محەمەد رەئوف: عیراق خەڵکی وا سەرقاڵ کردووە لە دۆخی هەرێم ناپرسنەوە

0

بەهرە حەمەڕەش و شلێر سەعید

کەسایەتی سیاسی محەمەد رەئوف، لە گفتوگۆیەکی نوچە دۆخی ئەمڕۆی کوردستان بە قۆناغی ئینتیقالی دەزانێت و دەڵێت: سیاسەتی ئێستای کورد سەبارەت بە دۆخی عیراق گونجاوو باشە.

نوچە : وەکو سیاسییەک دۆخی سیاسی ئەمڕۆی کوردستان چۆن دەبینیت ؟ دۆخێکی ئارامە؟

محمد ڕەئوف: لە ئێستادا کوردستان بە دۆخێکی ئینتقالی تێدەپەڕێت لە ڕووی حوکمڕانییەوە چونکە  سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکێکی نوێیە، یەکەم جارە لەبەرزترین ئاستی دەسەڵاتدا مومارەسەری حوکمڕانی دەکات. ھەروەھا گەنجە و ستافەکەشی زۆربەیان ستافێکی نوێن، بۆیە دەتوانم بڵێم  بە قۆناغێکی تاقیکردنەوەو ئەزمونێکی زۆر قورس تێدەپەڕن لەکاتێکی زۆرناسکدا.

دۆخی ناوخۆی کوردستانیش ھەر ئینقالیە، چونکە ئەو قۆناغەی ئێستا کوردستانی پێدا  تێدەپەڕێت لە ٢٥ ساڵی پێشو قۆناغی وای نەبوە ، چونکە لە دە ساڵی پێشودا لە٢٠١٠تا ٢٠١٩، قۆناغێک تێپەڕین لە نێوان حوکمڕانی و  ئۆپۆزسیۆن، ئۆپۆزسیۆنەکانیش جۆراو جۆر بوون ھەم لە ڕووی پێکھاتەوە ھەم لە ڕووی  ڕوئیاو و ستراتیجەوە توندترین بارودۆخی بەخۆیەوە بینی و نۆڕماڵیشی بەخۆیە وە بینی، ئێستا ئەو حاڵەتە نەماوە  ئۆپۆزسیۆن بە ناو بە شکڵ ھەیە بە ڵام بە فعلی نییە دۆخێک دروستبکات شتێک ھەیە لە ناو پەرلەمان، بەڵام شتێکی وای سەوز نەکردوە ، ئەم قۆناغە سەبارەت بە کوردستان تازەیە.

سەبارەت بە  بارو دۆخی عێراق  تا ڕادەیەک لە بۆشایی سیادی و سیاسی و دەستوریدایە ، ئەویش بە جۆرێک لە جۆرەکان کاریگەری لەسەر کوردستان ھەیە بە نەرێنی و ئەرێنی ، چونکە کوردستان نازانێ عێراق بەرەو کوێ دەڕوات ، لایەنی نەرێنی ئێمە بەشێکی بودجەو داھاتمان بەستراوە بە عێراقەوە، عێراقیش دۆخی خراپە    نازانی ئەو مانگە موچە دێت یان نا ئایا ئەو مانگەش بێت مانگی داھاتو مسۆگەرە یان نا، ئەگەرنەھات بەدیلی چییە و چۆن دەتوانن پڕی بکەنەوە،  ئەگەر عێراق بەرەو گۆڕانکاری ڕیشەیی بڕوا و ھەڵبژاردنێکی نۆرماڵ و بێ تەزویر کرێت. بێگومان سودی بۆھەمو عێراق  و کوردستانیش دەبێ، چونکە ھەر گۆرانکارییەکی ئەرێنی لە عێراق بکرێت سودی بۆ کوردستانیش دەبێت ، ئەگەر عێراق سەقامگیر نەبوو  بەرەو بارو دۆخێکی باشتر نەڕوات و نەیانتوانی حکومەت دروست بکەن و ھەڵبژاردن بکەن ، بێگومان بە دوو قۆناغ تێدەپەڕێ قۆناغی یەکەمی    دەچێتە ژێر سایای نەتەوە یەکگرتوەکان، چونکە نابێ بێ سەروەری بێ و  پاشا گەردانی بێت، ئەگەر ئەوانەیانتوانی حکومەت پێکبھێنێت و درێژەی کێشا و پەرلەمانیش ھیچی پێ ناکرێت،  ئەو کات ئەگەرەکان دەکرێنەوە وەکو بیرۆکەی  عێراق  بەرەو ئیقلیمی دەڕوات و ئەگەری جۆراو جۆار ھەیە وەک عێراق بکرێتە دوو یان سێ ھەرێم، وەک ھەرێمی کوردستان  ناوچەی سوننەکان و شیعەکان بکرێتە ھەرێم و ئەوەش دەبێتە سەرەتا بۆ  دابەشکردنی عێراق  کۆمەڵێک ئەگەری دیکەش ھەیە، گەر نەتوانێ حکومەت دروست بکات، بۆیە ئەوانە باسدەکەم چونکە ڕاستەو خۆ  پەیوەندی ھەیە بە ھەرێمی کوردستان، ئەگەر عێراق سەقامگیر نەبێ ئێمەش توشی سەر ئێشە دەبین لە ڕووی ئابوری و سیاسی و دۆخی ھەرێم ئارامە ئەوەی خەڵک سودی لبێبینیوە. بابەتی ئەمن و ئاسایشە خەڵک حەساوەتەوە لەم حاڵەتە ئەمنییە، ئەوی دیکە دۆخی حوکمڕانییە، ئەویش دەستی پێکردوە جارێ ناتوانین بڕیار بدەین سەرکەوتون یان نا، من لە نزیکەوە ئاگام لێی نییە.

