یه‌كگرتووی ئیسلامی: بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی ئێستای هه‌رێم، پێویستیمان به دایه‌لۆگی جدی هه‌یه
نوچه‌نێت: سلێمانی
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، ئه‌بوبه‌كر عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی ئێستای هه‌رێم، پێویسته دایه‌لۆگێكی جدی له نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌بێت.
ئه‌بوبه‌كر عه‌لی كه ئه‌ندامی شاندی یه‌كگرتووی ئیسلامی بوو له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مرۆی نێوان سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆن، له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ نوچه‌نێت ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مرۆی ئه‌یو سه‌كردانه وتی “كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای هاوبه‌ش بوو له نێوان هه‌ر سێ لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن، به‌یاننامه‌كه‌ش به‌ره‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئینتیقالی له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافوق، ئه‌و حكومه‌ته كاتییه دوو ئه‌ركی بنه‌ڕه‌تی له ئه‌ستۆ ده‌بێت، ئه‌ویش ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵێك چاكسازی بنه‌ڕه‌تی و هه‌مه لایه‌نه، كه له لیستی پرۆژه هاوبه‌شه‌كه‌دا هاتووه، له‌گه‌ڵ زه‌مینه‌ساز كردن بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌ختی نه‌زیه، كه له ژێر سایه‌ی ئه‌و حكومه‌ته و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له حكومه‌ت و ته‌زویر و ده‌سته‌به‌ر كردنی ده‌رفه‌تی له بار بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی له باره‌ی وته‌كانی سه‌رۆكی هه‌رێم، كه رایگه‌یاندبوو حكومه‌ت نابێت بچێته ژێر باری داواكارییه‌كانی ئۆپۆزسیۆن، وتی “هیوادارین ئه‌و لێدوانه هه‌ڵوێستی فه‌رمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پارتی دیموكراتی كوردستانیش نه‌بێت، چونكه ئێمه پێویستیمان به دایه‌لۆگێكی جدی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ین به چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه‌ی كه ئێستا رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه”.
ده‌رباره‌ی هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن له كاتی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانی ئێستایان له ده‌سه‌ڵاته‌وه، وتی “ئێمه ئه‌جێندای هاوبه‌شی ئۆپۆزسیۆن پێشكه‌ش به لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین، كه له پێشدا دانیشتنی جۆراو جۆر هه‌بووه، هه‌ڵوێستی ئیجابی هه‌بووه له‌و دانیشتنانه‌دا، رووی خیاری جۆراوجۆرمان هه‌بووه، وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت، پێشتریش پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی ئۆپۆزسیۆن هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته”، وتیشی “ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرا، ئه‌وكاته جارێكی تر ئۆپۆزسیۆن كۆده‌بێته‌وه و پێكه‌وه هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو دیاری ده‌كه‌ین”.