نوچەنێت
وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند، کۆتایی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ لە هەرێمی كوردستان راگەیاند.
رۆژی ١٦-٦-٢٠٢٠، وەزرزرەتی بەرگری تورکیا، ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی بە ناوی “چنگی پڵنگ” راگەیاند. هێزەکانی بە مەودای ٤٥ کیلۆمەتر هێنایە نێو سنوری هەرێمی کوردستان. لەم ئۆپەراسیۆنەدا چەندین هاوڵاتی سڤیل بوونە قوربانی.
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، هەڵمەتی گەڕان و پشکنینی هێزەکانیان لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ لە ناوچەی حەفتانینی باشوری کوردستان کۆتاییهاتووە.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی بەرگریی تورکیادا هاتووە”هەڵمەتی گەڕان و پشکنین لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ لە حەفتانینی باکوری عێراق، کە رۆژی ١٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ دەستیپێکردبوو، بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات. هێزەکانی کۆماندۆمان چوونە نێو هەموو پەناگە، حەشارگە و ئەشکەوتەکانی ناوچەکە و بنەوانی تیرۆریان تەختکرد”.
ئە راگەیێةدراوەی وەزارەتی بەرگری تورکیا دوای ئەوەدێت، کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئەنقەرەی کرد و لەگەڵ هەریەک لە مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.