ئەسعەد مورادی
پڕۆفیسۆری دارایی گشتی رایدەگەیەنێت، پلانی بودجەی سێ ساڵە، رۆئیایەکی ستراتیژی هەیە و زۆر گرنگە. دەشڵێن ”ئەو بودجەیەی دایدەنێن بۆسێ ساڵ مەبەستیان ئەوەیە ئەو پرۆژە ستراتیژییانە جێبەجێ بکەن بۆ ئەو ئامانجانەی دایانناوە بتوانن بەرجەستەی بکەن”.
حكومەتی عیراق بڕیاریداوە ستراتیژی بودجەی سێ ساڵی داهاتوو دابڕێژێت، بۆ ئەوە مەبەستەش لیژنەیەکی باڵای دانان و رێكخستنی بنەما ستراتیژییەكانی بودجەی عیراق بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتووی 2021 و 2022 و 2023 دیاری کردووە، هاوکات شاندێكی هەرێمی كوردستانیش لە بەغدان بۆ بەشداریکردن لە دیاریکردنی ستراتیژی بودجەی سێ ساڵی داهاتووی عێراق.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د سەباح خۆشناو، پرۆفیسۆری دارایی گشتی، یاریدەدەر لە كۆلێژی بەڕیوەبردن و ئابووری زانكۆی سەڵاحەدین، لەبارەی پلانی سێ ساڵەی عێراق بۆ بودجە رایگەیاند: ئەو رۆئیایەکی ستراتیژی هەیە و زۆر گرنگە، خودی پلانەکان سێ بەشن و کوت مەودا و مامناوەند و درێژمەودا، کە ئەو پلانە ئابووریەی لە رێگەیەوە بودجە دادەنرێت، چونکە بودجە پلانی داراییە و بۆ پێدانی پارە بۆ هەموو سێکتەرەکان.
د. سەباح خۆشناو پێیوایە، پلانی سێ ساڵ لە بودجە، واتە ئامانج لێی پێشخستنی ئابووری ئەو وڵاتەیە لە ماوەی سێ ساڵدا، کە کۆمەڵێک ئاماژەت دادەنرێت، وەک رێژەی هەڵاوسان و بێکاری و کەمکردنەوەی رێژەیان. چەندین بابەتی دیکەی پەیوەندیدار، بەتایەبت ەم کردنەوەی کورتهێنان، بۆیە ئەو بابەتانە زۆر گرنگن بۆئەوەی بتوانی کێشەکان چارەسەر بکەی.
ئەو پرۆفیسۆرە دەشڵێت، ئەگەر بێتو کۆی گشتی ئەو کەرتانە (کشتوکاڵ و گەشتیاری و …هتد) لە بەرهەمهێنانی نێوخۆی زیاد بکرێت ئەوەندە ئەو ئابووریە تەندروست و هاوسەنگ دەبێت. ئەو بودجەیەی دایدەنێن بۆسێ ساڵ مەبەستیان ئەوەیە ئەو پرۆژە ستراتیژییانە جێبەجێ بکەن بۆ ئەو ئامانجانەی دایانناوە بتوانن بەرجەستەی بکەن لەسەر ئەرزی واقع لەرێگەی ئەو بودجەیەی دانراوە لە ماوەی سێ ساڵدا.