مەحما خەلیل: کۆرۆنا نەگەیشتووەتە شنگال

0

ئەسعەد مورادی

قایمقای قەزای شنگال رایدەگەیەنێت، ناوچەکەمان لەرووی پێشگرتن بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشەنگە. دەشڵێت، خەڵک لەترسی پەکەکە و میلیشیاکان ناگەڕێنەوە زێدی خۆیان.

خەڵکی شنگال لە ٣-٨-٢٠١٤ بەهۆی هێرش و جینۆسایدی داعش بەرانبەریان و مەترسییەکان ئاوارە بوون و زۆرترین ئاوارەشیان روویان لە هەرێمی کوردستان کرد و بەشێکیشیان روویان لە رۆژئاوای کوردستان کرد، تاکو ئێستاش بەشێی زۆریان ئامادە نین بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.

بەشێک لە مەترسییەکایان دەگەڕێتەوە بۆ ململانێی پەکەکە و میلیشیاکان لەو ناوچەیەوە هەڕەشەکانو هێرشەکانی تورکیا، کە بە بیانووی بوونی چەکداران و بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لەو ناوچانە بەردەوامە. بۆەیە ژیانی ئاوارەییان پێ ئارامترە لەوەی بچنەوە سەر زێدی باوباپیرانیان.

لە ڵێدوانێکی تایبەت بە نوچە، مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال، لەبارەی دۆخی تەندوستی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو ناوچەیە رایگەیاند: لە شنگال بەهۆی هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای نەینەواوە رێکارەکانی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەمپەکان و خۆپارێزییەوە پێش بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیرا و ناوچەکە لەو ڕووەوە لە ناوچەکانی دیکە باشترە.

مەحما خەلیل دەشڵێت، ئاوارەکان نیگرانن و ناگەڕێنەوە، بۆیە داوا دەکەن هێزە نایاساییەکان لەو ناوچانە بکشێنەوە وەک هێزەکانی سەر بە پەکەکە و میلیشیاکانی سەر بە حەشدی شەعبی.

قایمقامی قەزای شنگاڵ ئەەشی خستەڕوو، کە خەڵکە ئاوارەکەی شنگال لە دواڕۆژی منداڵەکانی خۆیان دەترسن، کە لەلایەن ئەو هێزە نایاساییانەوە چەکدار بکرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com