نوچە : پێتوایە ئەم ئارامی سیاسییە تا ھەڵبژاردنی داھاتوو بەردەوام بێ ؟

محمد ڕەئوف: ئارامی و نا ئارامی بەستراوە بە دووشت، یەکێکیان ئەوانەی ئێستا حوکمڕانی دەکەن بەتایبەت  ئە و سێ حیزبە سەرەکییە چۆن لە نێوان خۆیان دا ھەماھەنگی و ھاریکاری یەکتر  دەکەن و بەردەوام دەبن؟ چۆن دەتوانن وەڵامی داخوازییەکانی خەڵک بدەنەوە؟  پێداویستی خەڵک  و موچەی خەڵک دابین بکەن  و خۆیان ھەڵدەکەن پێکەوە تا سەر ئایا بەردەوام دەبن ھەندێک بۆشایی ھەیە، ئایا دەتوانن پڕی کەنەوە  لەناو حکومەت ، لەبەشی  پارتی ھەیە لە یەکێتی ھەیە یان گۆڕان و ئەوانی دی  ئەوەش گرەنتی نییە تاسەر دەبێ یاننا، خەڵک ھەر لە چاوەڕوانییە  تا موچەکان دوانەکەوێت وسەری مانگەکان زۆر تاخیر نەبێ بە ڕای من سەبری لەسەر دەکرێت ، چونکە وەزعی عێراق لە بارو دۆخێکی شپرەزەیی و خراپیە خەڵکی کوردستان و حیزبەکان  بەشی ئەوەندە ئەزمونیان ھەیە ئەگەر قازانج نەکەین زەرەر نەکەین، چونکە دەترسن کاریگەری ھەبێ لەسەر بودجەی ھەرێم و داھاتی و زیانی بەرکەوێ ، عێراق واخەڵکی سەرقاڵ کردوە کە لە بارو دۆخی کودستان ناپرسنەوە.

نوچە : کاتێک وەزارەتت وەرگرت لە کوردستان چەند کۆمپانیایەکی دیاریکراو ھەبوو، ئەویش کۆمپانیای سلێمانی وەک پێویست نەدەھاتنە ھەولێرو ھەولێر نەدەچوونە سلێمانی، بەڵام لە کۆتایدا ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیای جیھانی روویان لە کوردستان کرد، چۆن توانیتان ئەو متمانەیە دروست بکەن، لە کاتێکدا لەناوخۆشدا سەرەتا متمانە وەک پێویست نەبوو؟

محمد ڕەئوف: بابەتی زۆربوونی کۆمپانیا لە کوردستان و ئەوەی لەدەرەوە دەھات زیاتر پەیوەندی بە یاسای وەبەرھێنان بوو کە دەرچوو ، ئەو یاسایە پێشتر نەبوو. ئیمتیازاتی زۆری بە وەبەرھێنانی دەرەوەدا.  لایەنی ئەرێنی زۆر بوو ھەرچەند کەمو کوڕی ھەبوو بەڵام  بۆ ئەوکات قۆناغی کوردستان  لە ساڵی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٣ بڕی کرد. ئەو کات کۆمپانیای بیانی ھەرنەبوو بەڵام دوایی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو زۆربوو.

