نوچە
ئەمڕۆ سوپای تورکیا، چەند کۆگایەکی گەنمیان لە رۆژئاوای کوردستان بۆردوومان کردووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، کە بارەگای سەرەکی ئیدارەی خۆسەری باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، لە عەین عیسا-یە و زۆرینەی کاروبارە ئیدارییەکان بۆ ناوچەکانی باکوری سوریا لەو شارۆچکەیەوە رایی دەکرێت.
ئاژانسی هاوارنیوز بڵاویکردەوە، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە ٢١-١-٢٠٢٠)، سوپای تورکیا چەند کۆگایەکی گەنمیان لە سنوری ناحیەی عەین عیسای سەر با پارێزگای رەققە بۆردومان کردوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بۆردوومانەکەی سوپای تورکیا بە دووری کیلۆمەترێک لە رێگای نێودەوڵەتی M4 بووە لە رۆژهەڵاتی ناحیەی عەین عەیسا. رونیشکراوەتەوە، کە بۆردوومانەکەی سوپای تورکیا لە چەند قۆڵێکەوە بووە و گوند و ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناحیەکەی بە ئامانج گرتووە.