نوچەنێت
دوای توشبوونی خەزوری بە پەتای کۆرۆنا، شەوی رابردو بەهۆی تێکچونی تەندروستییانەوە ئایشواریا رای و کچەکەی گەیێندرانە نەخۆشخانە.
بەپێی تۆڕی هەواڵی BBC، خانمە ئەکتەری بۆلیوود و شاجوانی جیهان، ئایشواریا رای و کچە تەمەن ٨ ساڵەکەی، پاش شەش رۆژ لە توشبونیان بە پەتای کۆڤید-19 و خۆکەرەنتینە کردنیان لەماڵەوە، شەوی رابردو گەیێندرانە نەخۆشخانە.
پێستریش ئەمیتاب باتچان و کوڕەکەی کە دەکاتە هاوسەری ئایشواریا رای، توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و لە نەخۆشانە خۆیان کەرەنتینە کرد.
ئایشواریا رای، خانمە ئەکتەری بەناوبانگی بۆلیۆد و بوکی ئەمیتاب باتچانە، نازناوی خاوەن جوانترین چاوی جیهانی هەیە.