لەبارەی کۆمپانیا ناوخۆییەکان، ئەوکات یاسایەک ھەبو عێراقیش ئیشی پێدەکرد، کە ئێمە دەستمان پێکرد  ئەو یاسایەم ھێنا لە گەڵ بەڕێوەبەرە گشتییەکان کۆبونەوەمان کرد گوتم: ئێستا خەڵک چۆن کۆمپانیا  دادەمەزرێنێ، گوتیان یاسایەک ھەیە  و تەزکیەی حیزبی ھەرماوە ھەندێ ھاوکاری و پارەدان ماوە. ئاسایش و ئەوانەشی دەوێ واتە دەبێ بە ڕێڕەوەکانی حیزب دابڕوات. گوتم نا دەبێ بەیاسا وەک خۆی جێ بەجێ بکرێت و ٪١٠٠جێبەجێ کرا.  بۆئەم مەبەستە بانگەوازمان لە دەزگاکانی راگەیاندن کرد کە ھەر کەسێک دەیەوێ کۆمپانیا دامەزرێنی دەتوانێ و ھیچ مەرج و  پارەی تێدانییە و پارەی تێ نا چێت ، ئەوەی لەبیرمە  لە پەنجا ساڵی پێشودا  تا ئەوکات نزیکی  ١٣٠٠ کۆمپانیا لە کوردستان ھەبوو. کاتێک ئێمە وەزارەتمان  لە ٢٠٠٩  بەجێ ھێشت  ژمارەی کۆمپانیاکان لە نۆھەزار تێپەڕی کرد.  ھیچ تێچوی نەبووتەنھا نوسینگە و ژمێریارێکی ھەبێ ، پێوەر ئەوەبوو ئەوەبوو چالاکی بکات.

نوچە : ئەوکات چۆن ئەوەتان پێکرا  وەکو وەزیر  رۆڵتان ھەبوو، یان وەکو تیم کارتان دەکرد یان سەرۆکایەتی حکومەت پارسەنگێگی ڕاگرتبو تا بتوانن ڕۆڵی کاراتان ھەبێ و ئێوە سەدا سەد پابەندی یاسابن؟

محمد ڕەئوف: ھەرسێکیان بوو. بێگومان وەزیر بیەوێ ئیش بکات دەیکات بە مەرجێ وەزیر چاوی لەشتی دیکەنەبێت ، دووشت ھەیە بۆ وەزیر یەک نەترسێ. دوو چاوی لەشت نەبێت. ئەوە بۆ ھەمو کابینەیەک دەبێ و ھەمو شوێنێک و ئیشی لەبەر دەڕوات ، دووەم سەبارەت بە من چاوم لە ھیچ نەبووە وترسیش دووەم دروستی دەکات چونکە من چاوم لەھیچ نەبوو، کەواتە ناشترسم و ماستاویش بۆ کەس ناکەم، جەنابی سەرۆکوەزیران زانی من ئیشدەکەم و جددیم و ھیچ مەرامێکم لە پشت نییە، بۆیە پاڵپشتی کراوم و سکاڵای حزبیم زۆر لەسەرکراوە سکاڵای حزبی پارتی یان یەکێتی ، ئەوانی دیکەش  ئەو کە ئەو سکاڵایانەی دەکەوتە دەست دەی دڕاند دەی زانی بۆچی کراوە ونایاساییە.

 بەڵی بە تیمی کارمان دەکرد  و ئیشەکە دەسکراوەیی زۆری تێدابوو ، بۆنمونە تۆماری کۆمپانیاکان  لە لای  ژنێک بوو زۆر بەتوانابو و ئازاو یاسایی بوو گوتی: تۆ پشتم بگرە  من ٪١٠٠ یاساکە جێ بەجێ دەکەم بێ دەست تێوەردانی حیزبی، ئەو ژنە یەکێتی بوو و بەڕێوەبەری گشتییش پارتی بوو. بەڕێوەبەرێکیش  یەکگرتو بوو. بەتیم کارمان دەکرد و ئیتر بەڕێوبەرە گشتیەکانیش ھەر بەتیم کاریان دەکرد نەک لەدەرەوەی یاسا، بۆیە کارکردن  بەتیم ھەرسەرکەوتوە و ڕاوێژکاریش پێویستە.  لەڕاستیدا کابینەی پێنج کابینەیەکی منسجیم بوو، ھەرچەند وەک گوتت ئەوکات دوای  شەڕی ناوخۆ بوو بارودۆخ ناخۆشبوو، بەڵام من  ناوم نابوو کابینەی ئاشتبونەوەی یەکێتی و پارتی ، بۆیە دروستکرا تا ببێتە یەک ئیدارە  و ھەنگاوی باشی ناو  کاری باشی کرد کابینەی پێنج، بۆیە دەتوانم بڵێم ڕێگە یاسایەکە ھەنگاوی باشبوو،  خۆشم چاوم لەھیچ نەبوو و لەکەسیش نەترساوم  و سەرۆکی حکومەت وکۆی  کابینەکەش ھاوکاربون بۆ ئەم ڕێکارە یاساییانە.

