بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەکات

0

نوچە

ئەمڕۆ یەكشەممە 6ـ9-2020، لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆبوونەوەکە، لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و رۆشناییش خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی عێراق لە قۆناغی ئاییندەدا و جەختیش لە هەماهەنگی و كاری هاوبەشی لایەنەكان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكان كرایەوە.

هەروەها بیروڕاگۆڕینەوە لەبارەی چارەكردنی گرفت و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com