زیانەکانی بڕیاری قەدەغەکردنی هەناردەکردنی زێڕ دەخرێتەڕوو

0

شلێر سەعید 

زەڕەنگران كاردانەوەیان هەیە بەرامبەر بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق بە قەدەغەکردنی هەناردەکردنی زێڕ لە فرۆکەخانەکانی هەولێر، سلێمانی و بەسرە، كە سێ رۆژە چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە رێگەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقەوە بڕیاری قەدەغەکردنی هەناردەکردنی زێڕی راگەیاند بە فڕۆکەخانەی هەولێر، سلێمانی و بەسرە و سێ رۆژە زێڕ لە کوردستانەوە نەچووەتە دەرەوە.

بەپێی ئامارەکانی سەندیکای زێڕنگەران، نزیکەی هەزار و ٧٠٠ زێڕنگەر لە هەرێمی کوردستان هەیە، بازرگانیکردن بە زێڕ لە هەرێمی کوردستان هەمیشە بازاڕی گەرمبووە، سەرچاوەی کرێن و فرۆشتنی زێڕی کوردستان، تورکیا و ئیماراتە، ساڵانە بەپێی هەندێک داتای نافەرمی نزیکەی ٣٠ تۆن زێڕ لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتانە مامەڵەی پێوە دەکرا، لەو کاتەیش کە نرخی زێڕ بەرزبووەوە بەپێی بەدواداچوونێکی پێشتری ئاژانسی ئانادۆڵو رۆژانە هاووڵاتییانی هەولێر نزیکەی ١٠٠ کیلۆگرام زێڕیان دەفرۆشت و بۆ تورکیا دەنێردرا، بەڵام بڕیارەکەی حکوومەتی عێراق مامەڵەکەی لەم سێ رۆژەدا بۆ نزیکەی ١٠ کیلۆگرام کەم کردووەتەوە.

 وەک سەندیکازەڕەنگرانیش  داواکارن لە حکوومەتی عێراق هۆکاری بڕیارەکەیان بۆ روون بکاتەوە و پێداچوونەوەیش بەم بڕیارەدا بکات بۆئەوەی بازرگان و زێڕنگەران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان زەرەرمەند نەبن”. 

لە لێدوانێکی تایباتدا دەربارەی دۆخی بازرگانیکردن بە زێڕ لە بازاڕی هەرێمی کوردستان لە دوای بڕیارەکە، محەمەد داودی زەڕەنگەر لە سلێمانی بە نوچەی ڕاگەیاند: ئەو بڕیارە مامەڵەکانی هەموو راگرتووە، خەڵکی تووشی دڵەراوکێیەکی زۆر کردووە، ئێستا خەڵک نازانێت زێڕ بفرۆشێت یان بیکڕێت، تاكە رێگا بۆ ناردنی زێر بەغدایە، پێشتر جیاوازی كیلۆیەك زێڕ بۆ كڕین و فرۆشتن 1500 دۆلار بوو، بەڵام ئێستا بەرزبۆتەوە بۆ 3000 دۆلار.

محەمەد داودی  گوتیشی “نرخی زێر لە بازاڕ و بۆرسەی جیهانیدا هێشتا هەر بەرزە، بەڵام ئێستا بەهۆی ئەم دۆخەوە لە هەرێمی کوردستان بە نرخێکی زۆر کەمتر زێڕ لە هاوڵاتییان دەکڕینەوە، بۆ هەر مسقاڵێك 15 هەزار فەرقی كردوە چونکە بۆ ئێمەیش، کە دەیفرۆشین کەمترمان بۆ دەکات، چونکە تێچووی مامەڵەی کڕێن و فرۆشتنەکە لەسەر ئێمە زۆر زیادی کردووە.

ئەو زێڕەنگرە ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم زیانە بۆ هەموانە، چ وەك هاوڵاتی یان زێڕەنگەرەكان ئێستا ئێمە زێڕێكی زۆرمان هەیە نازانین بەرەو كوێی بنرێن ئەوەش شوێنەك نیە لێی بڕواتە دەروە، و لەهەمو حاڵەتەكان زیانەكانی بەرهاوڵاتیان دەكەوێت.

محەمەد دەشڵێت، پێشتر حكومەتی هەرێم لە فرۆكەخانەكانەوە زەریبەیەكی كەمی وەردەگرت بۆ ناردنە دەرەوەو بۆ هاوردەكردنیش، بەڵام قسەیەك هەیە گوایا ڕێكدەكەون سنورەكان و فڕۆكەخانەكانیش دەدرێن بە حكومەتی عێراق و هەمو داهاتەكان و باجەکان ڕێكدەخرێنەوە.

دەشڵێت، لەبەرامبەر قەدەكردنی ناردنە دەوەی زێڕ، حكومەت هیچ بیانویەكی نییە، چونكە زێڕ هیچ كاریگەری لەسەر حكومەت نییە من بیفرۆشم یان هاوڵاتیەك بیفرۆشێت.

سەبارەت بەوەی ئایا نرخ زیاد دەكات یان كەم ئەو زێڕەنگرە گوتی، دیارنیە نرخەكان كەمتر دەبێت یان زیاد دەكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com