نوچە : لەسەرەتای ئەم کابینەیە راگەێدنرا دەسەڵاتی خەرجی وەزارەتەکان دەدرێتەوە بە وەزارەتی دارایی، ئەمە لای ھەندێک وەک کەمکردنەوەی دەسەڵاتی وەزارەتەکان بینرا، پێتوایە ئەو جۆرە بڕیارە دەتوانێ کاریگەری باش یان خراپ دروست بکات؟

محمد ڕەئوف: وردەکاریەکە نازانم بەڵام پێموایە مەبدەئەکە مەبدەئێکی باشە بۆچی؟ چونکە دەبێ ئەو حکومەتە بیر بکاتەوە لە شتێک بەرەو سیستەم بڕوات ، ئەوە شتێکە لەو بێ پارەیی و بێ بودجەییە چونکە ئیشکالی پارە  گەر بڕیاری خەرج کردن و چاودێری کردنی  ئەو بڕە پارەیەی دەستدەکەوێت و بواری تێدایە ، لە شوێنێکی مەرکەزی نەبێت و بە وردی چاودێری نەکرێت  ئیشکالیاتی زۆری بۆ دروست  دەبێت ، جا ئەو حکومەتەش ڕونە نازانم چەند لایەنی دیکەشی تێدایە بەڵام سێ لایەنی بنەڕەتی  تێدایە، ئەو سێ لایەنەش  دابەشدەبێ لەوەزارەتەکانی ئابوری و بودجەی تێدابڕوا و بەرژەوەندی جۆراو جۆری تێدایە، بۆیە بەمن ئەوە باشە و کارێکی دروستە، چونکە سەرۆکوەزیران پارتییە خۆ وەزیرەکە پارتی نییە ، لە حیزبێکی دیکەیە، تا گومانی لێبکەی جا  ئەو وەزیرە کە خەرجیەکە دەکات  ھیچ خەرجییەک ناکات بە بێ سەرۆکوەزیران،  بۆیە  پێش ھەمو شتێک دەبێ بودجە بەسیستەم بکرێت، من کە ئێستا ئەو قسانە دەکەم  ئەوکات من وەزیر بوم ٣ ساڵ ونیو ھیچ بودجەیەکی تێدانەبوو، کە بڵێن  بوجەی   ئیستسمارو  پڕۆژە و لە ئیشیش نەوەستاین و ئەو سایلۆیە من دروستم کرد کە لەدەروەی ھەولێرە ، ٦٠ تەن گەنمی تێدایە پێشترھەولێر  تەنھا ئەو سایلۆیەی سەر شەستی ھەبووکە ١٦ تەن گەنم دەگرێت  ھی ساڵی ١٩٥٦ ، من ئەو پڕۆژەیەم بەبێ بودجە کرد. سەرۆکوەزیرانم ڕازیکرد چونکە ئەوە گرنگە و حکومەتی بەعس بە پلان ئەوەی نەکردووە، پێیم گوت، ئەم پڕۆژەیە گرنگە و گەنمی خۆمان بخەینە ناو خەزێنەی خۆمان ئەوە ستراتیژەو پەیوەستە بە ئاسایشی خۆراکەوە. 

نوچە :  ھەندێ لە وەزیرەکانی کابینەی پێنجەم  دەڵێن: لە لایەن سەرۆکی حکومەتی ئەوکاتەوە رێز لە دەسەڵات و بڕیاری ئێمە  گیراوە. بەتایبەت ئەو کات حزبایەتی ھەستیاربوو پەڕۆ پەڕۆین ھەبووخەڵکی لەسەر دەکوژرا؟

