عەلی: فەرموون داخوازییەكانی خۆپیشاندەرانی حەڤدەی شوبات جێبەجێ‌ بكەن

0

9220141555444_Untitled-1-aliنوچەنێت: تایبەت

عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان، روو لە سێی لایەنەكەی پێشووی ئۆپۆزسیۆن دەكات و دەڵێت: فەرموون داخوازییەكانی خۆپیشاندەرانی حەڤدەی شوبات و رۆژانی دوایی جێبەجێ‌ بكەن و نموونەیەكی جوانی حكومڕانی پێشكەش بكەن.
عەلی حەمە ساڵح لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، پەیامێكی ئاراستەی هەرسێ‌ لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكەی پێشوو دەكات، لە پەیامەكەیدا نووسیویەتی “زۆر لام گرنگە گۆڕان و یەكگرتوو و كۆمەَل پێكەوەن، زۆر گرنك بوو گۆڕان پێش هەموان لەگەڵ یەكگرتوو و كۆمەڵ دابنیشێت”.
هەروەها نووسیویەتی “فەرموو ئەو شەش پاكێجەی وتتان جێبەجێی بكەن، فەرموو داخوازییەكانی خۆپیشاندەرانی 17ی شوبات رۆژانی دوایی جێبەجێبكەن، ئێوە ئەگەر 9 وەزارەت و پارێزگاری سلێمانیتان بەدەستبێت و نمونەیەكی جوانی حوكمڕانی پێشكەش بكەن و كۆمسیۆنێكی باش بۆ هەڵبژاردن دروستبكەن و دەستورێكی شیاو بنووسرێتەوە بۆ هەرێمەكەمان و چەندین یاسای گرنگ دەربكرێت و ئایندەیەكی باش چاوەڕێی هاووڵاتیانە.
ئەگەر ئەم سێ هێزە پێكەوە بن ئایندەیەكی باش چاوەڕوانی هەموانە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com