هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگریی رێککەوتن

0

نوچە

گوتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئاشکرای كرد، کە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەنتەرێکی راوێژکاری لە هەولێر دەکاتەوە. دەشڵێت، هه‌رێم و به‌غدا له‌ سه‌ر كردنه‌وه‌ی چوار ناوه‌ندی هاوئاهه‌نگی هاوبه‌ش رێككه‌وتوون.

مایڵز کاگینز، گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە سەرەتای بانگهێشتکردنی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیەوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ شەڕکردن لە دژی داعش، هەرێمی کوردستان رۆڵێکی بەرچاو و گرنگی بینیوە. توانیومانە لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا 7 ملیۆن و 700 هەزار کەس لەژێر دەستی داعش رزگار بکەین و 110 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەش کۆنتڕۆڵ بکەینەوە.

کاگینز ئاشکراشی کرد، کە لە ماوەی رابردوودا هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی 35 هەزار هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر چەکدارانی داعش لە عێراق و سووریا. دەشڵێت “سەرقاڵی دامەزراندنی سەنتەرێکی راوێژکارین لە هەولێر، بۆ ئەوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەنتەری راوێژکاری بەغدا بکات”.

گوتەبێژی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی روونیشیكردەوە “ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە ئەرکەکەیان ناکشێنەوە، بەڵام شێوازی کارکردنیان دەگۆڕن بۆ هاوکاریکردنی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە، بە مەبەستی لەناوبردنی شانه‌ نوستووه‌كانی داعش”.

کاگینز گوتیشی، هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق گەیشتوونەتە ڕێككەوتن لەسەر پێكهێنانی چوار ناوەندی هاوئاهەنگی هاوبەش لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com