كه‌ناڵی پەیامی کۆمەڵی ئیسلامی ساڵانه ملیۆنێک دۆلار له‌ئێران وه‌رده‌گرێت
نوچەنێت
سایتی ئاوێنە ئاشکرای دەکات کەناڵی ئاسمانی پەیام کە کە ناڵی فەرمی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانە ساڵانە یەک ملیۆن دۆلار لە جمهوری ئیسلامی ئێران وەردەگرێت و بەرپرسانی کۆمەڵی ئیسلامیش ئەو هەواڵە بەناڕاست دەزانن و رایدەگەیەنن کە بەڵگەکان ساختەن و بەسیناریۆ ناوی دەبەن.
لەهەوڵەکەی ئاوێنەدا هاتووە به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه ده‌ستیان كه‌وتوه كۆماری ئیسلامی ئێران ساڵانه ملیۆنێک دۆلار بۆ هه‌ر یه‌ك له‌هه‌ژده كه‌ناڵی ئاسمانی عێراقی بۆ گرتنی شوێن له‌سه‌ر مانگه ده‌ستكرده‌كان، خه‌رجده‌كات كه زۆرینه‌یان سه‌ر مه‌زهه‌بی شیعه‌ن‌و كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یامی كۆمه‌ڵی ئیسلامیش له‌ناو ئه‌و لیسته‌دایه.
عه‌بدولستار مه‌جید ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، لەلێدوانێکدا بۆ ئاوێنە سه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه ره‌تكردەکاتەوەو به‌سیناریۆی دژ به كۆمه‌ڵی زانیون وتویەتی”بودجه‌ی په‌یام به‌شێكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دابینیده‌كات‌و به‌شه‌كه‌ی تری خێرخوازانی كوردستان دابینیده‌كه‌ن‌و ئێمه بودجه‌ی خۆمان ئاشكراكردوه‌و كێ ده‌یه‌وێت ئاماده‌ین بیده‌ینێ ئێمه سه‌رجه‌می ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌و زانیارییانه به‌درۆده‌خه‌ینه‌وه‌و به‌ساخته‌ی ده‌زانین ئه‌م زانیارییه‌ش سیناریۆیه‌كی تره بۆ ناشیركرنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و ئه‌مه یه‌كه‌م‌و دوا سیناریۆش نابێت دژمان”.