کۆبوونەوەی نێچێرڤان بارزانی و ئەردۆغان دەستیپێکرد

0

نوچەنێت

کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە دەستیپێکرد.

ئەمڕۆ هەینی، ٤-٩-٢٠٢٠، نێچێرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنقەرە کۆبوونەوە.

فەلاح مستەفا، راوێژكاری باڵای سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سەردانەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای رەجەب تەیب ئەردۆغان بووە.

پێش کۆبوونەوە لەگەڵ ئەردۆغان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیێةدراوێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە بره‌ودانى زياتر به‌ جموجوڵ و ئاڵوگۆڕى بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا کراوەتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com