محمد ڕەئوف:  بێگومان ئەو کابینە دروست نەکرا بۆ ئاسانکاری ففتی بەففتی بەڵام ھەرلەوێ دەستی پێکرد کە بودجە دەھات ( ٤٦بە ٥٤) لەنیوان یەکێتی و پارتی دابەشدەکرا و ھەر پێنج حیزبەکەی دیکە(  یەکگرتو و کۆمەڵ و تورکمان و ئاشوری و شیوعی ) ھەر پێنجمان یەک دۆلاریان   بۆ خەرج نەکردوین، بۆ پڕۆژە ھەر بۆخۆیان یەکێتی و پارتی بوو و سەرۆکایەتی ئەنجومەنیش ھەرلەخۆیان دروستکرابوو، بۆ ئێمە بودجە خەرج نەکراوە ،  بەڵام ئێمە چۆن کارمان کرد کابینەی پێنج یەکەم کابینە بو دوای شەڕی ناوخۆ دوای دروستکردنەوەی عێراق و دامەزراندنی حکومەتەکە و حکومەتەکەش بە سێ ساڵ دروستکرا، چونکە  لە ٢٠٠٣  عێراق گۆڕا  و ٢٠٠٤ یەکەم کابینەی تێدا دروستکرا و   لە ٢٠٠٥  ھەڵبژاردن کرا.

لەم کاتەوە ئێمەو خەڵکی کوردستان خەونمان ئەوەبوو یەک حکومەت دروستبکرێت، ئێمە وەک حیزب ھەرئەوەمان دەویست و چاومان لەپارە نەبوو و خەڵکیش بەھەمان شێوە بیری لەوە دەکردوە. خواخوای بوو یەکێتی و پارتی شەڕنەکەن، یەک حکومەت بن ھیچمان ناوێ با ئەوان حوکمڕانی بکەن. وابزانم ساڵی دووەم بوو وەزارەتەکەی من یەک دینار بودجەی تێدانەبوو ، گوتم بە ڕوحیەتێک کارم دەکرد خەونی گەورە بێتە دی وەزیرەکانی دیکەش ھەروا بون ئەوانەەی لە نزیکەوە دەمناسین،  بێگومان حکومەتی دوای شەڕی ناوخۆ دوای ئەم ھەموو نەھامەتیە دروستی دەکەی و بەڕۆحیەتێکی دیکە کاردەکەی  و ئەو پارە رژاندنەش نەبوو، وەزیریش  موچەی  خۆی وەردەگرت ، نازانم وەزارەتی دیکەی پارتی و یەکێتی خۆ لە بودجەکانیش دیارە ھەریەکە چەندی بۆ دانراوە لە جەریدەی وەقائعیش دیارە ، پەرلەمان ناتوانێ داوای ھیچ لەمن بکات چونکە ھیچ پارەکی تێدانەبو و ئەو کارانەشی دەکرا بە ھەوڵ و تێکۆشان دەکرا. ئەو سایلۆیە کەدروستکرا و کۆمپانیاکانیش بودجەی نەدەویست، بۆیە یاسا پەیڕەو کە  چاوت ڕۆشن بێت دەتوانی کاری زۆربکەی.

نوچە :  دەڵێن کابینەی پێنج کابینەی یەکگرتنەوە بوو، ڕۆ ڵی وەزیرەکان و حکومەت چۆن بوو لە بناغەی دروستکردنی ئەو یەکگرتنەوەیە ؟

محمد ڕەئوف: وەک گوتم: ھەمو ئەو وەزیرانە بەو ڕۆحیەتەوە ھاتبوو خەونی ھەموومان بوو یەک حوکمڕانی ویەک ستراتیژیەت و ئیدارە دروست بێت و ترسی دوو ئیدارەیی و ففتی بە ففتی دووبارەنە بنەوە ھەرچەندە ئێستاش یەک ئیدارەی ٪١٠٠نییە.

نوچە : سەرۆکی حکومەت ئەوکات قسەیەکی داھێنا، دەیگوت ئەبێ لە حکومەتدا وەک تیمێکی فوتبۆڵ بین، پاس بەیەکتر بدەین گەر بمانەوێت سەربکەوین پاس بەیەکتر نەدەین گۆڵ ناکەین و سەر ناکەوین؟

 محمد ڕەئوف:  کێشەکان لەنێوان حیزبەکانی دیکە نەبوو ، تیمەکان ئەوەبوو  چۆن پارتی و یەکێتی بگەنە متمانە و قەناعەت   و یەک ڕوئیا و یەک ئیدارە بن.  ئێمە ھاوکاری بیرۆکەکە و پلانەکە بووین ئەوەندەی  دەسەڵاتمان ھەبوو. لە بیری ئەوەدا نەبووین ئەگەر بەشی حیزبەکە نەدەن ھەڕەشە بکەین ئەوکات مودیلی ئەوەنەبوو ئۆپۆزسیۆنیش نەبوو،  چونکە ھەرچی ھەبوو ھاتبۆوە ناو ئەو حکومەتە بۆ ئەو خەونە گەورەی ھەمان بوو.

