نوچە: ئاژانسەکان
سعوودییە سزای 20 ساڵ زیندانی بەسەر پێنج کەس بە هۆی تێوەگلانیان لە کوشتنی رۆژنامەنووس جەمال خاشقچی سەپاند.
جەمال ئەحمەد خاشقچی، نووسەر و گۆشەنووسی رۆژنامەی واشنتۆن پۆست بوو، کە رەخنەی لە دەسەڵاتی سعودییە دەگرت، لە دووی مانگی 10ـی ساڵی 2018 لە کۆنسوڵخانەی سعودییە لە ئیستانبوڵ کوژرا.
دادگای تاوانەکانی ریاز سزای بەسەر هەشت کەسدا سەپاند، کە تێوەگلابوون لە کوشتنی جەمال خاشقچی، کە پێنج لەوان بە 20 ساڵ زیندانیی سزادران و دوانیان بە 10 ساڵ و یەکێکی دیکەش بە حەوت ساڵ.
لەبارەی سزاکان، خەدیجەی خێزانی خاشقچی، لە تویتێکدا رەخنەی لە بڕیارەکە گرت و بە گاڵتەجاریکردن بە یاسا ناوی برد. نووسیویەتی، ئەوان دەزانن کێ هاوسەرەکەمی کوشتووە و ئاشکرای ناکەن.