بۆیه هه‌میشه ته‌ئكیدمان لهچارهسه كردۆته‌وه، خۆ “ ئه‌گه‌ر بێ ئومێدیش بووم و گه‌یشتمه بڕوایه‌ك كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكرێن، زۆر ڕاشكاوانه و به ڕاستگۆیی له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان قسه ده‌كه‌م“. به خه‌ڵك ده‌ڵێین كه بێهیواین.
من “ له‌و باوه‌ڕه‌دا نیم كێشه‌كان ئه‌وه‌نده گه‌وره بن نه‌توانرێ چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵكو ده‌توانرێ چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه ئه‌گه‌ر به‌غدا بێته پێشه‌وه “ بۆیه “ تا ئێستاش بێ هیوا نین لە چارەسەری كێشه‌كان، بەغداش تەنیا هی ئەو خەڵکە نییە “ لەوێ بڕیاریان ده‌دا “ بەغدا هی ئێمەشە، بۆ دەبێ وا هەڵسوکەوت بکەین کە بەغدا هی لایەنێکی سیاسییە ؟ یان هی پێکهاتەیەکی سیاسی یان مەزهەبییە ؟ بەغدا هی هەموومانە و دەبێ ڕۆڵی سیاسیی خۆمان ببینین لە بەغدا و بەردەوامیش بین لەو ڕۆڵه، هه‌ركاتێك گەیشتینە بنبەستیش له‌به‌غدا ئه‌وكات ئەوە بە خەڵکی کوردستان ڕابگەیەنین و بڵێین گەیشتوینە بنبەست“.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا خه‌ڵكی عێراق ئه‌وه‌یان سه‌لماند كه‌چۆن ده‌نگیان بهدهستورێكدا شه‌راكه‌تی هه‌موانی له عێراق دیاریكردووه، ئێستاش له‌گه‌ڵ ئه‌وانه نین كه شه‌راكه‌تیان ناوێت، ده‌بینرا “ پێش هەڵبژاردن هەندێ لایەنی عێراق وایان دانابوو تا چەند هەڵوێستان بەرامبەر کورد توند بێت، زیاتر دەنگ دێنن، خۆشبەختانە له‌هه‌ڵبژاردندا گەلی عێراق بە هەموو پێکهاتەکانییەوە سەلماندیان کە لەسەر ئەو بنەمایە دەنگ بە هیچ حزبێک نادەن، هەروەها سەلماندیان کە دژ به‌كورد نین، میللەتی عێراق سەلماندی کە ماندوو بوون لەو هەموو دروشمانەی دژ به كورد دەدرێ، لەم هەڵبژاردنەدا گەلی عێراق وەڵامی ئه‌وانه‌ی دایەوە كه ده‌یانگوت دەبێ هەڵوێستێکی توندیان لە دژی کورد هەبێت“. و متمانه‌یان پێ نه‌دان.
خه‌ڵكی عێراق سه‌لماندیان ویستی ئه‌وان دژایه‌تی كورد نییه، به‌ڵكو داواكاری ئه‌وان “ داوای خومه‌تگوزاری و ژیانێكی باشتره“، ژیانی باشتریش له عێراق په‌یوه‌سته به “ ئارامیی سیاسییه‌وه له عێراقدا، بێ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ناو عێراقدا هه‌یه و له‌ناو ئه‌م كێشانه‌ش، ئه‌وانه‌ی كه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا هه‌یه، بێگومان زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت ئه‌و ئارامییه سیاسییه ده‌سته‌به‌ر بكرێت“.
- بۆ چاره‌سه‌ر بەشداریمان لە حکوومەتی عێراقدا كردووه
قۆناغی ئه‌مرۆی عێراق، قۆناغێكی ته‌واو نوێیه، پێویسته زیاتر گرنگی به پرسی خزمه‌تگوزاری بۆ هه‌موو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه بدرێت، پێویسته گرنگی به پرسی ئابووری له‌م وڵاته‌دا بدرێت كه چۆن به‌ره‌و پێشه‌وه بچێت، هه‌موو ئه‌وانه‌ش پێویستی به سه‌قامگیری سیاسی هه‌یه، به بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداش له‌و باوه‌ڕه‌دانین ئه‌و سه‌قامگیرییه سیاسییه دروست ببێت، و سه‌قامگیری سیاسیش مه‌رجی یه‌كه‌می هه‌موو پێشكه‌وتنه‌كانی دیكه‌یه.
بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئارامییه سیاسییه، و بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له ئه‌مڕۆدا كورد به‌جدی له‌حكومه‌تی عێراق به‌شداره “ پەیوەندییەکانمان لەگەڵ بەغدا باشە ئەو قۆناغەمان تێپەڕاندووە کە پەیوەندییەکانمان باش نەبوو، ئێستاش لە پەیوەندیمان لەگەڵ بەغدا لە قۆناغێکی تەواو نوێداین، و هیوادارین له‌گه‌ڵ حکوومەتی نوێ لە بەغدا، بتوانین بە شێوەی دیالۆگ هەموو ئەو کێشانەی له نێوان هەولێر و بەغدا هه‌بوون، چارەسەریان بۆ بدۆزینەوە“ .
ئێمه بڕوامان به‌وه هه‌یه كه “ به‌غدا پایته‌ختی عێراقه، بۆ هەر شتێک هاوبەشی ستراتیژیی ئێمە لە هەرێمی کوردستان بەغدایە، بۆیه زۆر به جددی به‌شدارین و لایه‌نێكی سه‌ره‌كین له پرۆسه‌ی سیاسی له عێراقدا وه‌ك پارتی، ئه‌مه ڕوونه “ هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له عێراقدا “ هیچ گهرەنتییەک نییە بۆ هیچ شتێک، دەبێ به‌رده‌وام هەوڵی خۆت بدەی “ هێشتاش بروامان به سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێراق هه‌یه، بۆیه “ هەم وەکوو پارتی، هه‌م حكومه‌ت بە شێوەیەکی فەرمی پیرۆزباییمان لە د. عادل عەبدولمەهدی کردووە، بێگومان د. عادل عەبدولمەهدی شایستەی ئەوەیە کە ئەو پۆستە وەربگرێت “ بۆیه پیرۆزبایمان لێ‌كرد ، به وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته‌ش له‌لایه‌ن جه‌نابییه‌وه“ خۆشحاڵین، دەیناسین و مێژوویەکی دوور و درێژمان پێکەوە هەیە، پێمان وایە گرنگه هەموو لایەک لە عێراق نەک تەنیا کورد، پشتگیری بکەن بۆ ئەوه‌ى لەو ئەرکەیدا سەرکەوتوو بێت“ .
ده‌مانه‌وێت به‌غداو هه‌ولێر “ هەردوولامان بەرەو داهاتوویەکی گەشتر هەم بۆ عێراق هەنگاو بنێین و هەم بۆ هەرێمی کوردستانیش لە چوارچێوەی عێراقدا “ ، به‌و هیوایه‌ین بتوانین “ کێشەکانمان بە پێی دەستوور چارەسەر بکەین “ بێگومان “ بەبێ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە، عێراق ناتوانێ سەقامگیری تێدا هەبێت، و پێویسته لە جیاتی ئەوەی شەڕ لەگەڵ یەکتر بکەین و سوور بین کە مافی یەکتر نەدەین، دابنیشین و کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکەین“.
ده‌بێت هه‌موان بزانین “ پرۆسه‌ی سیاسی هی یه‌ك لایه‌نی تایفی یان سیاسی نییه، به‌ڵكو هی هه‌موو گه‌لی عێراقه، بۆیه بێگومان هه‌رێمی كوردستان “ له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌و “ له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌شداریی كردووه“.
هه‌روه‌ها پێمان وایه له‌دوای ئاڵۆزییه‌كانی عێراق “ ئه‌و كارانه‌ی ئێمه تا ئه‌مڕۆ ده‌ستمان پێكردووه به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ر له‌گه‌ڵ به‌غدا، بچوك نین، نابێت به هه‌نگاوی بچووك سه‌یری بكه‌ین، هه‌نگاوی گرنگن و هیوادارین هه‌نگاوی دیكه‌یشی به‌دوادا بێت“ .
