فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن هۆشداری به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ده‌ن
نوچه‌نێت: هه‌ولێر
له یاداشتێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه، هه‌رسێ فراكسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كه هۆشداری به سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌ده‌ن، له باره‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌ده‌چن.
له یاداشته‌كه‌دا كه دانەیه‌كی به نوچه‌نێت دراوه، فراكسیۆنه ئۆپۆزسیۆنه‌كان رایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وان به‌رپرسیار نین له ده‌ره‌نجامی سلبی ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ده‌رده‌چێت، له یاداشته‌كه‌دا هاتووه “ئێمه وه‌كو هه‌رسێ فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن تانووت له‌م دانیشتنانه ده‌ده‌ین و، هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ش به‌بێ ئاماده‌بوونی ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌كرێن ده‌كه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه، چونكه له لایه‌كه‌وه پێشلكردنی بڕیاری ژماره‌ی (1) خاڵی 16 و بڕیاری (2) بڕگه‌ی (2) ی په‌رله‌مانه كه جه‌خت ئه‌كاته‌وه له‌سه‌ر دروستكردنی ته‌وافوق له نێوان فراكسیۆنه‌كان بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی كه ره‌هه‌ندێكی گشتی و سیاسیان هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌بێ ره‌چاوكردنی بارودۆخه سیاسیه‌كه‌و بڕیاره‌كانی پێشووتر كۆبونه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن به‌بێ ئاماده‌بوونی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه نزیكه‌ی له32%ی ده‌نگی هاوڵاتیانی كوردستانه ، بۆیه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ركردنی هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك له‌م كه‌ش و هه‌وایه دا پێَچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌م دوایی یه‌ی په‌رله‌مان و ، داخوازیه‌كانی خۆپیشانده‌ران و،پێداویستیه‌كانی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی كوردستانه”.
هه‌روه‌ها له یاداشته‌كه‌دا هاتووه “بۆیه ئێمه خۆمان به‌به‌رپرس نازانین له‌ئاسه‌واره سلبیه‌كان و كه‌م وكورتیه‌كانی هه‌رپڕۆژه یاسایه‌ك كه له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ده‌رده‌چن”.
ده‌قی یاداشتی فراكسیۆنه‌كانی ئۆپۆزسیۆن
به‌رێز/ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان – عێراق
ب/ یاداشت
سڵاو
دوای رووداوه‌كانی 17/2 ئه‌و پێشڵكاریانه‌ی به‌رامبه‌ر به هاوڵاتیان كراوه له كوشتن و ته‌قه كردن و بریندركردن وره‌شبیگیری خه‌ڵكی سیڤیل وسوتاندن وهه‌ڵكوتانه سه‌ر ڕۆژنامه‌نوسان وكه‌ناڵه میدیاییه‌كان له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه ، په‌رله‌مانی كوردستان بۆ تاوتوێ كردنی كێشه و قه‌یرانه‌كانی هه‌رێم بریاری دا به ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی له به‌رواری 23/2/2011 وه ده‌ركردنی چه‌ند بریارێك له‌وانه بڕیاری ژماره (1) و (2) هه‌روه‌ها بانگهێشتكردنی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ روونكردنه‌وه‌و لێپرسینه‌وه ، به‌ڵام نه‌ك بڕیاره‌كان جێبه‌جێ نه‌كران، به‌ڵكو حكومه‌تیش ئیلزام نه‌كراوه به جێبه‌جێ كردنی بڕیاره‌كان به‌تایبه‌تی ده‌ستگیركردنی بكوژان.
سه‌رباری ئه‌وه په‌رله‌مانیش، به ئه‌ركی پێویستی خۆی هه‌ڵنه‌ستا له‌به‌دواداچونی خاڵه‌كانی بڕیاری دووه‌می 17/3 به‌تایبه‌ت: دانانی نه‌خشه‌ڕێگای په‌رله‌مان بۆجێبه‌جێكردنی داواكاریه بنه‌ڕه‌تیه‌كانی هاوڵاتیان و، داوای هه‌ڵسه‌نگاندنی دادگاكان له‌ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، جگه له دواخستنی بانگهێَشتكردنی هه‌ردوو وه‌زیری ناوخۆ‌و پێشمه‌رگه ، بۆیه ئالۆزكردنی دۆخه‌كه له په‌ره‌سندندایه و هیچ به‌پرسیارێتیه‌كی فه‌رمی و واقعی نابینرێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه به ئاراسته‌ی هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، كه‌ئه‌ویش خۆی له‌جێبه‌جێكردنی دواكارییه هه‌نوكییه‌كانی خۆپیشاندران ده‌بینێته‌وه، هه‌ربۆیه به ده‌نگه‌وه نه‌هاتنی حكومه‌ت هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ دروستكردنی به‌ربه‌ست له به‌رده‌م هێوربوونه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌و هاوبه‌شی نه‌كردنی نوێنه‌رانی خۆپیشنداران له لیژنه‌ی دیالۆگی نیشتیمانی، بۆیه به‌رپرسیارێتی راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی حكومه‌ت له چاره‌سه‌ركردنی دۆخه‌كه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه ده‌بینرێت په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ده‌ست پێ كردۆته‌وه به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ئه‌و دۆخه نائاسایه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌گوزه‌رێت و، له‌سه‌ركۆمه‌ڵێك پڕۆژه‌ی گرنگ كه وابه‌سته به ژیانی هاوڵاتیان و دامه‌زراوه‌ی سیاسی ومه‌ده‌نیی كۆمه‌ڵگاوه‌ن گفتوگۆ ده‌كات.
بۆیه ئێمه وه‌كو هه‌رسێ فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن تانووت له‌م دانیشتنانه ده‌ده‌ین و، هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ش به‌بێ ئاماده‌بوونی ئۆپۆزسیۆن ده‌رده‌كرێن ده‌كه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه، چونكه له لایه‌كه‌وه پێشلكردنی بڕیاری ژماره‌ی (1) خاڵی 16 و بڕیاری (2) بڕگه‌ی (2) ی په‌رله‌مانه كه جه‌خت ئه‌كاته‌وه له‌سه‌ر دروستكردنی ته‌وافوق له نێوان فراكسیۆنه‌كان بۆ ئه‌و یاسایانه‌ی كه ره‌هه‌ندێكی گشتی و سیاسیان هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌بێ ره‌چاوكردنی بارودۆخه سیاسیه‌كه‌و بڕیاره‌كانی پێشووتر كۆبونه‌وه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن به‌بێ ئاماده‌بوونی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆن كه نزیكه‌ی له32%ی ده‌نگی هاوڵاتیانی كوردستانه ، بۆیه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌ركردنی هه‌ر پرۆژه یاسایه‌ك له‌م كه‌ش و هه‌وایه دا پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی ئه‌م دوایی یه‌ی په‌رله‌مان و ، داخوازیه‌كانی خۆپیشانده‌ران و،پێداویستیه‌كانی ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌ی كوردستانه.
بۆیه ئێمه خۆمان به‌به‌رپرس نازانین له‌ئاسه‌واره سلبیه‌كان و كه‌م وكورتیه‌كانی هه‌رپڕۆژه یاسایه‌ك كه له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا ده‌رده‌چن.
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا
فراكسیۆنی گۆڕان، فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ
6/4/2011