نوچە
وه‌زاره‌تی دارایی ئاشکرای دەکات، ئه‌نجامی پشكنینی كۆرۆنای ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی ئه‌رێنی بووه، بۆیه به‌شداری له سه‌ردانی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم بۆ به‌غدا ناكات.
ئەوە لە کاتێکدایە، کە پێشتریش وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم تووشبوونی خۆی به كۆرۆنا راگه‌یاندبوو.
په‌یجی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، ئەمڕۆ ٧/٩/٢٠٢٠ لە ئەنجامی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش سەفەری شاندی دانوستانکاری هەرێم بۆ بەغدا، دەرکەوت وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم کوردستان، هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، بۆیە بەشداری شاندی دانوستانکاری هەرێم ناکات بۆ چون بۆ بەغدا لە ڕۆژی ٨/٩/٢٠٢٠.
بڕیاره رۆژی سێ شه‌ممه شاندی دانوستانكاری هه‌رێم بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق سه‌ردانی به‌غدا بكات.