ئێمە لەگەڵ بەغدا هه‌وڵی چاره‌سه‌ر ده‌ده‌ین و بەردەوامیش دەبین، بەڵام پێشبینیىش ناکەین هەموو کێشەکانمان بە مانگێک و دوو مانگ چارەسەر ببن، ئێمە دەبێ واقعبین بین، دەبێ ئەو واقعەی کە ئێستا هەیە مامه‌ڵه‌ى لەگەڵدا بکەین، دەبێ وردەوردە هەوڵ بدەین هەنگاوەکان یەک لەدوای یەک بچینە پێش و چارەیان بۆ بدۆزینەوە، ده‌بێت بزانین هەنگاوەکان بە یەکجار چاره‌سه‌ر نابن، ناكرێ بگوترێ یان سفر یان سەد، لەو نێوانەدا نەوەدونۆ ژماره‌ی دیكه هەیە، ئێمە با جارێ وردەوردە هەندێ له گرفته‌كان چارەسەر بکەین، دواتر بچینە سەر ئەو کێشانەی دیكه كه هه‌ن.
- ده‌ستور بنه‌مایه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا
به‌درێژایی مێژوو، سه‌رچاوه‌ی هه‌موو كێشه‌كانی عێراق ئه‌وه بووه، له‌م وڵاته‌دا، هەمیشە مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یه‌كتركردن “ لەسەر ئەو بنەمایە بووە کە کەی کێ لاوازە و کەی کێ بەهێزە، ئەزموون و مێژووش سەلماندوویەتی “ ئەگەر بەم پرەنسیپە مامەڵە له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ین له‌عێراق هه‌رگیز كێشه‌كان“ چارەسەر نابن “. سروشتی عێراق به‌گشتی تا ئێستا هه‌ر وابووه “ دیدگایه‌كی ڕوون بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق به‌گشتی نه‌بووه، گه‌ر ببوایه عێراق به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا نه‌ده‌بوو“.
بۆیه گه‌ر هێزه عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت، له ئێستاوه عێراقێكی جیاواز له‌و عێراقه پڕ له‌كێشه‌ی رابردوومان هه‌بێت “ ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت عێراقێكی خۆشگوزه‌ران بوونی هه‌بێت، به‌شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ هاووڵاتیان و دراوسێكانی به خۆشی ژیان به‌رێته سه‌ر و ئه‌ندامێكی كارا بێت له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، پێویسته ڕوانینمان بۆ ئایندهی ئه‌م وڵاته كه پێی ده‌گوترێت عێراق هه‌بێت، تێڕوانینهكهش ده‌بێت ڕوون بێت، تێڕوانینی ئایندهی عێراق ده‌بێت ئه‌وه بێت كه هه‌موو پێكهاته‌كان بگه‌ن به‌مافه‌كانی خۆیان، ده‌بێت ئه‌و لۆژیكه كۆتایی پێ بهێنرێت كێ بێهێز و كێ خاوه‌ن هێزه، چونكه هیچ ئه‌م لۆژیكه هیچ وه‌ڵامێكی پێ نییه بۆ داهاتووی عێراق“.
خۆ ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی چاره‌سه‌ر هه‌بێت “ كێشه‌كانی عێراق ئه‌وه‌نده گه‌وره نین نه‌توانرێ چاره‌سه‌ر بكرێن” چونكه بنه‌مایه‌ك هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی كه‌هه‌ن، ئه‌ویش ده‌ستوری عێراقه، و به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و بنه‌ما كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن، كێشه‌ی عێراق ره‌چاو نه‌كردنی بنه‌مای شه‌راكه‌ت بووه، ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه “ عێراقی له دوای ساڵی 2003ه‌وه له‌سه‌ر دروستكرایه‌وه “ شه‌راكه‌ت له‌ده‌ستوری عێرقدا چه‌سپێنراوه “ به‌پێی ده‌ستووری عێراق ده‌بێت مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی دابین بكرێت و ده‌ستوور ڕێگه‌چاره‌ی بۆ ئه‌م بابه‌تانه داناوه، هه‌موو عێراقییهكیش، دوای ساڵی 2003 ئه‌و عێراقه‌ی ده‌ویست كه هه‌موو پێكه‌وه به شه‌راكه‌ت و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا مامه‌ڵه بكه‌ین“.
