ماڵپه‌ڕێكى عه‌ره‌بى له راپۆرتێكدا باس له ناپاكى هونه‌رمه‌ندانى ژن ده‌كات و ده‌ڵێ هونه‌رمه‌ندى كۆچكردووى عه‌ره‌ب سه‌باح له هه‌موو ژنان زیاتر ناپاكى له مێرده‌كانى كردووه.
ماڵپه‌ڕى فه‌رفه‌ش كه ماڵپه‌ڕێكى عه‌ره‌بییه و راپۆرتى تایبه‌ت له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌كان بڵاو ده‌كاته‌وه له راپۆرتێكدا باس له ناپاكى ژنانى هونه‌رمه‌ند ده‌كات و ناوى چه‌ندان هونه‌رمه‌ندى جیهانى و عه‌ره‌بى ده‌هێنێ.
له‌وانه مادۆنا باسى له‌وه كردووه، كه ناپاكى له دوو مێردى كردووه و هه‌ڵبه‌ته ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌ناوبانگه چه‌ندان جار شووى كردووه.
هونه‌رمه‌ندێكى تر‌ى عه‌ره‌ب سه‌باحه كه گوتوویه‌تى ناپاكییم له‌گه‌ڵ هه‌موو هاوسه‌ره‌كانم كردووه، وه‌ك ده‌زانرێـت سه‌باح 12 جار به‌ئاشكرا شووى كردووه و چه‌ند هاوسه‌رگێرییه‌كیشى به نهێنى بووه و ده‌گوترێ یه‌كێك له هاوسه‌ره‌كانى میره‌كانى كه‌نداو بووه.
ناپاكى دیارده‌یه‌كى دزێوى كۆمه‌ڵایه‌تییه، شیاوى ئه‌وه نییه مرۆڤ شانازى پێوه بكات، به‌ڵام هونه‌رمه‌ندانى عه‌ره‌ب و رۆژئاوا هه‌ندێك جار بۆ ناوبانگ زۆر لێدوان و كارى سه‌یر وسه‌مه‌ره ده‌كه‌ن.