کۆبوونەوەکانی پەرلەمان دەست پێدەکاتەوە

0

نوچەنێت

کۆبونەوەکانی خولی پایزەی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکاتەوە. خوێندنەوە بۆ چەند تەوەرێک دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە، ٥-٩-٢٠٢٠، کۆبوونەوەکانی خولی پاییزەی پەرلەمانی عیراق دەست پێدەکاتەوە. خوێندنەوە بۆ راپۆرتی لیژنەی یاسایی لەبارەی  بازنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەکرێت، لەبڕگەی دوەمیش تایبەتکراوە بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری دادگای فیدڕاڵی.

بەپێی کارنامەی پەرلەمانی عیراق، بڕگەی سێیەمی کارنامەی کۆبوونەوەکە، بریتییە لە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتەکان، هەروەها لە کۆبونەوەکەدا خوێندنەوەی دوەم بۆ پڕۆژەیاسای داواکاری گشتی لە عێراق و هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاسای هاوتاکردنی بڕوانامەکانی خوێندنی باڵا دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com