نوچەنێت
ژمارەی توشبوانی پەتای کۆرۆنا لە ماوەی هەفتەیەکدا، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبوەتەوە و ژمارەی توشبوان ا گەیشتە زیاتر لە ٢٦ ملیۆن و ٧٩٥هەزار کەس.
ئەمڕۆ شەممە، ٥-٩-٢٠٢٠، ژمارەی توشبوانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان گەیشتتە ٢٦ ملیۆن و ٧٩٥ هەزار و ٩٦٣ کەس، ١٨ ملیۆن و ٩٠٧ هەزار و ٦٩٢ کەس چاکبونەتەوە و ٨٧٨ هەزار و ٩٦٣ کەس گیانیانلەدەستداوە.
لەسەر ئاستی جیهان، ژمارەی توشبوان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە. کۆی توشبوانی پەتاکە گەیشتوەتە شەش ملیۆن و ٣٨٩ هەزار و ٥٧ توشبوو.
لە ئێران، لە کۆی ٣٨٢هەزار و ٧٧٢ توشبو، ٣٣٠ هەزار و ٣٠٨ کەس چاکبونەتەوە و ژمارەی ئەو کەسانەش بەهۆی پەتاکە گیانیانل ەدەستداوە گەیشتوەتە ٢٢ هەزار و ٤٤ کەس.
لە ئەوروپاش ژمارەی توشبوان لە ئیسپانیا، زۆرترین ژمارەی تێدا تۆمارکراوە و ٥١٧ هەزار و ١٣٣ کەس توشی پەتاکە بون، ٢٩ هەزار و ٤١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.