ئه‌لكسانده‌ر میاسنیكۆڤ پزیشكى به‌ناوبانگى رووسى ئاشكراى كردووه، یه‌كێكه له هۆكاره‌كانى لاوازبوونى سێكسى پڕخهى خه‌وه.
ماڵپه‌رى به‌غداد توده‌ى باسى له‌وه كردووه، ئه‌لكسانده‌ر كاتێك قسه‌ى له‌سه‌ر حاڵتى پڕخهكردنى خه‌و كردووه، گوتوویه‌تى ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ت له‌شه‌ودا زۆر رووبدات ئه‌وا نه‌خۆشییه و ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
ئه‌و زیاتر روونكردنه‌وه‌ى داوه و گوتوویه‌تى، له حاڵه‌تى پڕهخهى زۆر هه‌ناسه به ته‌واوى نادرێت و هه‌وا به كه‌مى ده‌گاته له‌ش بۆیه ئه‌و كه‌سانه تووشى چه‌ندان نه‌خۆشى ده‌بن.
ئه‌و نهخۆشیانهیش بریتین له شه‌كره و قه‌ڵه‌وى و فشارى خوێن و لاوازیى سێكسی.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه زۆرجار چاره‌سه‌رى ئه‌و نه‌خۆشانه هه‌یه، یه‌كێك له‌وانه دانانى ئامێرى cpap ه بۆ هه‌ناسه‌دانى ده‌ستكرد.