نوچەنێت
پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر سێ پڕۆژە یاسادەکات.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه، ٧-٩-٢٠٢٠، پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە. ژماره‌یه‌ك پرۆژه و پێشنیاز ئاراسته‌ی لیژنه تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌كرێت، هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای هه‌مواری كۆلێژی پۆلیس ژماره ٣٧ی ساڵی ٢٠٠٠ ده‌كرێت كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریه‌وه ئاماده‌كراوه.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ، گفتوگۆ و خوێندنه‌وه‌ی دوه‌م بۆ پرۆژه‌یاسای پێشنیازكراوی یاسای دادپه‌روه‌ری له بڕوانامه و پله باڵاكان ب‌كرێت كه له‌لایه‌ن هه‌ردو لیژنه‌ی یاسایی و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاماده‌كراوه.