نوچەنێت
لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا گەرما، گەیشتە ٤٥پلەی سیلیزی و ئەمڕۆ و سبەی چوارشەممە برزتر دەبێتەوە.
بەپێی هەندێ پێگەی کەشناسی پلەی گەرما لە تەواوی عیراق و شارەکانی هەرێمی کوردستا دەگاتە ٥٠پلەی سیلیزی. ئەمەش پلەیەکی گەرمی بەرزەو پێویستی بە ئامادەکارییە.
پسپۆڕان ئامۆژگاریمان دەکەن، بۆ پاراستنی تەندروستیمان رەچاوی ئەم خاڵانە بکەین:
١.بەبێ دژە خۆر، شەبقەو چاویلکەی هەتاوی مەڕۆ دەرەوە.
٢.دەبەیەک ئاوی سارد لەگەڵ خۆت هەڵگرە.
٣. جلی رەش و ئەستور لەبەر مەکە و هەوڵبدە ئەو جلانە لەبەربکەی کە پێکهاتەی لۆکەیە.
٤.تانکی بەنزینی ئۆتۆمبیلەکەت پڕمەکە.
٥.خواردنی فافائین کەم بکەوە.
٦.ئەو میوانە بخۆ کە ئاودارن، وەکو شوتی.
٨. خۆت لە خواردنی گەرم و قورس بپارێزەو زیاتر شۆرباو بخۆ.
٩.ئەگەر کراو توانیت لە ماڵەوە بمێنەوە.
١٠.بەهیچ جۆرێک لەبەرهەتاو مەمێنەوە.