نوچەنێت
ئاگرەکەی چیای زۆزک کۆنتڕۆڵ نەکراوە، هاوڵاتیانیش دەڵێن، حکومەت بۆچی نایەت بیکوژێنێتەوە؟
ماوەی پێنج رۆژە ئاگر لە چیای زۆزک کەوتۆتەوە. وێڕای هەوڵی تیمی بەرگری شارستانی و هاوڵاتیان و چالاکوانان کۆنتڕۆڵنەکراوە.
زیانی ئەم ئاگرە وێڕای ئەوەی داری بەتەمەن و سەوزایی و سروشتی چیایەکە دەسوتێنێت، چەندین دار مازو و داربەڕو سوتاون، بەسەدان دۆنم پوش و پاوان و رەزیش سوتاوە و زیان بەر رەنج و ماندوبوونی هاوڵاتیان کەوتووە. بۆیە هاوڵاتیان گازاندەی ئەوەدەکەن، کە ئایا بۆچی حکومەت ناتوانێ بە کۆپتەرێک ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکات و چاوەڕێن زیانەکانی زیاتربێت.
سروشتی جوانی چیای زۆزک، ئێستا لە ژێر مەترسیدایە، خەریکە تەواوی چیاکە دەسوتێت.