نوچە : دەگوترا ئێوە وەک ناسین زۆر نزیک بون لە سەرۆکی حکومەت، چۆن ئەو متمانەیە دروست بوو ؟

محمد ڕەئوف:  دوای ئەوەی حکومەت تەواو بوو  جارێک لەگەڵ کاک نێچیرڤان دانیشتبووم، گوتی شتێکت بۆ بگێڕمەوە؟  گوتی: کەبووی بەوەزیر  تا شەش مانگ من چاودێری تۆم کرد لە ئیشەکانت و لە گەشتەکانت  بینیم تۆجگە لەکار بیر لەھیچ شتێکی دیکە ناکەیتەوە. بۆیە لەوکاتەوە گەیشتمە ئەو قەناعەتە، ھەروەزیرێک چالاک بێت پاڵپشتی دەکرد، بەینی من و ئەو تەنھا ئیش بوو  و ئەوەم زۆر لە مەجلیس و دانیشتن گوتوە، ھەرگیز بۆ دووشت من  لەگەڵی کۆنەبوومەتەوە. قەت باسی شتی  شەخسیم بۆنەکردوە. دووەم،  قەت بەکۆڵێک کێشەوە نەچوومەتە بەردەمی لەسەر کاغەز ڕیزی کەم ، ھەرکاتێک بچوبامایە لای  بە کۆڵێک پڕۆژەوە  دەچووم ئەویش دڵی بەوە خۆشبوو. 

نوچە : باسی کاری بەتیمت کرد، ئەو بە تیمکارکردنەی ئەوکات چەند بەپێویست دەزانی بۆ ئێستا ؟

محمد ڕەئوف: بە تیم کارکردن بۆ ھەموکات پێویستە. سیستەمی کاری سەردەمە لە پەنجا ساڵی ڕابردووەوە، کار کاری تیمە، بەتیم نەی کەی شکست دێنێ جا  حیزب یان وەزارەت  یان بەڕێوەبەرایەتی  یان ئەنجومەنی وەزیرانە، بەتیم کارنەکات شکست دێنی تیم واتە دابەشکردنی  ڕۆڵ ھەرکەسەو ڕۆڵی خۆی.

نوچە: ئێستا ئەو ڕوحیەتەی کارکردن بەتیم دەبینی؟

محمد ڕەئوف: ئەوە نازانم چونکە لە نزیکەوە ئاگام لێنیە و لە تەلەفزیۆن نەم بینیوە وەزیرێک بێت قسەبکات ، یان باسی بارودۆخیان بکەن ، یان شت بنوسن یان گلەیی بکەن ، یان دەست لەکار بکێشتەوە یان ھەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوە بکات چونکە ئەوە عورفە لەھەمو وڵاتێک، ئیتر دەبێ وەزیرەکان خۆیان وەڵامی ئەوە بدەنەوە، من چاودێری ئەوان نیم و زانیاریم نییە.

نوچە: دۆخی عێراق و کاریگەری لەسەر ھەرێم ھەیە، پێویستە ھەرێم چیبکات تاکەمترین کاریگەری لەسەر بکات ؟

محمد ڕەئوف: ئەو خیتابە سیاسییەی  ئێستای ھەرێم زۆرباشە ئەرێنی و گونجاوە،  باشە کە پشتی خۆپیشاندەرانی بەرنەداوە،  کەداواکەیان شەرعیە  و دەشڵێن: نامانەوێ حکومەت بەڕوخان کۆتایی بێت ، ھەڵبەتە داوای زۆریشیان نەکردوە لەسەرەتاوە ، واتە حکومەت بەشێکی بێلایەنە و بەشێکی لە پشتگیریە و ئەوەی بەسەر عێراق ھاتووە، ھەرێم بەسەری نەھێناوە تا تەرەفێک بێت لە قەزیەکە ، ڕاستە حکومەتە کە تەوافقیە وزۆرینەی شیعەیە و ئەوەی ھەستاوە خۆپیشاندان دەکات ھەرگەنجی شیعەیە و دوو داواکاریان ھەیە: یەکەم گەندەڵی نەمێنی دووەم نیشتمانمان بۆ بگەڕێنەوە. بابەتی نیشتمانەکە خۆیان دەزانن شی بکەنەوە بەڵام گەندەڵی ھەمو گەندەڵییەک لە عێراق  لایەنی نەرێنی لەسەر کوردستانیش  ھەیە  وسیاسەت و خیتابی سیاسی  حکومەتی ھەرێم، چونە بەغدا و پاڵپشتی خۆیان دەربڕی بەڵام ئەوکیشانە بەھەرێم چارەسەرناکرێت ، کێشەکە قوڵ و گەورەیە و جەمسەرگیریە و لەنێوان ھەرێمە نێودەوڵەتییەکان، بۆیە لەسەر کوردستان دەبێ خەمسارد نەبن و دەبێ دار لەناوەندەوە بگری گەر توانای وەشاندنت نەبوو.

