بڕیاره ئه‌مرۆ سه‌ركرده‌ی هه‌ر سێ حیزبه ئۆپۆزسیۆنه‌كه، بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه رابگه‌یه‌نن، كه بريتييه له پشتگیریی كردن له داواكاری خۆپیشانده‌ران و هه‌ڵوشاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست نوچه‌نێت كه‌وتوون، بڕیاره له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن له هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری یه‌كلا كه‌ره‌وه رابگه‌یه‌نن، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به نوچه‌نێـتی راگه‌یاند، بڕیاره ئه‌مرۆ له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان (نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌یدن ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی، عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی)، بڕیاری یه‌كلا كه‌ره‌وه رابگه‌یه‌نن، له باره‌ی بارودۆخی ئێستای كوردستان، ئه‌و سه‌رچاوه يه وتیشی “له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆ باس له‌وه ده‌كرێت حكومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و پشتگیری له داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران بكه‌ن، هه‌روه‌ها لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێمیش ده‌خرێته به‌رباس كه له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا، باسی ئه‌وه‌ی كردبوو حكومه‌ت نه‌چێته ژێر باری داواكارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن”.
چاودێرێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌دات، وته‌كانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم ئۆپۆزسیۆنی نیگه‌ران و بێ‌ئومێد كردووه، وتی “به لێكدانه‌وه‌ی من، ئه‌و وتانه‌ی بارزانی گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌یه له هه‌ڵوێسته‌كانی پێشووی، بۆیه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بارودۆخه‌كه به‌ره‌و ناجێگیری بچێت و ده‌سه‌ڵاتیش ئیجارائاتی تر بگرێته‌به‌ر، له‌لایه‌كی تریش ئۆپۆزسیۆن ره‌نگه له داهاتوودا بگاته بڕیارێك كه ئه‌نداميَتنییان له په‌رله‌مانی كوردستان بكێشنه‌وه”.
سه‌ركرده ئۆپۆزسیۆنه‌كان هه‌ڵوێستی یه‌كلاكه‌ره‌وه راده‌گه‌یه‌نن
0
Share.