ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند

0

2816101072014_asaishئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند

نوچەنێت: سلێمانی

لە راگەیاندراوێكدا ئاسایشی سلێمانی، دەستگیركردنی دوو كەسی راگەیاند، كە بە تاوانی بەتاوانی بەكارهێنان و ئالودە بوون پێیەوە، ئەوەشیان راگەیاندووە، كە لە كاتی دەستگیركردنی ئەو دوو كەسەدا، بڕێك ماددەی هۆشبەریان پێبووە.
دەقی راگەیەندراوەكە:
لەدرێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، بەمەبەستی بنبڕكردن‌و رێگرتن لەهێنان‌و بازرگانیكردن بە هەموو جۆرە ماددەیەكی هۆشبەرەوە، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لە ناو شاری سلێمانیداو لەچەند چالاكیەكی جیاجیاداو بە بڕیاری دادوەر بەپێی مادەی 14 ی مخدەرات دوو كەس دەستگیر بكەن، بەتاوانی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرو ئالودەبوون پێیەوە.

لەكاتی دەستگیركردنیاندا توانرا بڕێك ماددەی هۆشبەریان پێ بگیرێت، دواتر لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی/2وە سزادران بەم شێوەیەی خوارەوە:

1- تاوانبار (ی.ع.ب) رەگەز كورد لەدایكبووی ساڵی 1982 سلێمانی، لە رۆژی 2014/3/13، دەستگیركراوە لە ناوشاری سلێمانیدا، سزادراوە بەزیندانیكردن بۆ ماوەی 3 ساڵ‌و غەرامەكردنی بەبڕی 150000 سەدوپەنجا هەزار دینار بە تاوانی ئالودەبوون‌و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر ڕۆژی سزادان 2014/7/8.

2- تاوانبار (ب.م.ع) رەگەز كورد لەدایكبووی ساڵی 1982 سلێمانی، لە رۆژی 2014/3/30، دەستگیركراوە لە ناوشاری سلێمانیدا، سزادراوە بەزیندانیكردن بۆ ماوەی 1 ساڵ‌و غەرامەكردنی بەبڕی 150000 سەدو پەنجا هەزار دینار بە تاوانی ئالودەبوون‌و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر رۆژی سزادان 2014/7/8.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com