نوچە : باسی کۆمەڵێک بژاردەت کرد لەبەردەمی عێراق ھەیە، یەک لەوانە دابەشکردنی عێراق بۆ سێ ھەرێم کام ئەگەر نزیکە؟

محمد ڕەئوف: وای دەبینم ئیحتمالی نزیک ئەوەیە ، کە ھەرێمێک بۆ سوننە دروست بکەن و بەسرەش لە مێژە داوای ئیقلیم دەکەن و فوراتی ئەوسەتیش بەھەمان شێوە. سوننە لەم ١٥ساڵە زۆر ئامۆژگاری کران باوەڕیان بە ھەرێمایەتی نەبووگاڵتەیان پێ دەھات،  بەڵام ئێستا دەستیش ماچ دەکەن دەستیان ناکەوێت. 

نوچە: پەیوەندیتان لەگەڵ دکتۆر بەرھەم چۆنە ؟

محمد ڕەئوف: پەیوەندییەکی وامان نییە و شەڕیشمان نییە ، ئەو سەرقاڵە بەکاری خۆی بەتایبەتی لە ئێستادا  و بەشێکی زۆری کێشەکان دەستەو یەخەیە لەگەڵ ئەو. 

نوچە: لە گەڕانەوەی بۆ ناو یەکێتی، تاچەند پرس و را ھەبوو لە نێوانتان یان بڕیارێکی تاک لایەنەی دا ڕاوێژی لەگەڵ کردن؟

محمد ڕەئوف: دکتۆر بەرھەم کە چوەوە ناو یەکێتی ، چوار ڕۆژ و چوار شەو پێکەوەبوین ،  پێش بچێتەوە ئەوشتانەمان تاو توێ کرد. ئەو گوتی: دوای ئەو ھەمو تەزویرەی لێمان کرا ناتوانم بەردەوام بم، پێم ناکرێ درێژەی پێبدەم. دەچمەوە ناو یەکێتی لەگەڵ ئەو ھەڤاڵانەی دێنەوە لەگەڵم ، ئیتر ھەوڵی دا بڕوا بە ئێمە بێنێت ، ئیتر ئەو چوار ڕۆژە بۆیە پێکەوەبوین ، زانیمان ھەردەڕوا ھەمو ئەگەرەکانمان خستە بەرچاوی بەڵام ئەو گوتی: ناتوانم جارێکی دیکەش توشی شکست بم تحمولە ناکەم  و ئەو قەناعەتی وابوو ھەلێکی لەبەر دەستایە ، دکتۆر بەرھەم ھەرچی پێی بکرێت بێگومان بۆ یەکێتی دەی کات. گوتیشی، ئەوەی پێم بکرێت بۆ ھاوپەیەمانی دەیکەم ھەرچەند ئەو بەڵێنانە قەتعی نەبوو، بەڵکو  لە ڕوی ئەدەبیاتەوەیە. ڕێکەوتنێکمان نوسی و کۆتایمان پێھێنا کە ئەو دەچێتەوە ناو یەکێتی و ھاوپەیمانی ھەر دەمێنێ.

نوچە: رۆیشتنی دکتۆر بەرھەم، کاریگەری لەسەر ھاوپەیمانی چۆن بوو؟

محمد ڕەئوف: بێگومان کاریگەری ھەبوو وزیانی پێ  گەیاندین و  باش ئەزیەتی داین. رۆیشتنەکەی بەدڵی ئێمە نەبوو، بەڵام ھەر چۆن بێت ڕێککەوتین ھاوپەیمانی بمێنێت وەکو خۆی ئەویش بڕوات . فشاری زۆری لەسەر بوو تا ھاوپەیمانی ھەڵبوەشێتەوە، بەڵام ئەو ھەوڵانە سەری نەگرت، بە پێی ئەو ڕێکەتننامە ئەخلاقیەی ھەمان بوو کە کەسمان ئەزێتی کەسمان نەدەین و ئێمەش ئیلتیزامان کرد بەم ڕێککەوتنە و  چەند چاوپێکەتنم لەگەڵ کراوە    بەڵام بە خراپە ناوم نەھێناوە و ئەزێتیم نەداوە ، ئیتر ئەو گەیشتە ئەو شوێنەی خۆی دەی ویست و ھاوپەیمانیەکەشمان دروستکردەوە.

