نوچەنێت
وەزارەتى تەندروستى رایگەیاند: لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەی توشبوان بە پەتای کۆرۆنا، بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر دەچت.
بەپێی دوایین ئامار ، ٢٥٢ ھەزار و ٧٥ كەس لە عێراق توشی پەتای كۆرۆنا بوونە، لەم ژمارەیە ٧ ھەزار و ٣٥٩ كەس گیانیان لەدەستداوە. ١٩١ ھەزار و ٣٦٨ توشبووی دیكە چاكبوونەتەوە.
وەزارەتى تەندروستى و ژینگەی عێراق، لە راگەیێندراوێکدا هۆشداری لە کۆنتڕۆڵ دەرچوونی دۆخی تەندروستی رایگەیاند و دەڵێت: پێشبینی دەکەین دەکەین لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەی تواشبوان بە پەرتای کۆرۆنا بەرزببێتەوە.
لە راگەیێةدراوەکەدا، جەخت لە خۆپارێزی بەردەوام بۆ گرتنەبەرى رێوشوێنى خۆپارێزى دەکرێت، بەڵام “رۆژانە بەرزترین ئامارى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکرێت، ئەمەش بەهۆى پابەندنەبوونى زۆرینەى هاووڵاتیانە بە رێوشوێنەکان”.