كێشه‌ی عێراق ئه‌وه بووه، كاری به‌ده‌ستور نه‌كردووه، كه رێگه‌ی چاره‌ی بۆ كێشه‌كان داناوه، و له‌زۆر پرسدا كاری بهزۆرینهوو كه‌مینه كردووه، “ له ئه‌نجامی ئه‌و شێوه بیركردنه‌وه‌یه بوو، كورد له عێراقدا پشتگوێ خرا، بێگومان گه‌ر پێكهاته‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك كورد پشتگوێ بخه‌یت و “ مافه‌كانی نه‌ده‌یت، عێراق ئارام نابێ، بۆیه گه‌ر ده‌مانه‌وێت ئارامی و سه‌قامگیری له‌م وڵاته‌دا هه‌بێت، مه‌رجی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه ده‌بێت به‌پێی ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كان بكرێت“.
ئەمڕۆ دەرفەتێک بۆ بەغدا و هەرێمی کوردستان هاتووەتە پێش کە دوور لەوەی کێ بەهێزە و کێ لاوازە، کێ چی هەیە و کێ کێی لەگەڵە، لەسەر بنەمایەکی نوێ و له‌سه‌ر بنه‌مای دەستووری عێراق، هەردوولامان بەرەو داهاتوویەکی گەشتر هەم بۆ عێراق هەنگاو بنێین و هەم بۆ هەرێمی کوردستانیش لە چوارچێوەی عێراقدا. ، پێویسته به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌و ده‌رفه‌ته و له‌سه‌ر “ ئه‌و بنه‌مای كه بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌نێوان ئێمه و عێراق هه‌یه، و بریتییه له‌ده‌ستور، له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه“.
گرنگه لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌وه تێبگه‌ن، هیچ شتێك له‌عێراقدا به سه‌پاندن، به حساب بۆ یه‌كتر نه‌كردن و به‌زۆرینه‌و كه‌مینه چاره‌سه‌ر ناكرێت، چونكه “ عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق دروست بووه و به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌یه‌كی وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی كورد، لە دەستووری عێراقدا کورد و عەرەب وەک شەریک و هاوبەش لەم وڵاتەدا پێناسە کراوە، کورد پێکهاتەیەکی سەرەکیی ئەم وڵاتەیە و دەبێ ڕه‌چاو بکرێت، هه‌روه‌ها ده‌بێ مافی پێكهاته‌كانی تریش ره‌چاو بكرێت، به‌بێ ئه‌وه ئه‌سته‌مه حكوومه‌تی عێراق بتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت“ رابردووش سه‌لماندوویه‌تی كه “ به بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ەبێ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە، عێراق ناتوانێ سەقامگیری تێدا هەبێت، ئه‌و سه‌قامگیرییه سیاسییه‌ی بۆ دروست نابێت كه مه‌رجی هه‌ر پێشكه‌وتنێكی ئه‌م وڵاته‌یه“.
ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یڵێین “ مەسەلەی مەرج و مهرجكاری نییە و بەو شێوەیە لەگەڵ بەغدا قسە ناکەین، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه ئێمە لەناو وڵاتێک‌دا دەژین ناوی عێراقە، و دەستوورێکمان هەیە کە لەسەدا (٨٠) ی گەلی عێراق دەنگی پێداوە، ئەم دەستوورە ڕێگەی چارەسەری کێشەکانی بۆ دیاری کردووین و هه‌مووشمان پێی رهزامهندبووین بۆیه ده‌نگمان پێی داوه، بۆیه ئەوەی ئێمە دەمانەوێ شەرت و شرووت نییە، و ته‌نها دەمانەوێ ئەم دەستوورە جێبه‌جێ بکرێت “، چونكه جێبه‌جێكردنی ده‌ستور چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفتانه‌یه “ ئەگەر بمانەوێ سەقامگیری هەبێت ده‌بێت به‌پێی به‌پێی ده‌ستور مامه‌ڵه بكه‌ین، ئەگەر سەقامگیریشمان نەوێت و بەغدا پابەند نەبێت بە سەقامگیری، ئەم وەزعە هەروا وه‌ك رابردوو بەردەوام دەبێت“.
