ئەردۆغان: ئامادەم هاوکاری تەندروستی پێشکەشی هەرێمی کوردستان بکەم

0

نوچەنێت

رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئامادەیی هەرجۆرە هاوکارییەکی تەندروستی بۆ هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت.

دوای کۆبوونەوەکەی نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەیێةدراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە: سه‌رۆكى توركيا دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌موو جۆره‌ يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌يه‌ و هه‌موو پێداويستييه‌كى ته‌ندروستى و پزيشكى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. 

دەقی راگەیەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەکە: 

 پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 4/9/2020 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ڕه‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆمارى توركيا كۆبووه‌وه‌.

 له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌ختيان له‌ خواستى دوولايه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و توركيا، به‌تايبه‌تى فراوانكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى ئالوگۆڕى بازرگانى و هاريكارى و هاوبه‌شيى ئابوورى كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌ سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى توركى له‌ كه‌رته‌ جياوازه‌كانى هه‌رێمى كوردستاندا. 

هه‌ردوولا پوخته‌يه‌كيان له‌باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى ڤايرۆسى كۆرۆنا و لێكه‌وته‌كانى خسته‌ ڕوو‌‌، له‌مباره‌يه‌شه‌وه‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى توركيا دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌موو جۆره‌ يارمه‌تيدان و هاوكارييه‌كى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌يه‌ و هه‌موو پێداويستييه‌كى ته‌ندروستى و پزيشكى پێشكه‌ش ده‌كه‌ن. 

له‌ ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ گفتوگۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدرالى عێراق و دوايين هه‌نگاوه‌كان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان و ئاڵۆزييه‌كانى سنوور كرا، هه‌روه‌ها دۆخى گشتيى عێراق و هه‌وڵه‌كانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌كانى داعش خرانه‌ به‌ر باس. دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌ و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com