ئەسعەد مورادی
بڕیاردهری لیژنهی دارایی له ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەولێر و بەغدا بۆ رێککەوتن لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان زۆر نزیکن. دەشڵێت ”رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بۆ یەك ساڵ دەبێت”.
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان جیا لەمی کۆتایی شەش جار سەردانی بەغدای کردووە و لە گفتوگۆی چڕیان ئەنجام داوە بە جۆرێ نییەتی چارەسەر کردنی کێشەکانی لێبکەوێتەوە و شارەزایانی سیاسی پێیانوایە لەکۆتاییدا هەردوو حکومەت رێکدەکەون. هەروەها باس لەوە دەکرێ لە لایەن ئەمریکاوە و فەرەنساوە داوا لە کازمی کراوە بە گوێرەی دەستوور لەگەڵ هەرێی کوردستان مامەڵە و رێککەوتن بات.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق، لەبارەی ناوهڕۆكی دانوستانهكانی شاندی ههرێم لهگهڵ بهرپرسانی بهغدا رایگەیاند: هەولێر و بەغدا بۆ رێککەوتن لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان زۆر نزیکن. دەمێنێتەوە لە پەرلەمانیش لەگەڵ سەرۆک فراکسیۆنەکان رێککەوتن بکەین و بودجە پەسەند بکرێت.
بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق دەشڵێت، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، گفتوگۆ لەبارەی پرسەکانی نەوت، بودجە و دەروازە سنوورییەکان دەکات.
ئەحمەد سەفار ئاشکراشیکرد، رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەبارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکان بۆ یەك ساڵ دەبێت. هەروەها دەمێنێتە سەر ئەوەی سەرژمێری گشتی ئەنجام بدرێت و رێژەیەک جێگیر بکرێت بۆ هەر ساڵێک.