رێکخراوی تەندروستی جیهانی: بە جێبەجێکردنی رێنماییەکانەوە قوتابخانەکان بکرێنەوە

0

نوچەنێت

رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند، هانی کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن دەدات بەو مەرجەی سەلامەتی قوتابیان تێیدا پارێزراوبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٧-٩-٢٠٢٠، راوێژکاری هەرێمی لە یەکەی بەرەنگاربونەوەی نەخۆشییە گواستراوەکان لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت: ناکرێت ژیان لە هیچ وڵاتێکی جیهان بەهۆی کۆرۆناوە بوەستێنرێت، لە ئێستادا زۆرینەی وڵاتان دەستیانکردوەتەوە بە کار و چالاکییەکانیان، تەنانەت هەوڵی ئەوە دەدەن قەرەبوی ئەو زیانانە بکەنەوە کە لەماوەی قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە وڵاتەکە لێیان کەوتوە.

مەها تەڵعەت دەڵێت: بەهۆی ئەو گۆڕانکاریانەی کە بەسەر جینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوە، ٪٨٠ی حاڵەتە توشبوە نوێیەکانی جیهان زۆر بە سوکی توشی پەتاکە دەبن، ٪١٥، نیشانەکانیان بە قورسی لەسەر دەردەکەوێت، ٪٥ پێویستیان بە یەکەی چاودێری ورد دەبێت.

سەبارەت بە کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان، دکتۆرە مەها گوتی: تەندروستی جیهانی هانی کردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن دەدات بەو مەرجەی سەلامەتی خوێندکاران و هاوڵاتیان تێیدا پارێزراوبێت، ئەو دەوڵەتانەی رۆژانە ١٥٠ بۆ ٣٠٠ توشبوی نوێی تێدا تۆماردەکرێت، کردنەوەی خوێدنگاکان تێیدا سەلامەت دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com