نوچەنێت
بڕیارە شاندی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی سەردانی بەغدا بکات.
سبەی یەکشەممە، ٦-٩-٢٠٢٠، شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی دەچێتە بەغدا، لەسەر پرسی نەوت گفتوگۆدەکەن.
بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە پێکدێت لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەندامێتی وەزیرانی دارایی و پلاندانان، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران.
ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر داوای مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراقە، لە دوای گەڕانەوەی لە ئەمریکا بانگهێشتی شاندی هەرێمی کردووە.