نوچە: ئەوەی ئێستا کەھەیە تموحی ئێوەیە لە ھاوپەیمانی ؟

محمد ڕەئوف: جارێ ھاوپەیمانی لەسەرەتایە،  چونکە قیاس ناکرێ ھیچ حیزبەک نییە لە کوردستان ٢٥ ساڵ تەمەنی نەبێت، بەڵام لە خۆی ڕازی نییە، لە دۆخەکەش ڕازی نییە   وعێراق لە ھەڵوەشانەوەیە و کوردستان لە قۆناغی وەستانە.  واتە چەقبەستنی سیاسییە. حیزبەکان لەناو خۆیان پەیوەندیان لەگەڵ یەک نەماوە و لەناخۆدا بیر لەوەدەکەنەوە کە چێبکەن؟

ئۆپۆزسیۆنیش لەوە ڕاڕایە کە چبکات؟ ئەو سێ حیزبەی لە دەسەڵات دان  بەھەمان شێوە لە دڵە ڕاوکێن تا چەند سەرکەوتو دەبن، بۆیە کورستان بەھەمومانەوە  لە قۆناغی ئینتقالی دا یە  لەناو ئەو جەنجاڵی ھەیە ھاوپەیمانییە ساڵێکە دروستمان کردۆتەوە دوای ئەو نەکسە گەورەیەی کە توشمان بوو من قەناعەتم وایە ، گەر بەرھەم ساڵح بمابایە ئێستا نزیکی دە کورسی دەبوو بۆ ھاوپەیمانیش و بۆ ئەویش و بۆ کوردستانیش  باشبوو، توشی ئەو سەرئێشەیەش نە دەبووکە ئێستا توشبووە. 

ھاوپەیمانی بەڕای من لە کۆنگرەو پێش کۆنگرە گوتومە، حیزبێکی سیاسی نییە بەمانا تەقلیدییەکەی،  ھاوپەیمانی  پڕۆژەیەکی سیاسییە ئەم پڕۆژەمان دروستکردوە بە ھیوای چوارچێوەیەکی گەورەتر وبەم مانایە نا ھاوپەیمانێکی گەورەبکەین ، بەڵکو بەو مانایەی ئەو حیزبە لەناخی ھەمو تاکێکدایە  و ھەمو حیزبەکانیش باوەڕیان بە پڕۆژەکی  نیشتمانی ھەیە ،  وھەمو حیزبێک حەزدەکات وابێت بەڵام  ئیتر حیزب کە لەسەر ئایدۆلۆجیایەک ڕۆشت  بەئاسانی پێی ناگۆڕدرێت، ئێمە  دەزانین خەڵکێکی زۆر لە کوردستان لەو حزبانەبوون ئێستا لەدەرەوەی ئەو حزبانەن  بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنیشەوە  تموحی ئەوەمان ھەبوو ھەموو ئەوانە کۆبکەینەوە لەیەک چوارچێوەی نیشتیمانی و لە پڕۆژەکی  نیشتمانی بین ، ھێشتا ئەو ھەلە ماوە خەڵکی کوردستان ئەوانەی لەدەروەی حزبەکانن لەو حزبانە زۆرترن ھەریەکەو  سەرقاڵی پڕۆژەیەکە جا نیشتمانی بێ یان شتێکی تر یان ئۆپۆزسیۆنێکی ئیجابی و شێوەو ڕوانگەی جیاواز بێت ، خەڵکی زۆر زۆر لە کوردستان ھەیە ئەو شتەبجوڵێنین ئەو بیرۆکەشمان ھەیە ئەو پڕۆژەیە لەگەڵ ھەمو ئەوانەی پاشخانێکی  سیاسی ھەیە ، ھەشە سیاسیش نییە تەنانھت حەز بەکاری نیشتمانی دەکان ، دەمانەوێ چوار چێوەکە گەورە بکەین و مەرج نیە سبەینێ من لەسەری سەروەبم ، وەک گوتم  ھەربەیاسا بە حیزب تۆمار کراوە گەرنا ھاوپەیمانی پڕۆژەیەکی سیاسی و  نیششتمانیە  ئومێد دەکرێت لەداھاتودا ژمارەیەک بێت لە حکومەتی ئایندەی عێراق.

نوچە : ئەزمونی ئۆپۆزسیۆن جارێکی دیکە دەبێ سەرکەوتوبێ؟

محمد رەئوف: جارێ زووە بۆ ئەوە پێویستی بەکاتە تا بگەینە ئەوێ.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com