نوچەنێت
لە هێرشێکی داعش لە باکوری خانەقین، سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی کوژرا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ٧-٩-٢٠٢٠، حەشدی شەعبی لە کەناڵی سۆمەرزیەنیوز بڵاویکردەوە، لیوایەکی حەشدی شەعبی توانیویەتی هێرشێکی پاشماوەکانی داعش تێکبشکێنێت.
بەپێێ بڵاوکراوەکە، داعشەکان راوەدونراون وفەرماندەی لیوای ٢٨ی حەشدی شەعبی، بەناوی(حوسێن رەزاق مەیاحی) لە کاتی بەشداریکردن لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان، بەهۆی فیشەکی قەناسەوە، کوژراوە.
هەروەها حەشدی شەعبی ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە”بەپشت بەستن بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، بەبوونی کەسانی گومانلێکراو و چەک لە ناوچە جیاوازەکانی وەتئەی سەر بە حەدیسە، هێزێکی هاوبەش توانیویانە١١ کەسی گومانلێکراو لەگەڵ ١٦ نارنجۆکی دەستی، ١٤ مەخزەنی فیشەک، دوو کڵاشینکۆف و ژێرسێیەک، دەستگیربکەن”.