نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئەردۆغان کۆدەبێتەوە

0

نوچە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا لە ئەنقەرە کۆدەبنەوە و پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات تاوتوێ دەکەن. 

ئەمڕۆ هەینی 4-9-2020، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە. 

بەگوێرەی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی تورکیا، کە بەرنامەی سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە، کاتژمێر 2-ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا گفتوگۆ دەکەن.

بەپێی زانیارییەکان، شاندی یاوەری نێچیرڤان بارزانی، لە فەوزی هەریری، سەرۆكی دیوانی سەركایەتی هەرێمی كوردستان، كەریم شنگالی، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان، فەلاح مستەفا، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێکهاتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com