وەزارەتی پەروەردە: ناوی قوتابییەکان دەستنیشانکراون

0

نوچە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە لەبارەی ڤیدیۆیەک بڵاودەکاتەوە، کە تێیدا سێ قوتابی رەحلەکانی پۆلێکی خوێندن دەشکێنن و دەڵێت، رێکاری پێویستیان بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

ئەو سێ قوتابیەی کە لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەون لە قوتابخانەیەکی پارێزگای هەولێرن، بە شەق رەحلەی دانیشتنی قوتابیان لە پۆلەکەدا دەشکێنن، کاتێک یەکێک لە قوتابییەکان رەحلەیەک دەشکێنێت، هاوڕێکەی پێی دەڵێت “ئەوی دیکەش”.

لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە، سێ قوتابی لە قوتابخانەیەک رەحلەکانی ناو پۆلێکی خوێندن دەشکێنن کە موڵکی گشتییە، “ڤیدیۆی ئەو رەفتارە نەشیاوەیان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە. بە هەموولایەکی رادەگەیێنین کە پاش بەدواداچوون ناوی قوتابخانەکە و ناوی ئەو قوتابیانە دەستنیشانکراون”.

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێری راسپاردووە کە “رێکاری یاسایی و کارگێڕیی پێویست لەو بارەیەوە بگیرێتەبەر”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com