نوچەنێت
ئامارەکانی توشبون بە پەتای کۆرۆنا لە جیهان، بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبونەتەوە و ژمارەی توشبوان گەیشتە زیاتر لە ٢٧ ملیۆن و ٢٩٣ هەزار کەس.
بەگوێرەی خشتەی بڵاوکردنەوەی پەتای کۆرۆنا، ئەمڕۆ دووشەممە، ٧-٩-٢٠٢٠، ئاماری توشبوانی پەتای کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان، گەیشتە ٢٧ملیۆن و ٢٩٣هەزار و ٨٢٥کەس.
١٩ ملیۆن و ٣٧٨ هەزار و ٨٢٣ توشبو چاکبونەتەوە. ٨٨٧ هەزار و ٥٥٧ توشبو گیانیان لەدەستداوە.
لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ولایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە پلەی یەكەم دێت كە تیایدا شەش ملیۆن و ٤٦٠هەزارو ٢٥٠ كەس توشی كۆرۆنا بون، هیندستان ٤ ملیۆن و ٢٠٤هەزار توشبوو بە پلەی دووەم ، بەڕازیل ٤ملیۆن و ١٣٧ هەزار کەس، لەسەر ئاستی جیهان بە پلەی سێیەم دێت لەڕوی بەرزی ژمارەی توشبوانەوە.