شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د
مۆدێل و فۆڕمێكى تری ده‌ربڕینی ناره‌زایی و نیگه‌رانی و فشار دیسانه‌وه بۆ سه‌رخستنى كۆنگره پێویسته وه‌ك چۆن له‌ماوه‌ى ڕابردوودا كۆى ئۆرگانه‌كانى یه‌كێتى و به‌شێكى زۆر له هه‌ڤاڵان له دیاریكردنى ڕۆژی كۆنگره‌دا رۆڵیان هه‌بوو، هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ش ئه‌بێ له‌دیاریكردنى میكانیزمه‌كانى به‌شداری له كۆنگره‌و ئاسته‌كانى به‌شداریكردن‌و رێكاره‌كانى دیاریكردنى لیژنه‌كان فشارێكی تر دروست بكه‌ن .
به‌دڵنیاییه‌وه كۆنگره‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو، پێویستى به سازان و لێبورده‌یی‌و چه‌شنێك له‌ئاشته‌وایی هه‌یه‌و بۆ ئه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌ش به ئاراسته‌یه‌كى باشتردا بچێت ئه‌بێت هه‌مووان واز له گرێ كوێره‌كانى په‌رته‌وازه‌یی‌و ئیتفیزاز كردن وشوێن پڕكردنه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌كه‌تول بێنن ..! ئه‌شبێت له‌سه‌ر خوانى یه‌كێتى‌و بۆ ئاسووده‌كردنى رووحى ڕابه‌رمان به دڵێكى فراوانتره‌وه شوێن لادان‌و نه‌هێشتنى به‌ربه‌ست‌و ئاسته‌نگه‌كان بكه‌وین، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتیه و له خۆبرده‌ییه و به ویژدانییه نابێت تاكلایه‌نه بێت‌و گرنگه هه‌مووان پێوه‌ى په‌یوه‌ست بن، پێویسته خاڵ له‌سه‌ر كه‌موكوڕییه‌كان دابنرێت‌و سنوورێكیش بۆ ئه‌و دیارده ناپه‌سه‌ندانه‌ى به‌ر له‌كۆنگره دابنێین كه ئه‌گه‌رى زۆره هاوكێشه‌كان ئاڵۆزتر بكات‌و ئاراسته‌كان بگۆڕێت.
له‌ڕاستیدا سروشتى دیاریكردنى لیژنه‌ى باڵا‌و لیژنه لاوه‌كییه‌كانى كۆنگره و هه‌ڵمه‌تى پله به‌خشینه‌وه‌و دابه‌شكردنى پله‌و پۆست به‌سه‌ر خه‌ڵكیداو هه‌روه‌ها میكانیزم‌و رێكاره‌كانى دیاریكردنى ئه‌ندامانى كۆنگره‌و ئاسته‌كانى به‌شداریكردن‌و په‌یڕه‌وكردنى سیسته‌مى پشك پشكێنه له نه‌خشه‌ى داهاتووى یه‌كێتى‌و زۆر پرسی تر پێویستى به له‌سه‌ر وه‌ستان‌و فشارێكی زۆر هه‌یه، چونكه ناكرێت چیتر ئه‌وه په‌سه‌ند بكرێت كه له پێناو گۆڕینى دیمۆگرافیاى رێكخستنه‌كانى یه‌كێتی هاوسه‌نگیی سروشتى‌و ڕاسته‌قینه‌ی ناو یه‌كێتى له قازانج‌و سوودى هیچ كه‌سێكدا بگۆڕدرێت..!!
هه‌مووان ئه‌زانن ئه‌وه‌ى ئێستا له ئۆرگانه‌كانى یه‌كێتى به سه‌ركردایه‌تیشه‌وه ئه‌گوزه‌رێت به پێچه‌وانه‌ى په‌یڕه‌وى ناوخۆیه و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته چوارچێوه‌ى نیه‌تپاكى له سازدانى كۆنگره‌یه‌كى پاكه‌وه، به‌ڵكو له مانۆڕ‌و نیشاندانى هێز ئه‌چێت بۆ ده‌ستگرتن به‌سه‌ر یه‌كێتیدا ئه‌وه‌ش شتێكه كه هیچ یه‌كێتییه‌ك په‌سه‌ندی ناكات..
ئه‌گه‌ر داهاتووى یه‌كێتى‌و سه‌رخستنى كاره‌كانى كۆنگره بێده‌نگبوون له‌من بخوازێت ئه‌وه به دڵنیاییه‌وه بێ ده‌نگ ئه‌بم و چاوپۆشی له‌هه‌موو نادادپه‌روه‌رییه‌كان ئه‌كه‌م به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌یبینم و ئه‌یبیستم و ئه‌گوزه‌رێت نه‌ك هه‌ر بۆ سه‌رخستنی یه‌كێتی و كۆنگره ونوێكردنه‌وه نیه به‌ڵكو بۆ لاوازكردن و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتن و قورخكردنی یه‌كێتیه و ئه‌وه‌ش وام لێ ئه‌كات كه نه‌توانم بێ ده‌نگ بم.. راسته كه هه‌مووان باس له كۆنگره‌یه‌كی بێ ته‌وافق ئه‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وی كه من ئه‌یبینم مه‌زادی نێوان باڵه‌كانه بۆ كۆنگره‌یه‌كی ته‌وافقی..! ئه‌وه‌ی كه من ئه‌یخوێنمه‌وه، پێشوه‌خته دابه‌ش كردنی كورسیه‌كانه…!!
هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌ڵێم كه له پێناو یه‌كێتیه‌كی به‌هێزو كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو و بۆ ئاسووده‌كردنى رووحى مام و هه‌زاران شه‌هیدی نه‌مری حزبه‌كامان پێویست ئه‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌ركێشیانه به‌ده‌نگ بێین، تاوانه هه‌ڵبژاردنێكى پاك‌و بێگه‌رد‌و ركابه‌رییه‌كى راسته‌قینه بكرێته قوربانى به‌یعه‌تى سیاسی…
ناكرێت كه دووا ڕۆژی یه‌كێتی نه بده‌ێنه ده‌ستی قه‌ده‌رو نه ئه‌وانه‌ی كه به رووكه‌ش سه‌وزو له ناخه‌وه زه‌ردن و نه ئه‌وانه‌شی كه به دروشم دژه ته‌وافق و به‌كرده‌وه سه‌رقاڵی ته‌وافقن و بێ گومان نه‌ئه‌وانه‌شی كه له پێناو مانه‌وه‌ی خۆیاندا ئاماده‌ن ته‌نانه‌ت په‌نا بۆ هه‌ڵگیرساندنی شه‌ری نه‌گریسی ناوخۆش به‌رن.
٢٢-٩-٢٠١٩