جه‌عفه‌ری: پشكی سوننه و كورد له‌پۆسته‌كاندا پارێزراوه
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری رایده‌گه‌یه‌نێت، شیعه پابه‌نده به پێدانی پشكی كورد و سوننه‌كان له پۆسته سیادیه‌كاندا، عه‌لاویش ده‌ڵێت، كاندیدی خۆیان بۆ پۆسته‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگری سه‌رۆك كۆمار یه‌كلا كردۆته‌وه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه له‌نێوان هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئیبراهیم جه‌عفه‌ری و ئیئتلافی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی له‌شاری به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا دواگۆڕانكارییه سیاسیه‌كانی عیراق و پرسی پڕكردنه‌وه‌ی هه‌رسێ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار‌و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تاوتوێكراون.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی كه شه‌وی رابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر درێژه‌دان به وتوێژه‌كانی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان و ده‌ستكردن به چاكسازی سیاسی و ئه‌منی و ئابووری كراوه‌ته‌وه.
هاوكات ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی نیشتمانیی شیعه رایگه‌یاندوه: ئه‌وان پابه‌ندن به بژارده‌ی كورد و سوننه‌وه له‌پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆستانه‌ی كه تایبه‌تن به‌وان و لایخۆشیانه‌وه ئیئتلافی نیشتمانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌لاوی ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه كاندیدانی خۆیان بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگرانی سه‌رۆك كۆمار‌و سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلاییكردوه‌ته‌وه.