كێشه‌ی هه‌ولێر و به‌غدا كه پێویستیان به‌چاره‌سه‌ره “ ته‌نیا پرسی ناردنی بودجه و پاره نییه “ یان “ كێشه‌ی پۆست پایه نییه “ به‌ڵكو “ ئه‌و كێشانه‌ن كه له ساڵی 2005 ه‌وه تا ئێستا بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه، كێشه‌ی گه‌لی كوردستانه، ئه‌و كێشانه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه، كێشه‌ی ئێمه له به‌غدا كێشه‌ی ماده‌ی 140، چۆنیه‌تیی دابه‌شكردنی داهاته “ ئه‌و كێشانه‌ن كه “ پابه‌ندنه‌بوون به ده‌ستوور دروستیان كرد، تێکدانی تەوافوق و شەراکەته لەنێوان پێکهاتەکاندا“
بنه‌مای چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ش “ بۆ ئێمه ئه‌وه‌یه كه كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا چاره‌سه‌ر بكرێت و له‌مباره‌یه‌وه هیچ كۆڕانگارییهك به‌سه‌ر هه‌ڵوێستی هه‌رێمی كوردستاندا نه‌هاتووه“ ، چونكه ده‌زانین “ كێشه‌ی نێوان ئێمه و به‌غدا به كارتی فشار چاره‌سه‌ر نابێت، پێویسته كێشه‌كانی نێوانمان به‌پێی ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن و ده‌ستووری عێراق ڕێگه‌چاره‌ی كێشه‌كانی داناوه، “ بۆیه گه‌ر به غدا به‌جدی “ بێته پێشه‌وه. هه‌رێمی كوردستان زۆر جار دووپاتی كردۆته‌وه كه ده‌یه‌وێ كێشه‌كانی خۆی له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا چاره‌سه‌ر بكات و له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یشی به‌رده‌وام ده‌بێت”.
دەستووری عێراق “ بە ڕوونی ماف و ئەرکی هه‌موانی دەستنیشان کردووە، بۆیه به پێویستی ده‌زانین له دانیشتنی جددیدا هه‌موو ئەو مەسەلانە باس بکرێت و ڕێگەچارەیان بۆ بدۆزرێتەوە، ئەو ڕێگەچارەیانەش دەبێ بە شێوەیەک بێت کە هەم ده‌ستوری بن هه‌م جێی ڕەزامەندیی بەغدا بن و هەم جێی ڕەزامەندیی هەولێریش بن“.
من ناڵێم ئۆباڵی هه‌موو كێشه‌كان به‌غدایه، بێگومان هه‌موو كێشه‌كان خه‌تای به‌غدا نییه، به‌ڵام به‌رپرسیارێتیی گه‌وره له‌سه‌ر شانی به‌غدایه، چونكه پایته‌ختی عێراقه و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكن له‌و عێراقه، ده‌بوایه به‌غدا زۆر به جددی بیری له‌وه بكردبایه‌وه كه ئه‌و ده‌ستووره جێبه‌جێ بكرێت . ، چونكه “ لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە تا ئێستا، داوای خەڵکی کوردستان جێبەجێکردنی دەستوور بووە وەک ئەوەی کە هەیە“.
بۆیه، زۆر گرنگه هەردوولا سوود لەو ئەزمەوونی خراپی رابردوو ببینن و بە عەقڵێکی کراوە باس لەوە بکەین کە کێشەکان لە چوارچێوەی عێراق و لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەر بکرێن، ئه‌و ماوه‌یه‌ی ڕابردوو هه‌م بۆ به‌غدا و هه‌م بۆ ئێمه ئه‌زموونێك بوو، هیوادارم ئه‌م ئه‌زموونه بووبێته هۆكار هه‌ردوولا به ڕێگه‌ی گفتوگۆ و له‌سه‌ر مێزی دانوستان ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن و له 2005ه‌وه تا ئێستا بێ چاره‌سه‌ر ماونه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
قووڵایی ستراتیژیی هەرێمی کوردستان بەغدایە، دەمانەوێ لەگەڵ بەغدا کێشەکەمان چارەسەر بکەین، چونكه چارەسەری کێشەکانی ئێمە لای بەغدایە، ئەو ئیرادەیە لای ئێمە هەیە و هیوادارم ئەو ئیرادەیە لای بەغداش هەبێت، بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین بگەینە چارەسەرێک کە لە بەرژەوەندیی هەموو گەلی عێراقدا بێت بە هەموو پێکهاتەکانییەوە.